پاراستن یەکێکە لەو دەسەڵاتانەی بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا ھەیانە.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
سیاسەتە زۆرەملێیییەکان |
---|
ئەم دەسەڵاتە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات پەڕەیەکی دیاریکراو بپارێزن لە دەستکاریکردن، بۆ نموونە، دەتوانن وای لێ بکەن کە تەنھا بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکان دەستکاری پەڕەکە بکەن، یانیش تەنھا بەڕێوەبەران بتوانن دەستکاری بکەن (وەک پەڕەی دەستپێک) و چەندین جۆری پاراستنی تریش. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی ئازادی کراوەیە، وەک لە دروشمەکەشیدا دەردەکەوێت، ھەمووان ئازادن لە دەستکاریکردنی، بەڵام زۆرجار لەوانەیە پێویست بکات کە پەڕەیەک لە دەستکاریکردن بپارێزرێت، زۆرجار ئەمە لەبەر خراپکاری زۆر ئەنجام دەدرێت. تەنھا بەڕێوەبەران دەسەڵاتی پاراستنی پەڕەیان ھەیە، بەڵام ھەمووان دەتوانن داوای پاراستنی پەڕەیەک بکەن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.