قەدەغە پێکھاتووە لە وەستاندنێکی فەرمی بەکارھێنەران لە بەشداریکردن لە دەستکاریکردنی پەڕەیەک یاخود تەواوی ویکیپیدیا.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەڵوێستی خراپ و دروستکردنی کێشەی بەردەوام لەوانەیە ببێتە ھۆی لێسەندنەوەی توانای دەستکاریکردن و بەشداریکردن لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، یانیش لە تەواوی وێبگەی ویکیپیدیا. قەدەغەکردن و بەربەستن جیاوازن. |
سیاسەتە زۆرەملێیییەکان |
---|
بڕیاردان لەسەر قەدەغەکردن لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیاوە دەدرێت. قەدەغەکردن یەک شت نییە لەگەڵ بەربەستن. بەربەستن لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە بەکاردێت بۆ وەستاندنی بەکارھێنەرێک یان ناونیشانێکی ئای-پی لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بێکۆتا یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەکاتێکدا قەدەغەکردن وەک دەرکردنێکی تەواو وایە.
وەک لە سەرەوە باس کرا قەدەغەکردن چەند جۆرێکی ھەیە:
مەگەر بە پێچەوانەوە وترابێت، قەدەغەکردن پێکھاتووە لە قەدەغەکردنی وێبگە، کە تەواوی سایت یان ماڵپەڕی ویکیپیدیا دەگرێتەوە. واتە بەکارھێنەر بە تەواوەتی لەسەر ھەموو پەڕەکان مافی دەستکاریکردنی لێ دەسەنرێتەوە، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەژماری ھەبێت یان نا، بە ھەر شێوەیەک بێت و بۆ ھەر مەبەستێک بێت، ناتوانێت جارێکی تر دەستکاری ویکیپیدیا بکات، جا ئەم بەکارھێنەرە ھەر کەسێک بێت.
قەدەغەکردنی پەڕە (پەڕەی داڕێژە، مۆدیوول، ویکیپیدیا و یارمەتی و ھتد...، ھەر پەڕەیەک بێت) یان وتار ڕێگری لە بەکارھێنەرێک دەکات لە دەستکاریکردنی پەڕەیەکی دیاریکراو. ڕێگرییەکە لەوانەیە پەڕەی وتووێژی ئەو وتارەش بگرێتەوە یانیش بە پێچەوانەوە.
پێکھاتووە لە ڕێگریکردن لە بەکارھێنەر لە دەستکاریکردنی وتارەکانی سەر بە بابەتێک. بۆ نموونە دەکرێت بابەتە سیاسییەکان بێت و ئەو بەکارھێنەرە بە بەردەوامی خراپکاری ئەنجام دابێت لەسەر وتارەکانی ئەو بابەتە.
بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندیی نێوان دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەکاردێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:سیاسەتی قەدەغەکردن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.