پریانکا چۆپرا: خانمەکتەر و گۆرانیبێژێکی ھیندی

پریانکا چۆپرا (گۆکردن: ؛ لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٨٢ لە جەمشێدپور، ھیندستان) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ، بەرھەمھێنەری فیلم و نمایشکارێکی جلووبەرگی ھیندییە.

لە ساڵی ٢٠٠٠، بە شاجوانی جیھان ھەڵبژێردرا. پریانکا براوەی چەندین خەڵات بووە لەنێویشاندا جارێک خەڵاتی فیلمی نیشتیمانی، و پێنج جاریش خەڵاتی فیلمفەیر ھەن. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان خەڵاتی پادما شری پێدرا. ساڵی ٢٠١٧، گۆڤاری تایم ناوی پریانکای لە ١٠٠ کاریگەرترین کەس لە جیھان دا ھێنا، و لە ساڵی ٢٠١٨، لە گۆڤاری فۆربیس وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنی جیھان ناوی ھێندرا.

پریانکا چۆپرا

پریانکا چۆپرا لە کۆڕبەندی جیھانی خوێندن و شارەزایی، ساڵی ٢٠١٨
پریانکا چۆپرا لە کۆڕبەندی جیھانی خوێندن و شارەزایی، ساڵی ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٨٢-٠٧-١٨) ١٨ی تەممووزی ١٩٨٢ (تەمەن ٤١ ساڵ)
جەمشێدپور، ھیندستان
ناوەکانی ترپریانکا چۆپرا جۆناس
پیشە
  • ئەگتەر
  • گۆرانیبێژ
  • بەرھەمھێنەری فیلم
  • نمایشکاری جلووبەرگ
چالاکبوون٢٠٠٠ - ئێستا
کارەکان
تەواوی پێڕسەکە
کارشاجوانی جیھان - ٢٠٠٠
ھاوسەرنیک جۆناس (ھاوسەرگیری ٢٠١٨)
ڕێزلێنانەکان
  • Padma Shri (2016)
وێبگەiampriyankachopra.com
واژوو
پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک

یەکەم دەرکەوتنی چۆپرا لە جیھانی فیلم دا لە فیلمی تامیلی (تامیزان)ی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. دوای ساڵێکیش واتە لە ٢٠٠٣ بۆ یەکەمین جار لە بۆلیوود بە فیلمی (پاڵەوانەکە:چیڕۆکی خۆشەویستی سیخوڕێک) دەرکەوت. بۆ یەکەمین جار وەک کەسایەتیی سەرەکی لە فیلمی (ئەنداز)ی ساڵی ٢٠٠٣ لەپاڵ ئاکشای کومار دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٤، کاتێک لە فیلمی ئیتراز دەرکەوت، ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەشداریی لە فیلمەکانی دۆن و کڕیش کرد کە دوو پڕداھاتترینی فیلمی ئەو ساڵە بوون. لە ساڵی ٢٠٠٨، لە فیلمی فاشیۆن دەرکەوت، کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی نیشتیمانیی بردەوە. پریانکا بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی دۆستانا، کەمینی، بارفی!، ماری کۆم و باجیراو ماستانی شوێنی خۆی لە بۆلیوود باش کردەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨، لە زنجیرەی ئینگلیزیی کوانتیکۆ لە کەناڵی ئەی بی سی دەرکەوت. دوای ئەم زنجیرەیش بە فیلمەکانی بای واتچ و ئزنت ئت ڕۆمانتیک لە ھۆلیوودیش دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ٢٠١٩، بە دەرکەوتنی لە فیلمی زە سکای ئز پینک گەڕایەوە بۆلیوود.

پریانکا وەک خۆبەخش و باڵیۆزی چاکەکار لە ڕێکخراوەی یوونیسێف چالاکە. پریانکا خاوەنی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمیشە بەناوی (پێرپل پیبل پیکچەرز) کە زیاتر فیلمی ناوخۆیی بە زمانەکانی ماراتی، بۆجپووری، نیپاڵی و پەنجابی بەرھەم دەھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٨، پریانکا چۆپرا لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی، نیک جۆناس ھاوسەرگیریی کرد.

سەرەتای ژیان

پریانکا چۆپرا لە ١٨ی تەممووزی ١٩٨٢ لە جەمشێدپور، بیھار (ئێستا بووەتە جارکەند) لەدایکبووە. باوک (ئەشۆک) و دایکی (مادو) پریانکا ھەردووکیان لە سووپای ھیندستان پزیشک بوون. باوکی لە پەیڕەوکارانی ھیندووی پەنجابی بوو و خەڵکی ئەمبالا بوو. دایکی پریانکا، مادو چۆپرا خەڵکی جارکەندە، گەورە کچی دکتۆر «مەنۆھار کیشان ئەکۆری»یە کە گەورە کەسایەتییەکی حیزبی کۆنگریس بوو. برای پریانکا، سیدارت حەوت ساڵان لە خۆی بچووکترە. خانمەکتەرانی بۆلیوود پارینیتی چۆپرا، میرا چۆپرا و مەنارا چۆپرا ئامۆزای پریانکان.

لەبەر پیشەی باوک و دایکی وەک پزیشکی سەربازی، خێزانەکەیان ماوە بۆ ماوە لە ھیندستان شوێنی مانەوەیان گۆڕیوە، لەنێویشاندا چوونەتە دەلھی، چاندیگارا، ئەمبالا، لادەک، لەکنۆ، برێلی و پونێ. پریانکا لە قوتابخانەکانی لا مارتینیەی کچان لە لەکنۆو و ست ماریا گۆریتی کۆلێج لە برێلی خوێندوویەتی. لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لە دەیلی نیوز و ئەنەلایزس بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بۆی گرنگ نەبووە چەند قوتابخانەی گۆڕیوە بەڵکوو، گەشتکردنی بەردەوام وای کردووە شارەزای فرەچاندی کۆمەڵگاکەی ببێت. لەماوەی گەشتەکانی سەرەتای ژیانی، پریانکا یادەوەری مناڵیی خۆی لە دۆڵەکانی لیھ و باکووری ڕۆژاوای ھیند لە ناوچەی جام و کەشمیر دۆزیوەتەوە. لەم بارەیەوە پریانکا وتوویەتی «وابزانم لە پۆلی چوار بووم کاتێک لە لیھ بووم. ئێمە لە ماڵ نەدەژیاین بەڵکوو، لە پەرستگایەک بووین و بۆئەوەی دۆڵەکە بەجوانی ببینین ھەمووجارێک دەچووینە لووتکەکەی.» پریانکا شاری برێلی وەک ماڵی خۆی دەزانێت، و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەو ناوچەیە ھەیە.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەگەڵ براکەی، دایک و باوکی لە ساڵی ٢٠٠٨

کاتێک چۆپرا تەمەنی ١٣ ساڵان بووە، بۆ خوێندن دەچێتە ئەمریکا. لەوێ لەگەڵ پوورەکەی دەژیا، و لە قوتابخانەکانی «نیوتن-ماساچوستس» و «سیدار ڕاپیدز» خوێندوویەتی. پاشان چووەتە قوتابخانەی «کوینز» لە نیویۆرک، کە ئەمەش لەبەرئەوە بوو ماڵی پووری بەردەوام ماڵەکەیان دەگۆڕی. ئەوکاتەی لە «ماساچوستس» بوو، لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی بەشداری کرد، و لە بواری مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژاوایی و گۆرانیوتن بەشێوەی کۆڕس دەی خوێند. لەکاتی تەمەنی نەوجەوانی لە ئەمریکا، پریانکا چۆپرا لەبەرئەوەی کچێکی ھیندییە چەندجارێک لەلایەن ھاوپۆلە ئەمریکی-ئەفریقییەکانییەوە ڕووبەڕووی کێشەی ڕەگەزپەرستی بووەتەوە. لەم بارەیەوە پریانکا وتوویەتی «من منداڵێکی بێ ئۆقرە بووم، خۆم بەکەم دەزانی، لە خێزانێکی بێ فیزی چینیی ناوەڕاست گەورە بووم، پەڵەی سپی لەسەر قاچەکانم ھەبوون، زۆر بەسەختی کارم دەکرد ئەوکاتە. ئەمڕۆ، قاچەکانم فرۆش بۆ ١٢ بڕاند پەیدا دەکات.» دوای سێ ساڵ، پریانکا بۆ تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی دەگەڕێتەوە ھیندستان، لە قوتابخانەی «پەبلیک ئارمی» لە شاری برێلی ئەو قۆناغە تەواودەکات.

لەم ماوەیە، بووە براوەی شاجوانی ناوخۆیی مەی کوین، لەدوای ئەمەوە خێزانەکەی بۆ پاراستی پریانکا لەڕێگەی دانانی شیشە (کەتیبە) ھۆکاری پاراستنی زیاتریان بۆ ماڵەکەیان دروستکرد. دایکی پریانکا، ناوی پریانکای بۆ پێشبڕکێی شاجوانی ھیندستانی ٢٠٠٠ نووسی، لە پێشبڕکێیەکەدا پریانکا پلەی دووەمی بەدەستھێنا، کە پێی دەڵێن «شاجوانی فێمینیای ھیند»، دوای ئەوەی پریانکا پلەی دووەمی شاجوانی ھیندستانی بەدەستھێنا، ڕکابەرەکەشی لارا دەتا پلەی یەکەم، لەلایەن ھیندستانەوە لارا بۆ پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون پاڵێورا، و پریانکایش بۆ پێشبڕکێی شاجوانی جیھان. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا، لە لەندەن، پریانکا لە پێشبڕکێی شاجوانی جیھان پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، تاجی شاجوانی جیھانی لەسەر کرا. پریانکا بووە ١٥ھەمین کچی ھیندستان، کە ببێتە شاجوانی جیھان، و چوارەمین کچیش لەماوەی ٧ ساڵ لەسەر یەکدا. پریانکا ناوی لەزانکۆ نووسی، بەڵام دوای بوونی بە شاجوانی جیھان، وازی لە خوێندنی زانکۆ ھێنا. پریانکا لەم بارەیەوە وتی «بوونم بە شاجوانی جیھان ناوبانگی بۆ من پەیدا کردووە.» دواتر پریانکا بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلم دەستی بە وەرگرتنی ئۆفەر کرد.

ژیانی کارکردن

دەستپێکی دەرکەوتن (٢٠٠٢–٢٠٠٤)

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەکاتی ئاھەنگگێڕان بۆ سەرکەوتنی فیلمی ئەنداز، ساڵی ٢٠٠٣

لەدوای بوونی بە شاجوانی جیھان، لە ساڵی ٢٠٠٢، پریانکا چۆپرا لە فیلمێکی دەرھێنەران عەباس-مەستان بەناوی ھەمڕاز کە لە جۆری ڕۆمانسی و ھەستبزوێن بوو ھەڵبژێردرا، کە دەبوو ئەمە ببێتە یەکەم فیلمی لە بۆلیوود. دواتر پریانکا لە فیلمەکە بەشدار نەبوو. بەپێی قسەی خۆی کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە لەگەڵ خشتەی کارەکانی نەدەگونجا، لەبەرامبەردا بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە وتیان کە ئەوان ئەکتەری دیکەیان وەرگرتووە لەبری پریانکا چونکە ناوبراو خەریکی واژووکردنی کاری دیکە بووە. پریانکا لەھەمان ساڵ دا، لە فیلمێکی تامیلی بەناوی تامیزان بۆ یەکەمین جار لەسەر شاشە دەرکەوت. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی خۆشەویستی پاڵەوانی سەرەکی فیلمەکەی دەگێڕا کە لەلایەن ئەکتەری تامیلی «ڤیجای»ەوە ئەو ڕۆڵە دەگێڕدرا. لەلایەن دەزگای «دە ھیندوو» بۆچوونێکی ڕەخنەگرانە لەسەر فیلمەکە بڵاوکرایەوە، کە تێیدا پەسەندی دیالۆگەکانی دەکرد، بەڵام ڕەخنەی لە کەمیی نواندن و دەرکەوتنی پریانکا چۆپرا گرت.

لە ساڵی ٢٠٠٣دا، پریانکا بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەماییی بۆلیوود لە بەرامبەر ھەریەکە لە سەنی دیۆل و پریتی زینتا، کە لە دەرھێنانی ئەنیل شارما، و بەناوی «پاڵەوانەکە: چیڕۆکی خۆشەویستی سیخوڕێک» بوو دەرکەوت. فیلمەکە باسی لە سەربازێکی ھیندی دەکرد کە دژ بە تیرۆریستەکانی کەشمیر دەجەنگا. فیلمەکە بووە یەکێک لە پڕداھاتترین فیلمەکانی ساڵ، بەڵام لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازیی جۆراوجۆری لێ کرا. دیرێک ئلی لە دەزگای ڤاریتی وتی «پریانکا بەدەرکەوتننێکی نایابەوە بۆ یەکەمین جار دەرکەوت». دواتر لەھەمان ساڵدا، لە فیلمی ئەنداز لەپاڵ ئاکشای کومار دەرکەوت، ئەمجارەشیان لەگەڵ کچێکی دیکە و لەپاڵ لارا دەتا بەیەکەوە ڕۆڵی سەرەکییان گێڕا. لە فیلمەکە، پریانکا ڕۆڵی کچێکی سەرکێشی گێڕا کە دەکەوێتە خۆشەویستی ئاکشەی کومارەوە. ئەوکاتە ھیندووستان تایمز، لەسەری نووسی کە پریانکا جوانی بەخشی بەو ڕۆڵەوە. کونال ە لە سیفی بە باڵای نواندنی پریانکای ھەڵدا و نووسی کە ئەو بۆ بوون بە ئەستێرە ھەموو کوالێتییەکی تێدایە. نواندنەکەی لە فیلمی ئەنداز، وای کرد کە بەھاوبەشی لەگەڵ لارا لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر خەڵاتی باشترین خانمەکتەریان پێ بدرێت، ھەروەھا بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت بۆ ھەمان خەڵات پاڵێوراو بکرێت.

لە ساڵی ٢٠٠٤، لە سێ فیلمی سەرەتای پلان، قسمەت و ئەسباڤ - لەڕووی بۆکس ئۆفیسەوە شکستیان ھێنا. وەک کچێکی تازە دەرکەوتوو لە سینەمای بۆلیوود، لەسەرەتای کارەکانی بەردەوام لە ڕۆڵی لاوەکی ھەڵدەبژێردرا ھەربۆیە بە بڕوای ڕەخنەگر جۆھیندەر توتیجا، کە ئەو ڕۆڵانەی ئەو دەی گێڕا لەبیر دەکرێن. دواتر لەھەمان ساڵدا، لەگەڵ سەلمان خان و ئاکشای کومار لە فیلمێکی کۆمێدی-ڕۆمانسیی دەرھێنەر دەیڤد داوان، بەناوی موجسێ شادی کەرۆگی ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا. فیلمەکە لەڕووی داھاتەوە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا و لەناوخۆی ھیندستان بووە سێیەم پڕداھاتترین فیلمی ساڵ.

لەکۆتایییەکانی ٢٠٠٤دا، لە فیلمێکی دەرھێنەران عەباس-مەستان لەپاڵ ئاکشەی و کارینا کاپوور ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا، کە فیلمەکە بەناوی ئیتراز، و لە جۆری ھەستبزوێن بوو. ئەمە یەکەم جار بوو کە پریانکا لە فیلمێکدا ڕۆڵی نەرێنی بگێڕێت، لە فیلمەکە بە کەسایەتیی سۆنیا ڕۆی، دەرکەوت. فیلمەکە ھەم لەلایەن ڕەخنەگران وە ھەمیش لەلایەنی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو. نووسەر ڕینی بەچچاریا، بە گەڕانەوەی ورووژێنەری ڕۆڵی مێینە بۆ سەر شاشەکانی سینەما وەسفی پریانکای کرد. دە ھیندووستان تایمز پێی وابوو کە فیلمەکە لە ژیانی ھونەریی پریانکا چۆپرا دا دەبێتە گەورەترین وەرچەرخان. نووسەرێک لە تۆڕی بی–بی–سی، پەسەندی ڕۆڵەکەی پریانکا چۆپرای کرد کە لەھەر دیمەنێک جادووی خۆی پیشانداوە. پریانکا بەھۆی فیلمەکەوە لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ ڕۆڵی نەرێنی بەدەستھێنا، و لەدوای کاجۆل بووە کۆتا خانمەکتەر کە ئەم خەڵاتە بەدەستبھێنێت، چونکە لەدوای ٢٠٠٨ ئەم خەڵاتە نەما، جگە لەمەش پریانکا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی فیلم فەیر و خەڵاتی گیلد پرۆدیوسەرس پاڵێوراو کرا.

بەرزبوونەوەی ناوبانگ (٢٠٠٥–٢٠٠٦)

لە ساڵی ٢٠٠٥، پریانکا چۆپرا لە شەش فیلم بەشدار بوو. دوو فیلمی سەرەتای (بلاکمەیل و کەرەم) کە ھەستبزوێن و ئاکشن بوون لەڕووی بۆکس ئۆفیسەوە شکستیان ھێنا. شلیپا باراتان لیەر لە ماڵپەڕی ڕێدیف نووسی «فیلمی بلاکمەیل فیلمێکی زۆر پێشبینیکراوە، و ئاماژەی بە کەمی دەرکەوتنی نواندن و ڕۆڵی پریانکا کرد کە لە فیلمەکەدا ڕۆڵی ژنی ئەفسەرێکی پۆلیسی دەگێڕا.» نواندنی پریانکا بۆ فیلمی کەرەم پێشوازی باشتری لێ کرا، سوبھاش جھا لەبارەی پریانکاوە نووسیویەتی «بوونی ئەو دراماتیکی و جوانییەکی بێوێنەی بە دیوی ناوەوە و دەرەوەی کەسایەتیی فیلمەکە داوە.» دواتر، جارێکی دیکە لەگەڵ ئاکشەی کومار بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی کات:پێشبڕکێی دژی کات بەشدار بوو. چیڕۆکی فیلمەکە باسی بازرگانێکی بچووکی دەکرد کە دەیویست نەخۆشییەکەی بشارێتەوە و وانەیەکیش فێری کوڕەکەی بکات کە ھیچ بەرپرسیارییەتییەکی لەژیان ھەڵنەگرتووە، کە لە فیلمەکەدا ئەمیتاب باچان ڕۆڵی ئەو بازرگانەی دەگێڕا. لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا، پریانکا گەڕایەوە شوێنی بیرەوەرییەکانی منداڵیی لە لێھ بۆئەوەی وێنە بۆ گۆرانیی سوباھ ھۆگی (Hogi Hogi) بگرێت. لەکاتی وێنەگرتنی گۆرانییەکی دیکە بۆ ئەو فیلمە بەناوی «داواکارییەکم بۆ جێبەجێبکە، با ھۆلی بکەین» (Do Me A Favour Let's Play Holi) پریانکا بەھەڵەی خۆیەوە کارەبای لە خۆی دا و بەمەش بۆماوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە. دواتر کە فیلمەکە نمایش کرا، لەڕووی بازرگانی و بۆچوونی ڕەخنەگرانەوە سەرکەوتووبوو.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەگەڵ شاروخ خان، لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی دۆن، ٢٠٠٦

دواتر لە فیلمێکدا بەناوی یەقین، کە لە جۆری ڕۆمانسی و ھەستبزوێن بوو لەپاڵ ئەرجون ڕامپال دەرکەوت. لە فیلمەکەدا پریانکا ڕۆڵی ئاشقێکی سەرشێتی دەگێڕا. بۆچوونی ڕەخنەگران لەسەر فیلمەکە تێکەڵاو بوو، بەڵام لەسەر نواندنی پریانکا ئەرێنی بوو. تاران ئەدارش لەبارەی پریانکاوە نووسیبووی «ئەو جارێکی دیکە براوەیە، لە سەردەمێک کە شتەکان ئاوا بەخێرایی دەگۆڕێن ئەو یەکێکە لە بەھرەمەندەکانی ئێمە.» دواتر لە فیلمێکی دەرھێنەر سونیل دەرشان لە جۆری ڕۆمانسی بەناوی بارسات لەپال بۆبی دیۆل و بیپاشا باسو دەرکەوت. فیلمەکە لە ئاستی ناوخۆی ھیند لەلایەن ڕەخنەگران و بۆکس ئۆفیسەوە شکستی ھێنا، بەڵام لەدەرەوە سەرکەوتنێکی باشی دەستەبەر کرد. ڕۆڵگێڕانی پریانکا لە فیلمەکە بۆچوونی جیاوازی ھێنایە کایەوە، بۆلیوود ھەنگاما بە میکانیکی وەسفی ڕۆڵی چۆپرای کرد، لەبەرامبەردا ماڵپەڕی ڕێددیف بە نموونەیەکی باڵای زیرەکی چواند کە توانی لە فیلمێکی ئاست نزمیشدا ڕۆڵێکی باش بگێڕێت. دواتر دەرھێنەر ڕۆھان سیپی، پریانکای لەپاڵ ئەبھیشەک باچان، ڕیتێش دیشموک، نانا پاتیکار بۆ فیلمی «بلەفمەستەر!» ھەڵبژارد. لە فیلمەکەدا پریانکا ڕۆڵی ئافرەتێکی ئیشکەری سەربەخۆی دەگێڕا لەوکاتەی ئەبھیشەک ڕۆڵی خۆشەویستەکەی ئەوی دەگێڕا، و فیلمەکە لەڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو.

دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦، لە فیلمی کڕیش (بەشی دووەمی کۆی میل گەیا)، پریانکا لەپاڵ ڕیتیک ڕۆشان، ڕێکا و ناسرەدین شا، ڕۆڵێکی کورتی وەرگرت. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی کچە ڕۆژنامەنووسێکی تەلەڤیزیۆن دەبینێت کە سوود لە گەیاندنی ھەواڵەکان لەسەر کوڕێکی لاو دەبینێت کە توانای لەڕادەبەری ھەیە، بەڵام دوابەدوای ڕووداوەکان دەکەوێتە خۆشەویستیی ئەوەوە. فیلمەکە لە ھیندستان بووە دووەم پڕداھاتترین فیلمی ساڵ و توانی ١٫١٧ بیلیۆن ڕووپییە (١٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە و توانی لەئاستی جیھانییش سەرکەوتن بەدەستبھێنێت. دواتر لە فیلمی ئەپکی خاتر لەپاڵ ئاکشای خانا، ئەمیشا پاتێل و دینۆ مۆریا دەرکەوت؛ نە فیلمەکە و نە نواندنی پریانکا پەسەند نەکرا. سوکانا ڤەرما لە ڕێددیف، ڕەخنەی لە کەسایەتیی فیلمەکەی گرت، بەوەی کارەکتەرێکی تەواو جێگیر نەبوو، سەرەتا بێئامانجبوو، دواتر کەسێکی باش بوو و دواتریش بووە کەسێکی ئاقڵ.

لە کۆتا فیلمی ساڵی ٢٠٠٦، پریانکا لە فیلمی دۆن (دووبارەی فیلمێکی ١٩٧٨ی بۆلیوود، بەھەمان ناوەوە) لەپاڵ شاروخ خان دا دەرکەوت. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی ڕۆمای دەگێڕا (لە فیلمە ڕەسەنەکە، ڕۆڵی زینەت ئەمان بوو) کە پۆلیسێک بوو دەچێتە نێو جیھانی خراپەکاران بۆ گرتنی دۆن. پریانکا بۆ ئەم فیلمە مەشقی ھونەری جەنگی کرد، و لەکۆتاییدا دەرکەوتنێکی نایابی پێشکەش کرد. فیلمەکە لەسەر ئاستی ھیند و جیھان بە سەرکەوتنێکی گەورە دانرا، و توانی ١٫٠٥ میلیارد ڕووپییە (١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە. ڕاجا سێن لە ڕێددیف، ڕۆڵەکەی پریانکای پەسەند کرد کە وەک کچەئەکتەرێک بتوانێت خۆی لە فیلمێکی ئەکشنی وا بدۆزێتەوە.

زەحمەتی و گەڕانەوە (٢٠٠٧–٢٠٠٨)

لە ساڵی ٢٠٠٧، پریانکا لە دوو فیلمدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. یەکەمیان لەگەڵ دەرھێنەر نیکیل ئەدڤانی لە فیلمی سەلام-ی-ئیشق بوو، کە فیلمێکی کۆمێدی و ڕۆمانسی بوو. فیلمەکە لە شەش چیڕۆک پێکدەھات. بۆ فیلمەکە کاستی پڕ ئەستێرە ھەڵبژێردرابوون. لە فیلمەکە پریانکا لەبەرامبەر سەلمان خان، ڕۆڵی دەگێڕا، و ڕۆڵی پریانکا کچێکی سەماکەر بوو کە دەویست بگاتە فیلمەکانی کاران جۆھەر. ڕەخنەگری فیلم سوکانیا ڤەرما بۆ لایەنە کۆمێدییاکانی پەسەندی ڕۆڵی پریانکای کرد، بەتایبەت لە لاساییکردنەوەی ئەکتەرانی پێشووی بۆلیوود وەک: مینا کوماری، نەرگس و مادھوبالا. ھەردوو فیلمی ئەو ساڵەی پریانکا، سەلام-ی-ئیشق و بیگ برادەر لەڕووی کۆکردنەوەی داھات شکستیان ھێنا.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
دەرکەوتنی پریانکا چۆپرا لە خەڵاتەکانی فیلم فەیری ٢٠٠٨

لە ساڵی ٢٠٠٨، لەبەرامبەر ھەرمان باویجا لە فیلمی لەڤ ستۆری ٢٠٥٠ ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا. پریانکا لە فیلمەکەدا دوو ڕۆڵی گێڕا و بۆ فیلمەکە قژی دوو ڕەنگ کردبوو؛ بۆ ڕۆڵێکیان ڕەنگی سوور کە باسی کچی داھاتووی دەکرد، و بۆ کچەکەی تریش کە باسی ڕابردوو بوو قژی ڕەش بوو. ڕەخنەگر ڕاجیڤ مەسەند، ڕەخنەی لەو ڕۆڵەی پریانکا گێڕا بەتایبەت لەڕووی گونجاوی دەرکەوتنی (کیمیستری) لەگەڵ کوڕە ئەکتەری سەرەکی. بە بڕوای ڕاجیڤ ئەو کەسایەتییە نە کاریگەر و نە جوانی تێدا بوو. دواتر لە فیلمی خودایە تۆ گەورەیت لە پاڵ سەلمان خان، سوھەیل خان و ئەمیتاب باچان دەرکەوت. لەم فیلمەدا پریانکا ڕۆڵی پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنیی دەگێڕا. دواتریش لەفیلمی چەمکو لە پاڵ بۆبی دیۆل و عیرفان خان دەرکەوت، لەفیلمەکە پریانکا ڕۆڵی مامۆستایەکی باخچەی ساوایانی دەگێڕا. دوای ئەم فیلمە، پریانکا لەفیلمێکی سووپەرھیرۆ بەناوی درۆنا دەرکەوت لەپاڵ ئەبھیشەک باچان و جایا باچان، فیلمەکە ڕەخنەی زۆری لێگیرا لەبەکارھێنانی تەکنیک بەشێوەی لەڕادەبەر، فیلمەکە بووە شەشەمین فیلمی پریانکا کەلەسەر یەک لەڕووی ڕەخنەگران و داھاتەوە شکست بھێنێت. سوکانیا ڤەرما بۆ ماڵپەڕی ڕێددیف نووسی کە پریانکا تەنیا لە فیلمی ئاکشن بەھرەمەندە. بەگشتی ڕەخنەگرانی ئەوکاتە پێشیان وابووە کە داھاتووی پریانکا لە سینەمای بۆلیوود کۆتایی پێھاتووە.

ڕەخنە خراپەکان بە ماوەیەکی کورت کۆتایییان ھات کاتێک پریانکا لە فیلمی دەرھێنەر مادور باندەرکار بەناوی فاشن دەرکەوت. فیلمێکی درامییە لەبارەی پیشەسازیی فاشنی ھیندی، تێیدا باس لە ژیانی چەند نمایشکارێکی جلووبەرگ دەکات. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی کچێکی نمایشکاری سەرکەوتووی دەگێڕا بەناوی مێغنا ماتور، سەرەتا خەڵک پێیان وابوو کە ڕۆڵەکە ھەڵقوڵاوی ناخی پریانکایە، بەڵام دوای شەش مانگ لە نمایشی فیلمەکە، پریانکا ڕای گەیاند کە فیلمەکە تەنیا لە ناوەڕۆک و ھزری دەرھێنەر بووە. بۆ ڕۆڵەکە پریانکا ٦ کیلۆگرام لە کێشی خۆی زیادکرد. لەکاتی بەرھەمھێنانی فیلمەکەیش بەشێوەیەکی بەرنامەداڕێژراو بەپێی چیڕۆکی فیلمەکە کێشەکەی کەم دەکردەوە. لەکۆتاییدا، فیلمەکە و ڕۆڵی پریانکا دڵی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا و بووە یەکێک لە دیارترین فیلمەکانی پریانکا لە ژیانی ھونەرییدا. ڕاجیڤ مەسەند پەسەندی پریانکای کرد و بە گەڕانەوەیەکی زۆرباش وەسفی کرد. پریانکا بۆ ئەو ڕۆڵەی چەندین خەڵاتی بردەوە لەوانەیش: خەڵاتی نیشتیمانی بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی باشترین خانمەکتەر لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر، خەڵاتی ئایفا لە بەشی باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی سکرین بۆ باشترین خانمەکتەر و خەڵاتی گیلد پرۆدیوسەرس بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی. فیلمەکە لەڕووی داھاتیشەوە لە ئاستی جیھان ٦٠٠ میلیۆن ڕووپییە (٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی)ی کۆکردەوە، کە بەمەیش لەڕووی داھاتەوە سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ڕەخنەگر سوبھاش جا، پێی وابوو فیلمەکە یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ئەو دەیەیە کە ڕۆڵی مێیینە بەسەریدا زاڵبێت. فیلمەکە دەنگدانەوە و تێبینیی ئەوەی لەسەر بوو کە وێڕای ئەوەی ھیچ ئەکتەرێکی نێر ڕۆڵی سەرەکیی تێدا نەگێڕاوە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا. پریانکا لەم بارەیەوە وتی «وا بیر دەکەمەوە فاشن ھەنگاوی دەستپێکردنی نا … پڕۆسەی بەرچاوکردنی ڕۆڵی مێینەیە لە سینەمای ھیندی. لەم ڕۆژگارە فیلمگەلێکی زۆرباشمان ھەیە کە خانمەکتەر ڕۆڵی سەرەکییان تێیاندا گێڕاوە.»"

کۆتا فیلمی پریانکا لە ساڵی ٢٠٠٨ فیلمی دەرھێنەر تارون مانسکانی بەناوی دۆستانا بوو. فیلمەکە لە جۆری کۆمێدی-ڕۆمانسی بوو، کە تێیدا لەپاڵ جۆن ئەبرەھام و ئەبھیشەک باچان ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا. فیلمەکە باس لە چیڕۆکی ھاوڕێیەتیی نێوان پریانکا و دوو کوڕ دەکات کە وا خۆیان نیشان دەدەن ھاوڕەگەزخواز بن بن و لەھەمان باڵەخانەی ئەو دەژین. لە فیلمەکەدا، پریانکا ڕۆڵی سەرنووسەری گۆڤارێکی نمایشکارێکی جلووبەرگ بەناوی نێھا دەگێڕێت، کە لە ھەوڵدایە لەگەڵ کەسە پیشەگەرەکان گرێبەست بکات. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای دارما پرۆدەکشن کاری بەرھەمھێنانی بۆ کرا، و لە ئاستی جیھان دا سەرکەوتنی زۆرباشی بەدەستھێنا و توانی ٨٦٠ میلیۆن ڕووپییە (١٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە. ڕۆڵگێڕانی پریانکا لە فیلمەکە بەدڵی ڕەخنەگران بوو.

تاقیکردنەوە و ڕۆڵگێڕانی نوێ (٢٠٠٩–٢٠١١)

لە ساڵی ٢٠٠٩، لە فیلمێکی دەرھێنەر ڤیشال بھاردواج بەناوی کەمینی ڕۆڵی کچێکی چاونەترسی بەناوی سویتی گێڕا. فیلمەکە لە جۆری ھەستبزوێن و تاوانی بوو، کە پریانکا لەپاڵ شاھید کاپوور ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا. فیلمەکە باس لە چیڕۆکی دوو برا دەکات لەگەڵ پەیوەندییان بە جیھانی خراپەکارییەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەند کرا، و لەڕووی بۆکس ئۆفیسیشەوە توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەستبھێنێت کاتێک توانی ل ەئاستی جیھان ٧١٠ میلیۆن ڕووپییە (١٠ میلیۆن دۆلار) کۆبکاتەوە. نیکەت کازمی لە دە تایمز ئۆف ئیندیا لەبارەی دەرکەوتنی پریانکا لەم فیلمە نووسی «ئەم ڕۆڵە دووبارە پریانکای داھێنایەوە.» ڕاجیڤ مەسەندیش لەبارەی پریانکاوە نووسی «وێڕای کەمی دەرکەوتنی، بەڵام ڕۆڵگێڕانی چۆپرا سوپرایزە. شێوازی دەربڕینی وشەکانی بە ماراتییەکی پاراو ئەوا وادەکات ئەم ببێتە یەکێ لەو کارەکتەرانەی کە بەخۆشەویست بمێنێتەوە.»" ڕاجا سێن، بەھۆی فیلمەکەوە ناوی پریانکای بە باشترین خانمەکتەری ساڵ ھێنا. ڕۆڵەکەی پریانکا وای کرد بۆ چەندین خەڵات پاڵێوراو بکرێت و ببێتە براوەی چەندین خەڵاتیش لە ناویشیاندا بۆ دووەم جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین خانمەکتەری لە خەڵاتەکانی پرۆدیوسەر گیلد فیلم بردەوە، ھەروەھا بووە پاڵێوراویش لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر، سکرین و ئایفا.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەکاتی بەبازاڕکردن و ناساندنی فیلمی ٧ خوون ماف

دوابەدوای ئەوە، پریانکا لە فیلمێکی ڕۆمانس-کۆمێدی دەرھێنەر ئۆتوش گۆواریکەر بەناوی وەت ئز یور ڕاشی، کە لە ڕۆمانێکی ھیندی بەناوی Kimball Ravenswood وەرگیرابوو دەرکەوت. فیلمەکە باس لە کوڕێکی گوجەراتی دەکات کە دانیشتووی ئەمریکایە و لەنێو ١٢ کچ (سەرجەمیان لەلایەن پریانکا چۆپراوە ڕۆڵی بینراوە) بەدوای خۆشەویستی ژیانی دەگەڕێت، کە ھەر کچێکیان ھەڵگری بورجێکی جیاوازە. پریانکا بەھۆی بەشداریکردنی لەم فیلمە، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی سکرین وەک باشترین خانمەکتەر. لەوکاتەدا قسەش ھەبووە کە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی ١٢ کارەکتەر لە یەک فیلمدا ناوی بچێتە گینس. لەو کاتەدا، پریانکا فشارێکی زۆری کارکردنی لەسەر بوو بەوەی کە فیلمی بۆ چەند کۆمپانیایەک وێنە دەگرت، بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی ڕاستەوخۆ (لە نێویشیان شاجوانی ھیندستان) گەشتی دەکرد و کۆمەڵێک چالاکی دیکەیش؛ ھەموو ئەوانە وایان لێی کرد کە ھەست بە ماندووبوونی زۆر بکات؛ جارێکیان لەکاتی وێنەگرتن بوورایەوە و گەیاندیانە نەخۆشخانە. لە ساڵی ٢٠١٠، لەپاڵ ئودەی چۆپرا لە فیلمێکی سەرنەکەوتوو بەناوی خۆشەویستییەکی مەحاڵ! بە ڕۆڵی ئایشا دەرکەوت. فیلمەکە باسی لە کچێکی شۆخی کۆلێژ کە دەکەوێتە خۆشەویستیی کوڕێکی گێژ دەکرد. دواتر لەھەمان ساڵدا و لە فیلمێکی ڕۆمانسی-کۆمێدیی دەرھێنەر سیدھارت ئەناند بەناوی ئەنجانا ئەنجەنی لەپاڵ ڕانبیر کاپوور دەردەکەوێت. فیلمەکە لە ئەمریکا لە شارەکانی نیویۆرک و لاس ڤێگاس وێنەی گیرا. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە دوو کەسی نامۆ دەکات کە دەیانەوێت خۆیان بکوژن، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێکەوت یەکتری دەناسن و دەکەونە خۆشەویستیی یەکترییەوە. فیلمەکە لەڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەڕووی بۆچوونی ڕەخنەگرانیشەوە بۆچوونی جۆراوجۆر ھەبوون.

دواتر، پریانکا گەڕایەوە بۆ سەر فیلمەکانی کە تەنیا خۆی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن وەک پاڵەوانی مێیینە. ئەمەش بە فیلمی ٧ خوون ماف بوو لەگەڵ دەرھێنەر ڤیشال بھاردواج. چیڕۆکی فیلمەکە لە کورتەچیڕۆکی 'حەوت ھاوسەرەکەی سوسانا'ی نووسەر ڕوسکین بۆند وەرگیرابوو. فیلمەکە باس لە ژنێک دەکات بەناوی سوسانا کە دەبێتە ھۆی مردنی حەوت مێردی یەک لەدوای یەک، بەھۆی گەڕانە بێکۆتاکانی بۆ خۆشەویستی. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا، و ڕەخنەگر نیکەت کازمی نووسی «بێگوومان فیلمەکە شوێنێکی دیاری دەبێت لە نەخشەی کارەکانی پریانکا چۆپرا. ئەکتەرێک بتوانێت جوانی بە ڕۆڵی ئاڵۆز بدات، ئەوە بێگوومان کارێکی بێھاوتایە لە سینەمای ھیندی.»" بەھۆی فیلمەکەوە، پریانکا خەڵاتی باشترین خانمەکتەری ڕەخنەگرانەی لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر بردەوە، ھەروەھا بۆ خەڵاتەکانی فیلم فەیر، پرۆدیوسەر گیلد فیلم، سکرین ئەواردز بۆ باشترین خانمەکتەر پاڵێوراو کرا.

کۆتا فیلمی پریانکا لەو ساڵە (٢٠١١)، بەشداریکردنی بوو لە بەشی دووەمی فیلمی دۆن و گەڕانەوەی کارەکتەری ڕۆما. لە فیلمەکە جارێکی دیکە لەپاڵ شاروخ خان دەرکەوت و وەک بەشی یەکەم فەرحان ئەختەر کاری دەرھێنانی بۆ کرد. وێڕای ئەوەی فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بۆچوونی جیاوازی ھێنایە کایەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کارەکتەر و ڕۆڵی پریانکا بەدڵی ڕەخنەگران بوو. دە ئێکسپرێس تیبون نووسی «پریانکا چۆپرا … لەوە دەچێت بژاردەیەکی باش بێت وەک کچەپاڵەوانی فیلمە ئاکشنەکان، کاتێک ئەو دەبینیت کە شەق لە چەتەکان دەدات، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە ئەو باشترین بژاردەی کچەپاڵەوانی ئاکشن بێت بۆ بۆلیوود.» دۆن ٢ لە بۆکس ئۆفیس لە ئاستی ھیند و دەرەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا و توانی زیاتر لە ٢٫٠٦ میلیارد ڕووپییە (٢٩ میلیۆن دۆلار) لە گشت جیھاندا کۆبکاتەوە.

دەرکەوتنی نایاب لە بارفی! و ماری کۆم (٢٠١٢–٢٠١٤)

دەستپێکی پریانکا چۆپرا لە ساڵی ٢٠١٢، بە فیلمی ئەگنیپات کە فیلمێکی ئاکشن و دراما بوو دەستی پێکرد. لە فیلمەکەدا لەپاڵ ھریتیک ڕۆشەن و سانجای دات دەرکەوت. فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی کاران جۆھەر بوو، کە ڕیمەیکی فیلمی باوکی خۆی بوو. فیلمە ڕەسەنەکە لە ساڵی ١٩٩٠ بەھەمان ناوەوە نمایش کرابوو کە ئەوکات ئەمیتاب باچان ڕۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕابوو. لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکە، جلی پریانکا چۆپرا ئاگری گرت، ئەمەش کاتێک بوو کە لە فیستیڤاڵی گانپەتی خەریکی وێنەگرتنی گۆرانییەک بوون. لە فیلمەکە ڕۆڵی کالی گوادی دەگێڕا کە خۆشەویستی کارەکتەرەکەی ڕیتیک بوو. مایانک شێخەر پێی وابوو ئەم فیلمە ئەوەی نیشاندا، کە تاچەند پریانکا لەو فیلمانە دوورکەوتووەتەوە کە تەنیا کوڕەئەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی و بەشێوەی بەرچاو دەردەکەوێت. فیلمەکە ڕیکۆردی داھاتی یەکەم ڕۆژی شکاند، و بەکۆی گشتی توانی لە ئاستی جیھان ١٫٩٣ میلیار ڕووپییە (٢٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا، لە فیلمی دەرھێنەر کونال کۆلی بەناوی تێری مێری کەھانی لەپاڵ شاھید کاپوور دەرکەوت. فیلمەکە لە جۆری ڕۆمانسی بوو، کە باسی لە سێ کەپڵ دەکات، کە لەسێ سەردەمی جیاواز دەژین بەڵام لە پەیوەندییەکی ئاسوودەدا نین.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی بارفی!، ٢٠١٢

کۆتا دەرکەوتنی پریانکا لە ساڵی ٢٠١٢، لە فیلمی بارفی! بوو کە لەلایەن دەرھێنەر ئەنوراگ باسو کاری دەرھێنانی بۆ کرابوو. جگە لە پریانکا، ھەریەکە لە ڕانبیر کاپوور و ئیلیانا دی کروز ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکە بینی. فیلمەکە باسی ژیانی سێ کەس دەکات، کە دووانیان لەڕووی جەستەیییەوە کەمئەندامن. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی جیلمیل چاتەرجی دەگێڕێت کە کچێکی تووشبووی ئۆتیزمە و دەکەوێتە خۆشەویستیی کوڕێکی نابیست (ڕانبیر کاپوور). ڕیتوپامۆ گۆش، لەبارەی فیلمەکە نووسیبووی «ڕۆڵی چۆپرا زۆر زۆر بوێریی تێدایە کە چۆن ئەکتەرێک دەتوانێت ڕۆڵی ژنێکی ئۆتیزم بگێڕێت و بینەریش وا قایل بکات.» بۆ ڕۆڵگێڕانی فیلمەکە پریانکا سەردانی چەند پەیمانگا و مەڵبەندێکی دەروونی کرد بۆ بەسەربردنی چەند کاتێک لەگەڵ تووشبووانی ئۆتیزم. فیلمەکە بەدڵی ڕەخنەگران بوو. ھەروەھا لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنێکی نایابی بەدەستھێنا، و لە سینەماکانی جیھان توانی ١٫٧٥ میلیارد ڕووپییە (٢٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە. ڕاچیت گوپتە، لە ماڵپەڕی فیلم فەیر نووسی «پریانکا پاکێجی سوپرایزی فیلمەکەیە.» و ڕۆڵگێڕانی پریانکا بە شاکاری نواندنی ئۆتیزم لە سینەمای ھیندی چواند. پریتام گوپتە لە دە تەلەگراف، پێی وایە کە ڕانبیر و پریانکا جوانترین نواندنیان لەسەر شاشەی سینەمای ھیندی پێشکەش کرد. بۆ ئەم ڕۆڵی پریانکا بۆ باشترین خانمەکتەر لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر، سکرین، ئایفا و پرۆدیوسەر گیلد فیلم پاڵێوراوکرا. فیلمەکە بووە نێردراوی ھیندستان بۆ ٨٥ەمین فیستیڤاڵی ئۆسکار. لەوکاتەدا دۆن ٢، ئەگینیپات و بارفی! لە پێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکانی بۆلیوود دابوون.

لە ساڵی ٢٠١٣، پریانکا وەک دۆبلێری دەنگی لە بەرھەمێکی کۆمپانیای دیزنی کە فیلمە ئەنیمەیشنێک بوو بەناوی فڕۆکەکان. پریانکا بە کارەکتەری ئیشانی بەشدار بوو، کە بەشێک بوو لە زنجیرەفیلمی 'کارس'ی کۆمپانیای پیکسار. پریانکا لەم بارەیەوە وتی «پێموایە بوونم بە ئیشانی، جوانترین و ئاسانترین ڕێگابووە بۆئەوەی ببمە شازادەیەکی دیزنی.» ئەنیمەیشنەکە لە ئاستی جیھانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا و توانی ٢٤٠ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە. ھەر لەو ساڵەدا و لە بۆلیوود، لە فیلمی زەنجیر بەشداری کرد کە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە تووشی ڕەخنەی زۆر بوویەوە. دواتر ھەر لەھەمان ساڵدا، لە فیلمی کڕیش ٣ لەپاڵ ھریتیک ڕۆشەن، لە سێیەم بەشی زنجیرە سوپەر ھیرۆیەکە دەرکەوتەوە. ڕەخنەگران ماوەی دەرکەوتنی پریانکایان بە کەم زانی. سەیبال چاتەرجی بۆ ئێن دی تیڤی نووسی «ئەو بە ڕۆڵێکی کەم ڕازی بووە، کە بینەر چاوەڕێی شتی زیاتری لەو کەسایەتییە دەکرد کە دەری ببڕێت.» لەگەڵ ئەوانەش فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا، و لە گشت جیھان توانی ٣ میلیارد ڕووپییە (٤٢ میلیۆن دۆلار) کۆبکاتەوە، کە بووە پڕداھاتترین فیلمی پریانکا چۆپرا، ھەروەھا بووە چوارەمین گەورە سەرکەوتن بۆ ئەو لەماوەی دوو ساڵدا. دواتر، لە فیلمی «ڕام لێلا»ی دەرھێنەر سانجای لیلا بانسالی، لەگۆرانییەک بەناوی «ڕام لێلای دەوێت» دەرکەوت. گۆرانییەکە بۆ وێنەگرتنی چوار ڕۆژی پێویست بوو.

لە ساڵی ٢٠١٤، پریانکا لە فیلمێکی کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز، بەناوی گوندەی لەپاڵ ڕانڤیر سینگ و ئەرجون کاپوور بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدار بوو. فیلمەکە لە دەرھێنانی عەلی عەباس زەفەر بوو. لە فیلمەکەدا پریانکا ڕۆڵی سەماکەرێکی کابەرێی دەگێڕا لە کەلکەتە، کە چیڕۆکی فیلمەکە لە ساڵانی حەفتاکان بوو. لە فیلمەکە باس لە دوو ھاوڕێ دەکات کە دەکەونە خۆشەویستیی ناندیتاوە. فیلمەکە لەڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا، و توانی زیاتر لە ١ میلیارد ڕووپییە (٤٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) کۆبکاتەوە. دواتر، لە فیلمی ماری کۆم کە لە جۆری ژیاننامەیی بوو بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدار بوو. پریانکا ڕۆڵی پاڵەوانی بۆکسێنەری ھیندی 'ماری کۆم'ی گێڕا، کە لە ئۆلەمپیاد براوەی مەدالیای زیوە، و لە ئاسیا براوەی مێدالیای زێڕی چەند پاڵەوانییەتییەکی بۆکسێنە. وەک خۆ ئامادەکردن بۆ فیلمەکە، پریانکا چەند کاتێکی لەگەڵ خودی ماری کۆم بەسەربرد. ھەروەھا چوار مانگ مەشقی بۆکسێنی کرد. فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی تۆرنتۆ نمایش کرا. فیلمەکە و ڕۆڵگێڕانی پریانکا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کاردانەوەی ئەرێنی بۆ کرا، وە لەڕووی بازرگانییەوە توانی سەرکەوتنێکی باش دەستەبەر بکات کاتێک توانی ١٫٠٤ میلیارد ڕووپییە (١٥ میلیۆن دۆلار) لە ئاستی جیھان کۆبکاتەوە. بەھۆی فیلمەکەوە پریانکا خەڵاتی سکرین و پرۆدیوسەر گیلد فیلمی وەک باشترین خانمەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی بردەوە. ھەروەھا بۆ چەند خەڵاتێکی دیکەیش لەوانە: فیلم فەیر وەک باشترین خانمەکتەر پاڵێوراو کرا.

گەیشتن بە فیلم و تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی (٢٠١٥-ئێستا)

لە ساڵی ٢٠١٥، لە فیلمی دەرھێنەر زۆیا ئەختەر، دل دەرکەنێ دو بەشداری کرد، کە فیلمەکە بە کاستێکی پڕ ئەستێرە بەرھەمھێندرا. جگە لە پریانکا ھەریەکە لە ئەنیل کاپوور، ڕانڤیر سینگ، فەرحان ئەختەر، ئەنوشکا شارما و ڕانڤیر سینگ تێیدا بەشداربوون. فیلمەکە باس لە خێزانێکی پەرتەوازە دەکات، کاتێک لە ٣٠یەمین ساڵیادی ھاوسەرگیریی دایک و باوکەکە گەشتێکی دەریایی دەکەن. پریانکا لە فیلمەکە ڕۆڵی ئایشا مێھرای گێڕا، کە کچێکی خۆبەڕێوبەر و کچەگەورەی خێزانەکە بوو. پریتام گوپتە بۆ دە تەلەگراف پەسەندی پریانکای کرد بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکە، ھەروەھا نووسیشی «ئەو لەم ڕۆژگارەدا زۆر بەباشی دیالۆگەکان دەردەبڕێت و دەتوانێت بەرجەستەی کارەکتەرەکانی بکات.» بەپێچەوانەوەش شوبھرا گوپتە لە ئیندیا ئێکسپرێس ڕەخنەی لە نواندنی پریانکا گرت و پێی وابوو لە چەند دیمەنێک ھەڵەی ھەبووە. بەھۆی فیلمەکەوە، پریانکا خەڵاتێکی تایبەتی لە سکرین ئەواردز پێدرا، و لە خەڵاتەکانی سکرین، ئایفا و پرۆدیوسەرس گیلد فیلم پاڵێوراوی باشترین خانمەکتەر بوو.

دواتر پریانکا لەگەڵ ئەی بی سی ستۆدیۆ واژووی گرێبەستێکی کرد. پاشان لە زنجیرەی ھەستبزوێنی کوانتیکۆ بە کەسایەتیی ئەلێکس پاریش بەشداری کرد. زنجیرەکە لە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥، لە تۆڕی ئەی بی سی پەخشکرا، کە ئەمەش وای کرد پریانکا ببێتە یەکەم کچ لە باشووری ئاسیا کە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامایەکی ئەمریکی بگێڕێت. زنجیرەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا. ڕەخنەگران ڕۆڵگێڕانی پریانکایان بەدڵبوو.جەیمز پۆنیوزیک لە نیویۆرک تایمز نووسی «چۆپرا باشترین کەسی زنجیرەکەیە» و بە کارێزما وەسفی کرد. بۆ ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرەکەدا، پریانکا وەک دڵخوازترین ئەکتەر لەلایەن بینەرانەوە خەڵاتی ھەڵبژێردراوی خەڵکی پێدرا، و بووە یەکەم ئەکتەریش لە باشووری ئاسیا کە بتوانێت خەڵاتی ھەڵبژێردراوی خەڵک بباتەوە. بۆ ساڵی دواتر، پریانکا چۆپرا خەڵاتی ھەڵبژێردراوی خەڵکی لە پۆڵێنی دڵخوازترینن خانمەکتەری دراماتیک بردەوە. زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٨ و لەدوای پەخشکردنی سێ وەرز ھەڵوەشایەوە.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لە ساڵی ٢٠١٨، لەکاتی ئامادەبوونی لە فیستیڤاڵی فیلمی کان

دواتر و ھەر لە ٢٠١٥دا، بە ڕۆڵی کشیبای وەک ژنی یەکەمی ماراتا، ژنی پێشەوا باجیراوی یەکەم، لە فیلمی دەرھێنەر سانجای لیلا بانسالی، باجیراو ماستانی دەرکەوت لەپاڵ ھەریەکە لە ڕانڤیر سینگ و دیپیکا پادوکۆن. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی ئەرێنی و باشی لێکرا. ھەروەھا پەسەندی نواندن و دەرکەوتنی پریانکا کرا. ھەندێک لە ڕەخنەگران پێیان وابوو باشترین دەرکەوتنی چۆپرا بووە تاکوو ئێستا. ڕاجیڤ مەسەند لەم بارەیەوە نووسی «فیلمەکە سوود لە ڕووخۆشی و جوانیی کاشیبای (کەسایەتیی پریانکا چۆپرا) دەبینێت.» ڕاجیڤ پێی وابوو ئەوە پریانکا بووە کە جوانی بۆ ئەو کەسایەتییە ھێناوە و بەتەواوی فیلمەکەی بۆ خۆی دزیوە. ڕەخنەگر ڕاجاسێن پێی وایە، وێڕای ئەوەی پریانکا ڕۆڵی سەرەکیی نەبوو، بەڵام ئەو خاوەنی فیلمەکەیە، و پێشی وایە کە پریانکا باشترین بەشی فیلمەکەیە. زیرەکی و کاردانەوەی ڕووخسار و چاوی بێوێنەبووە. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنی مەزنی بەدەستھێنا کاتێک توانی ٣٫٥ میلیارد ڕووپییە (٤٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی) لە جیھان کۆبکاتەوە. ھەروەھا ببێتە یەکێک لە پڕداھاتترین فیلمەکانی بۆلیوود. بۆ نواندنەکەی، پریانکا بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پاڵپشت لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر، ئایفا و سکرین. ھەروەھا لە خەڵاتی پرۆدیوسەرس گیلد فیلم بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی پاڵێوراوکرا.

لە ساڵی ٢٠١٦، لە فیلمێکدا پریانکا ڕۆڵی ژنە ئەفسەرێکی پۆلیسی گێرا، کە لە دەرھێنانی پراکەش جھا بوو، فیلمەکە لە جۆری کۆمەڵایەتی و دراما بوو بەناوی جای گەنگەجال. نەمراتا جۆشی بۆ دە ھیندوو پەسەندی ڕۆڵگێڕانی پریانکای کرد. فیلمەکە لەڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا. دواتر پریانکا لەو ساڵەدا، فیلمێکی بە زمانی ماراتی لەڕێگای کۆمپانیاکەی خۆیەوە بەناوی ڤێنتلەیتەر بەرھەمھێنا، کە سێ خەڵاتی نیشتیمانیی بردەوە. ھەر لەو ساڵەدا، پریانکا بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی ھۆلیوود بەناوی بایواچ لەپاڵ دوەین جانسن دەرکەوت و ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ھیچ پەسەندکردنێکی نەبوو. ئای جی ئێن پریانکای بە تاکە کەسایەتیی پەسەندکراوی فیلمەکە دانا. سکۆت میندەلسن بۆ فۆربیس نووسی «چۆپرا چێژی لەم ڕۆڵە وەک خراپەکار دەبینی، بەڵام ئەو تەنیا لەبەشی دواوەی فیلمەکە واتە وەک باکگراوەند دەردەکەوت، تاکوو لە کۆتایی فیلمەک، یەک دیمەنی گەورەی بەرکەوت.» فیلمەکە لە باکووری ئەمریکا شکستی ھێنا، بەڵام لەدەرەوەی وڵات سەرکەوتووبوو. ھەر لە ٢٠١٨دا، فیلمێکی دیکەی ئەمریکی بە بەشداریی پریانکا بەناوی ئە کید لایک جەیک لە فێستیڤاڵی فیلمی سانداس نمایشکرا. ئامی نیکۆلسن بۆ ڤاریتی نووسی «ئامادەبوونی پریانکا لە فیلمەکە بەھایەکی بە فیلمەکە بەخشیبوو.» لەسەرەتای ٢٠١٩دا، واژووی لەسەر فیلمی بھارەت کرد تاکوو لەگەڵ سەلمان خان ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت، بەڵام دواتر بە بیانووی ھاوسەرگیرکردن لەگەڵ نیک جۆناس لە فیلمەکە کشایەوە. نیکیل نامیت کە یەکێک بوو لە بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە ئەو کارەی پریانکای بە تۆزێک ناپیشەگەرانە وەسفکرد. ھەر لە ٢٠١٩دا، لە فیلمێکی دیکەی ئەمریکی بەناوی ئزنت ئت ڕۆمانتیک بەشدار بوو. دانا سوارتز لە ئینتەتەینمنت ویکلی نووسی «ھەڵبژاردنی پریانکا بۆ فیلمەکە شتێکی باش بوو»، بەڵام بێنجامین لی بۆ گاردیان «ھەڵبژاردنی پریانکای لا سەرسامکەر نەبوو.» ھەر لە ساڵی ٢٠١٩، پریانکا گەڕایەوە سینەمای ھیندی، ئەمەش بە کۆتا فیلمی بوو لەو ساڵە، بە فیلمی دە سکای ئز پینک لە دەرھێنانی سۆنالی بۆس. پریانکا لەپاڵ فەرحان ئەختەر و زایرە وەسیم ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا. فیلمەکە لە جۆری ژیاننامەیی بوو. باسی لە ژیانی ئایشا چۆدری، کە کچێکی ھەرزەکارە و بەدەست نەخۆشیی مێشکییەوە دەناڵێنێت دەکرد. لە فیلمەکە پریانکا ڕۆڵی دایکی ئایشای دەگێڕا و ھەروەھا خۆیشی یەکێک بوو لە بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە. پریانکا تێکەڵی ئەو چیڕۆکە بوو و پێی وابوو چیڕۆکەکەی ھەم تراژیدییە و ھەمیش شادی. فیلمی ئاسمان پەمەیییە لە فیستیڤاڵی فیلمی تۆرینتۆ نمایشکرا. لەکۆتاییی فیلمەکەدا بینەران چەپڵەڕێزانی فیلمەکەیان کرد. پریانکا بۆ فیلمەکە بووە پاڵێوراوی باشترین خانمەکتەر لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا.

پڕۆژەکانی داھاتوو

لەداھاتوودا بڕیارە پریانکا لە دوو فیلمی تۆڕی نێتفلیکس ڕۆڵ بگێڕێت، کە یەکەمیان دە وایت تایگەر، بە زمانی ھیندییە و لەپاڵ ڕاجکومار ڕاو ڕۆڵ دەگێڕێت، و فیلمی دووەم وی کان بی ھیرۆیس، کە فیلمێکی سووپەرھیرۆیە. ھەروەھا لە زنجیرەیەکی تۆڕی ئەمازۆن ڤیدیۆ بەناوی سیتادێل بەشدار دەبێت. بڕیاریشە لە زنجیرەی چوارەمی ماتریکس دەربکەوێت. پریانکا لەڕێگای کۆمپانیای بەرھەمھێنانەکەیەوە نیازی بەرھەمھێنانی چەند فیلمێکی خۆجێیی ھیندیی ھەیە.

کاکردن لە میوزیک

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا لەکاتی ناساندنی تاک گۆرانییەکەی «لە شارەکەی من»، لە ساڵی ٢٠١٢، مومبای.

پاڵپشتی سەرەکی پریانکا لە کارکردن لەبواری میوزیک باوکی بوو، کەھانی دا بۆئەوەی خولیای لە میوزیک بدۆزێتەوە. ھەر لەسەرەتای بوونی بە شاجوانی ئەوا بەھرەی گۆرانیگوتی لەخۆیدا دۆزییەوە.یەکەم گۆرانی پریانکا، گۆرانی "Ullathai Killathe" بوو لەیەکەم فیلمی خۆی کە فیلمێکی تامیلی بوو بەناوی (Thamizhan) لە ساڵی ٢٠٠٢، ئەمەش کاتێک ئەکتەری فیلمەکە ڤیجای تێبینیکردبوو کە پریانکا گۆرانی دەڵێت. لە ساڵی ٢٠٠٥، لەفیلمی کەرەم گۆرانی "Tinka Tinka" ڕەتکردەوە بۆئەوەی زیاتر بیری لەکارەکانی بێت وەک ئەکتەر لەوەی کاری گۆرانیبێژی بکات، دواتر گۆرانییەکەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی بەناوی سارێ گاماپا وت. ھەر لە ٢٠٠٥، گۆرانییەکی دیکەی تۆمارکرد بۆ فیلمی بلەفمەستەر بەڵام بڵاوی نەکردەوە. لە ئابی ٢٠١١، پریانکا واژووی گرێبەستێکی کرد لەگەڵ گرووپی میوزیکی یونیڤەرساڵ بۆ بەرھەمھێنانی یەکەم ئەلبوومی میوزیکی ناوبراو لەستۆدیۆ ھەروەھا لە باکووری ئەمریکا.

لە تەممووزی ٢٠١٢، پریانکا بووە یەکەم ئەستێرەی بۆلیوود کەواژووی گرێبەستێک بکات لەگەڵ کرەیتیڤ ئەرتیتست ئەجێنسی لە کالیفۆرنیا، بۆئەوە پریانکا گەشتی ئەمریکای کرد بۆ کارکردن لە ئەلبوومێک، لەگەڵ سام والتەر، ماتیو کۆما و جای سیان کاریکرد. ئەلبوومەکە لەلایەن ڕێد وەن کاری بەرھەمھێنانی بۆکرا.

یەکەم تاک گۆرانی پریانکا بەناوی لە شارەکەی من "In My City" بوو کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢، لە ئێن ئێف ئێل نێتوۆرک پەخشکرا، دوای ١٢ کاتژمێریش لەھیندستان پەخشکرا. بەقسەی یەکێک لەنووسەرانی گۆرانییەکە، ئەوا ئەم گۆرانییە سرووش (ئیلھام) لە قۆناغی منداڵی پریانکا وەرگرتووە کە تاچەند ناجێگیربووە. گۆرانییەکە پێشوازی جۆراوجۆری لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، لەھیندستان فرۆشییەکی باشی ھەبوو کە توانی ١٣٠ ھەزار دانەی لێبفرۆشرێت لە حەفتەی یەکەمیدا و لەتۆڕە ھیندییەکان ڕیزبەندی سەرەوە بگرێت. بەپێچەوانەوە لە ئەمریکا، پێشوازییەکەی لەمجۆرەی لێنەکرا لە حەفتەی یەکەمیدا ٥٠٠٠ داونلۆدی ھەبوو لەڕێگای ئاپەکان. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، تاک گۆرانییەکە خەڵاتی باشترین دەستپێکی نێودەوڵەتی لە خەڵاتەکانی ھەڵبژێردراوی خەڵک لەھیندستان بەدەستھێنا. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، پریانکا بووە پاڵێوراوی سێ خەڵات لە خەلاتەکانی میوزیکی جیھانی بۆ گۆرانی لەشارەکەی من بۆ خەڵاتەکانی باشترین ھونەرمەندی کچ، باشترین گۆرانی وە باشترین ڤیدیۆ. ھەروەھا پریانکا خەڵاتی ترایلبلازەری بردەوە کە لەلایەن میدیای باشووری ئاسیا پێی درا بەوەی ناوبراو بووە یەکەم ئەکتەری بۆلیوود کە ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژووبکات. دواتر چۆپرا لە گۆرانی "Erase" دەرکەوت.

لە تەممووزی ٢٠١٣، پریانکا دووەم تاک گۆرانی بەدەنگی خۆی لەژێر ناوی 'Exotic' بڵاوکردەوە کە لەگەڵ ڕاپەری بەناوبانگ پیتبول دەرکەوت لەکلیپی گۆرانییەکە، گۆرانییەکە لەچەند ڕیزبەندێکی تۆڕە میوزیکییەکانی جیھان و ئەمریکا بینرا. دواتر، لە نیسانی ٢٠١٤، پریانکا سێیەم تاک گۆرانی خۆی لە ژێر ناوی ناتوانم وات لێبکەم خۆشمتبوێ "I Can't Make You Love Me" بڵاوکردەوە. دوای ماوەیەکی کورت ڤیدیۆی گۆرانییەکەش بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکە لەڕیزبەندی ٢٨ەمی تۆڕی بیلبۆرد ھات.
یەکەم گۆرانی پریانکا چۆپرا لە بۆلیوود دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ماری کۆم بەناوی "Chaoro" بوو. دواتریش لە ساڵی ٢٠١٥، تایتڵ سۆنگی فیلمی دل دەرکەنێ دوی بەدوێت لەگەڵ فەرحان ئەختەر گووت. لە ساڵی ٢٠١٦، فیلمێکی ماراتی بەرھەمھێنا، پریانکا لەفیلمەکە گۆرانییەکی بەناوی بابا وت، یەکەمجاربوو گۆرانی بەزمانی ماراتی بڵێت.

چاکەکاری

پریانکا چۆپرا لەڕێگای ڕێکخراوەکەیەوە 'ڕێکخراوی پریانکا چۆپرا بۆ تەندرووستی و خوێندن'، کاری کردووە بۆ یارمەتی و پشتگیریکردنی منداڵە بێناز و ھەژارەکان لەتەواوی وڵاتەکەی لەڕووی تەندرووستی و خوێندنەوە. پریانکا ١٠٪ قازانجی کارەکانی بەخشییە ڕێکخراوەکەی بۆ کارکردنی ڕێکخراوەکە، ھەروەھا پێدانی پارەکی خوێندن و نەخۆشخانە بۆ حەفتا منداڵی ھیندستان، کە پەنجایان کچن. پریانکا بەردەوام قسە لەسەر کێشەکانی ژنان دەکات؛ بەدیاریکراویش دژایەتیکردنی کووشتنی ھەتیو و کۆرپەلە، ھەروەھا پشتگیری کەرتی خوێندنی کچان دەکات. پریانکا بڕوای بە فێمێنیزم ھەیە، زۆرجار قسەش لەسەر مافەکانی ژنان، یەکسانیی ڕەگەزی و جیاوازی موچە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٦، 'ڕۆژێک لەگەڵ پریانکا چۆپرا' خرایە مەزادەوە لەماڵپەڕی ئی بەی کە ئەو بڕەپارەیەی تێیدا بەدەستدەھات دەبەخشرایە ڕێکخراوێکی ناحکومی، نیکیل کالی، کە ڕێکخراوێکی ھەیە بۆ یارمەتیدانی کچان بۆ خوێندنیان لە ھیندستان. پریانکا چۆپرا لە بۆنەی دیکەی خێرخوازیش بەشداربووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ لە بۆنەی یارمەتی (HELP!) بەشداریکرد بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی تسۆننامی و بوومەلەرزەی ٢٠٠٤ لە زەریای ھیندی.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەکاتی بەشداریکردن لە بۆنەیەکی خێرخوازی نمایشکردنی جلووبەرگ.

پریانکا لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کار لەگەڵ یوونیسێف دەکات، کارەکانی پریانکا لە گەیاندنی پەیام، بەشداریکردنییەتی لە پانێڵی میدیایی و وتووێژکردنە لەسەر بەگەڕخستنی مافەکانی منداڵان و خوێندنی کچان، ھەروەھا بەشداریکردووە لە ٢٠ەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵان. لەوەتەی ١٠ی ئابی ٢٠١٠، پریانکا بووەتە باڵیۆزی چاکەکاری یوونیسێف بۆ مافەکانی منداڵ. کارین ھولشۆف وەک نوێنەری یوونیسێف لەبارەی پریانکاوە دەڵێت «ئەو بەیەکسانی تامەزرۆی کارەکانی خۆی و کارەکانی بۆ منداڵان و ھەرزەکاران. ئێمە شانازی دەکەین بەوکارانەی ئەو بۆیکردووین لەبواری مافەکانی منداڵ، وە تامەزرۆین کە لەداھاتوودا چی دەکەین بۆئەوەی ھیچ منداڵێک جێنەھێڵین.» لە ساڵی ٢٠٠٩، پریانکا فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەرھەمھێنا کە چۆن نەخۆشی گولی لەھیندستان پەرەیسەندووە. چۆپرا لە نمایشێکی دیزاینەری جلووبەرگ ماھیش مەلھۆترا بەشداربوو، کە ئامانجی لە کۆکردنەوەی پارەبوو بۆ ڕێکخراوێکی ناحکومی بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە کچان. پریانکا کەمپەینێکیشی سازکرد بەناوی 'منداڵە کچەکان بپارێزن' کەئەمانجی لە درووستکردنی ھۆشیاری بوو لەھیندستان بۆ گۆڕینی ڕووانینی خەڵک بەرامبەر کچان. لە ساڵی ٢٠١٢، لە کردنەوەی پڕۆگرامێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی گەنجان لە ئاڵوودەبوون ئامادەبوو وەک قسەکەر.

لە ساڵی ٢٠١٩، لەبۆنەیەک چالاکوانێک ڕەخنەی لە پریانکا گرت بەوەی لەتوویتێکی تویتەر ھانی سووپای ھیندی داوە لەکاتیک لەجەنگی دژ بە پاکستان بووە، ئەمەش لەگەڵ کاری کەسێکی چاکەخوازی یوونیسێف یەکناگرێتەوە. پریانکا لەوەڵامدا وتی من نیشتمانپەریوەشیم، بەخێرایی قسەکانی بەو چالاکوانە بڕی کە ڕەخنەی لێگرتبوو. دواتر پاکستان داوایکرد کە نازناوی چاکەخوازی یوونیسێفی لێبسێندرێتەوە بەڵام یو ئێن پشتگیری پریانکای کرد لەمانەوەی وەک باڵیۆزی چاکەخوازی یوونیسێف.

پریانکا پاڵپشتیکاری خێرخوازی ژینگەشە، ناوبراو باڵیۆزی بڕاندنی ئێن دی تیڤی گریناتۆنە، کە پێداویستی کارەبا لەڕێگای وزەی خۆر بۆ گوندەکان دابیندەکات. پریانکا لە ئەنیمەیشنێکیش دەرکەوتووە لەگەڵ منداڵان بۆ پشتگیرکردنی ژینگە. ھەروەھا ھەڵمەتی پاککردنەوەی ڕووباری یامونای لە ئاگرا ڕێکخستووە بۆ وشیارکردنەوەی خەڵک لە پیسبوونی ژینگە. لەماوەی سێیەم و چوارەمین خوولی گریناتۆن ئەوا پێداویستی دابینکردنی کارەبای لەڕێی وزەی خۆر بۆ حەوت گوندی ھیندستان دابینکردووە. لە ساڵی ٢٠١٢، چۆپرا بڕیاریدا کە ئەندامانی جەستەی خۆی دوای مردنی بەکاربھێنرێتەوە بۆ کەسانی دیکە کە پیویستیانە، ئەمەش لەبۆنەیەک بوو لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی پیتسبێرگ.

چۆپرا ٥ میلیۆن ڕووپییە (٧٠ ھەزار دۆلار)ی بەخشییە نەخۆشخانەی نانڤاتی بۆ درووستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە شێرپەنجە. سەنتەرەکەش بەناوی باوکی پریانکاوە کرا، لەکۆتایییەکانی ٢٠١٣ لەلایەن پریانکاوە کرایەوە. چۆپرا دەنگی خۆی بەکارھێنا بۆ گۆرانی بێنەپێشچاوت "Imagine"ی جۆن لێنۆن، لە ڤیدیۆیەکەشدا خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژان کەیتی پێری وە زە بلاک ئاید پیز دەرکەوت، ڤیدیۆیەکە تایبەتبوو بەئاھەنگێڕانی ٢٥ەمین ساڵڕۆژی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ.

لە ساڵی ٢٠١٤، نارێندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی ھیندستان ناوی پریانکای لەنێو نۆ کەسدا ھێنا بۆ بەشداریکردن لە ھەڵمەتی پاککردنەوەی وڵات کە لەلایەن حکوومەتی ھیندستان پشتگیری دەکرا. پریانکا بەشداربوو بە ھەڵمەتی پاککردنەوە و لابردنی شوێنی زبڵخانەکانی ناو شاری مومبای کە نزیکبوون لەکۆمەڵگا نیشتەجێبوونەکان. لە ساڵی ٢٠١٥، لەڤیدیۆیەکی کۆمەڵەیەکی ئاژەڵپارێزان بەناوی (PETA's) بەشداربوو بەدەنگھێنانی ڕۆبۆتێکی فیل بەناوی ئیلی، کە سەردانی قوتابخانەکانی ئەمریکا و ئەوورپای دەکرد بۆ ڕوونکردنەوە و فێرکردنی منداڵان دەربارەی فیل و تواناکانی بەمەبەستی ئەوەی خەڵک بایکۆتی چوونە نمایشەکانی سێرک بکەن. لەکانوونی یەکەمی ٢٠١٦، چۆپرا بووە باڵیۆزی چاکەخوازی جیھانی لە یوونیسێف. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن ڤاریتی خەڵاتکرا بەھۆی کارەکانی بۆ یوونیسێف و پشاندانی ھێزی ژنان، ھەروەھا خەڵاتی یادەوەری مادەر تیرێسای پێدرا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بەھۆی چالاکییەکانی لە کۆمەڵگا. دواتر لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن یوونیسێفەوە خەلاتی مرۆڤایەتی دانی کەی پێدرا بەھۆی ئەوکارانەی لەیوونیسێف و ھەوڵە ماندوونەناسییەکانی لەچاککردنی کۆمەڵگا کردوویەتی.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، چۆپرا لەگەڵ دەستەی ھاریکاری منداڵان لە یوئێن وە کۆمپانیای کرۆکسی پێڵاو ئەوا ٥٠ ھەزار جووتە پێڵاویان بەخشی بە منداڵانی وڵاتی بەلیز.

کارەکانی دیکە

پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و نمایشی ستەیج

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەکاتی مەشقکردنی بۆ نمایشی سەر ستەیج بەبۆنەی کردنەوەی پێنجەمین خوولی کریکێت لە ھیندستان.

لە ساڵی ٢٠٠٧، پریانکا ئەندامی لیژنەی دادوەری بوو لە ھەڵیژاردنی شاجوانی ھیندستان. لەمبارەیەوە پریانکا وتوویەتی «شاجوانی ھیندستان ھەمیشە بۆمن تایبەت دەمێنێتەوە. ئێرە ئەوشوێنەبوو کە ھەمووشتەکان بۆمن دەستیپێکرد. وە لەوانەیە ھەمووی تەواوبووایە ئەگەر تاجەکەم لەسەر نەکرایە.» ھەروەھا ئەندامیش بووە لەلیژنەی شاجوانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٠٩. لە ٦٠ەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ھیندستان، پریانکا سەردانی یەکە سەربازییەکانی ھیندی کرد لە شاری تەنا لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستان، بۆ تۆمارکردنی ئەڵقەیەکی تایبەت لەبەرنامەی جای جەوان بۆ کەناڵی ئێن دی تیڤی.

لە ساڵی ٢٠١٠، سێیەم وەرزی بەرنامەی (Fear Factor: Khatron Ke Khiladi) پێشکەشکرد لە کەناڵی کەلەرس، بۆئەوەش شوێنی ئاکشەی کوماری گرتەوە. بەقسەی بەشداربووەکانی بەرنامەکە، ئەوا شێوازی پێشکەشکردنی پریانکا دیکتاتۆرانەبووە و فشاری لێکردوون کە کاربکەن. پریانکا بەشێوازی خۆی توانی جێگای ئاکشەی کومار پڕبکاتەوە لەبەرنامەکە کە ناوبراو بۆ دوو وەرز بەرنامەکەی پێشکەشکردبوو. ژمارەی بینەرانی بەرنامەکە بۆ ئەڵقەی یەکەم لە دوو وەرزی پێشووتر زیاتربوو. بەرنامەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندبوو، پریانکا بۆ پێشکەشکردنەکەی خەڵاتی (Indian Telly Awards) بردەوە وەک کاریگەرترین دەستپێک لەکاری تەلەفزیۆنی. لە شووباتی ٢٠١٦، پریانکا چۆپرا لە ٨٨ەمین فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەشداربوو و براوەی خەڵاتی باشترین مۆنتاژی ئاشکراکرد.

پریانکا چۆپرا بەشداربووە لەچەندین کۆنسێرتی گەشتیاری جیھانی. لە ساڵی ٢٠٠٥ لە کۆنسێرتی (Temptations) لەگەڵ ئەکتەرانی دیکەی بۆلیوود لەوانەی شاروخ خان، سەیف عەلی خان، ڕانی موکەرجی، پریتی زینتا و ئەرجون ڕەمپاڵ دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٢، لە کۆنسێرتی شاری دوربان بەشداربوو لەگەڵ شاروخ خان و شاھید کاپوور، بەمەبەستی ئاھەنگێڕانی یادی ١٥٠ ساڵەی ھاوڕێیەتی ھیندستان و ئەفریقای باشوور. لە ساڵی ٢٠١٢، لەگەڵ ئەمیتاب باچان، سەلمان خان، کارینا کاپوور و کەیتی پێری نمایشێکیان سازکرد بەبۆنەی دەستپێکردنی پێنجەمین خوولی کریکێتی ھیندستان. لەھەمان ساڵدا لە دوبەی لەکۆنسێرتی بۆلیوود لەگەڵ سەلمان خان و سۆفی چۆدری نمایشیان پێشکەشکرد.

نووسین

لە ساڵی ٢٠٠٩، چۆپرا بۆچوونەکانی لەستووننێکی ھیندووستان تایمز بڵاودەکردەوە، ناوبراو پەنجا وتاری لەستوونەکانی ئەو ڕۆژنامەیە نووسی. دوای ساڵێک لە نووسین، چۆپرا وتی «من کەسێکم شتەکانم تایبەتن و ھەرگیز لەژیانم خەیاڵم بۆئەوە نەدەچوو کە ھەستەکانم دەرببڕم. بەڵام ھەرکاتێک دادەنیشم و ستوونێک دەنووسم، سرووشتی ناخم دێتە گۆ و دەینووسم.» لە ئازاری ٢٠٠٩، چاوی بەچەند خوێنەرێک کەوت کە بۆچوونیان بۆ پریانکا ناردبوویەوە لەسەر وتاری حەفتانەی. پریانکا بەردەوامبوو لەنووسین لە ڕۆژنامەکان. لە ئابی ٢٠١٢، لە ستوونێکی ڕۆژنامەی زە تایمز ئۆف ئیندیا لەژێر ناونیشانی «چیتر ھیچ ژنێک لە مومبای ھەست بە سەلامەتی ناکات» باسی کووشتنی پالاڤی پوکایاستای کرد، کە ژنە کارمەندێکی ٢٥ ساڵانبوو لەفیلمی دۆن کاری دەکرد. لە ستوونەکەیدا، پریانکا بیرووڕای خۆی لەسەر سەلامەتی ژنان دەربڕی لە شارەکان. لە تەممووزی ٢٠١٤، چۆپرا وتارێکی لە گاڕدیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی لە خەتەنەکردنی مێینە و ھاوسەرگیری منداڵان گرت.

ساڵێک دواتر، چۆپرا بۆچوونێکی خۆی لە نیویۆرک تایمز پریانکا لەژێر ناونیشانی «جاین ئۆستن چی دەزانێت» بڵاوکردەوە لەبارەی گرنگی خوێندن بۆ کچان. لە نووسراوەکەیدا، پریانکا بەوتەیەکی مەلالە یووسفزای و کالیاش ستیانی ھەڵدا کە براوەی خەڵاتی نۆبێلن لە ئاشتی، ھەروەھا چۆپرا باسی لە خواستەکانی خۆی کرد بۆ یارمەتیدانی کەسانی دیکە، وە باسی ئەوەشی کرد کە کاتێک خۆی ٩ ساڵانبوو ئەوا لەگەڵ دایک و باوکی خۆبەخشانە گەشتیانکردووە بۆ گەیاندنی پێویستی پزیشکی بۆ گوندە ھەژارەکان. لەکۆتایییەکانی ٢٠١٤، پریانکا لەژێر ناونیشانی "Pret-a-Priyanka" مانگانە بۆ گۆڤاری ئێلی دەینووسی. لە وتارێکیدا کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە، ڕووانینی خۆی لەبوونی بە ھاوڵاتی جیھانیی بڵاوکردەوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٨، ڕاگەیەندرا کە پریانکا بیرەوەرییەکانی خۆی لە کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە.

ژیانی کەسی

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا و نیک جۆناس لە ساڵی ٢٠٢٠.

پریانکا چۆپرا پەیوەندییەکی پتەوی ھەیە لەگەڵ خێزانەکەی، لەنێویشیاندا برا بچوکوکەی، سیدھارت، وە ھەموویان لەھەمان نھۆمی شقەیەک دەژین.پریانکا زۆر لەباوکی نزیکبوو، کە ناوبراو لەحوزەیرانی ٢٠١٣ کۆچی دواییکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، تاتۆیەکی لەسەر دەستی نووسی «کچەبچووکەکەی باوکی». لەبەرئەوەی ھیچیک لەخێزانەکەی لە بۆلیوود کاریان نەکردبوو، ئەوا پریانکا خۆی بەکچێکی خۆدرووستکەر دەزانێت. دایکی نۆرینگەیەکی ژنانی لەشای برێلی کردۆتەوە، ئەمەش یارمەتی پریانکای داوە لەکاتی دەستپێکردنی بەپڕۆژە فیلمەکانی.

وەک کەسێکی ھیندوو، پریانکا ھەموو بەیانیان ڕێوەڕەسمی پوجا لەماڵەکەی ئەنجامدەدات. پریانکا بەھاوڕێی میدیاکارانیش ناسراوە، بەھۆی بڵاوکردنەوەی شتە تایبەتییەکانی. لە ئایاری ٢٠١٨، پریانکا لەگەڵ گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، نیک جۆناس کەوتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە و ژوانیان بەست. لە ڕۆژی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨، نیک داوای ھاوسەرگیری لێکرد، ئەمەش ڕۆژێکبوو لەدوای یادی لەدایکبوونی لەدوورگەی کریت، یۆنان. لە ئابی ٢٠١٨، پریانکا و نیک مارەبڕکران لەڕێوەڕەسمێکی پەنجابی لە مومبای. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، پریانکا و نیک ھاوسەرگیریان کرد لە جۆدپور بەشێوازی کۆنی ھیندوو و کریستیانی.

لە میدیاکان

پریانکا لەنێو میدیای ھیند و سینەمای بۆلیوودیش بە پیشگەری و ناوبانگی دەناسرێتەوە، زۆرجاری لەلایەن میدیاکان یان کەسانی ناو سینەمای بۆلیوود بە پی سی ("PeeCee" یان "PC") بانگدەکرێت. ھەروەھا زۆرجار بە بەراز/پیکی چۆپس "Piggy Chops" بانگدەکرێت، ئەو نازناوەیان لەلایەن ئەکتەری فیلمی بلەفمەستر پێی بەخشراوە. لەوەتەی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، پریانکا ھەژماری ھەیە لە تویتەر و یەکێکە لەو کچانەی بۆلیوود کە زۆرترین شوێنکەوتەیان ھەیە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە. لە ساڵی ٢٠١٢، پریانکا بە کاریگەرترین کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ھیندستان دیاریکرا بەپێی ڕاپرسییەکی پینستۆرم. چۆپرا ناوی لەلیستی ١٠٠ ژنە کاریگەری جیھان لەتۆڕی توویتەر ھات کە لیستێک بوو لەلایەن ماڵپەڕی ئەمریکی ھەفپۆست بڵاوکرایەوە، وە پریانکا لەلیستەکە لەپێشەوەی ھەموو ھیندییەکان بوو. لە تۆڕی ئینستاگرامیش پریانکا زۆرترین شوێنکەوتووی ھەیە لەنێو ژنانی ئاسیا. ھەروەھا لە فەیسبووکیش لەئاستی ھیندستان، زۆرترین لایک و شوێنکەوتووی ھەیە.

پریانکا چۆپرا: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, کاکردن لە میوزیک 
پریانکا چۆپرا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی پادما شری، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان پێی بەخشرا لە ساڵی ٢٠١٦.

لەسەر ھەڵبژاردنی ڕۆڵەکانی وەک ئەکتەر، دەزگای سی ئێن ئێنی ھیندی بەمشێوەیە وەسفی پریانکای کردووە «یەکێکە لەبەھێزترین کچەئەکتەرەکانی ئێستا، کەسێکە کە شەرم ناکات لە تاقیکردنەوە بە ڕۆڵە جیاوازەکان». بۆ شیکردنەوەی ژیانی ھونەری پریانکا چۆپرا، ئەوا بۆلیوود ھەنگاما نووسیویەتی «وێڕای بوونی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە لەژیانی کرکردنی ئەوا ئاستی نواندنی بەتێپەڕبوونی ساڵ دوای ساڵ بەجێگێری بەرزبۆتەوە». تایمز ئۆف ئیندیا پریانکای بە شۆڕشگێڕ وەسفکردووە بەوەی ئەو نەریتە کۆنەی بۆلیوودی گۆڕی لەنێوان کوڕ و کچە ئەکتەرەکان. لە ساڵی ٢٠١٢، ڕەخنەگر سوبھاش جھا پریانکای بەباشترین خانمەئەکتەر ھەڵبژارد لەدوای چەرخی سریدێڤی، ھەروەھا کارەکتەرەکەی چۆپرای لە فیلمی بارفی! بە یەکێک لەباشترین کارەکتەرە دڵخوازەکانی بۆلیوود دانا. چۆپرا زۆرجار لەلیستی ساڵانەی باشترین کچەئەکتەرەکان لەماڵپەڕی ڕێددیف دێت، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ ناوی لەلیستی ١٠ باشترین کچەئەکتەرەکانی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٠ ھات لەو ماڵپەڕە.

پریانکا وەک یەکێ لە کاریگەرترین کچە ئەکتەرەکانی ھیندستان، زۆرجار بە ھێمای ورووژێنەر، سێکسی و ئایکۆنی ستایل ناوی دەھێنرێت. ناوبانگی، چاوەکانی، لێو و دەرکەوتنەکانی وایکردووە لەڕووی جەستەوە بەرچاوبێت و جێگای گرنگی میدیاکان بێت. دیزاینەرانی جلووبەر فەلگونی و شەین پەکۆک نووسیویانە «پریانکا ئاسوودەیە بە ڕەنگی پێستی خۆی، ئەو ھەر چ شتێک لەبەربکات ئەوا دەدرەوشێتەوە، جا جلی کەنار دەریابێت، جلی کورت یان درێک یانیش ساری.» لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن پیپل ئیندیا ئەوا پریانکا ھەڵبژێردرا بەشیکپۆشترین ژنی ھیندستان. پریانکا ناوی لەڕیزبەندی پێشەوەی سەرنجڕاکێشترین، جوانترین و ورووژێنەرترین ژن لە جیھان ھاتووە. گۆڤاری بەریتانی، ئێستەرن ئای، ناوی پریانکا لەلیستی یەکەمی ورووژێنەرتین ژنی ئاسیا لەئاستی جیھان ھەڵبژاردووە، گۆڤارەکە پریانکای لە پێنج ساڵ ھەڵبژارد و ئەمەش ڕیکۆردی گۆڤارەکەیە، لەساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠١٢، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٧. ھەروەھا چۆپرا ناوی لەڕیزی پێشەوەی ١٠٠ ورووژێنەری ماکسیم ئیندیا ھاتووە، لە چوار ساڵی جیاواز (٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٦، وە ٢٠١٨). لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن بەدی تیڤی ناوی لەلیستی ورووژێنەرترین ژنانی تەلەفزیۆنی ئەمریکی ھات. لە ساڵی دواتر، لەلیستی ٩٩ ژنی جیھان ئەوا ڕیزبەندی ٤ی وەرگرت لەلیستی ماڵپەڕی ئاسک مێن. دواتر لە ٢٠١٧، ناوی وەک دووەم جوانترین ژنی جیھان ھات لەدوای بیانسێ ئەمەش بەپێی لیستێکی تۆڕی بەزنێت. لە ھەمان ساڵدا لەلایەن گۆڤاری پیپڵ مەگەزین لەلیستی یەکێک لە جوانترین ژنانی جیھان دیاریکرا، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ دووبارە لەو لیستە ھەڵیژێدرایەوە.

پریانکا ناو لەلیستی ڤیرڤی، گۆڤارێکی ھیندی ھات وەک بەھێزترین ژنانی ھیندستان لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١٣، ٢٠١٥ وە ٢٠١٦. پریانکا لەناو لیستی ئیندیا تودەی بۆ بەھێزترینن ٥٠ ژنی ھیندستان ناوی ھات لەساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، لەنێو کچە ئەکتەرەکانیش لەڕیزبەندی یەکەمدابوو. لەدوای جێگۆڕکێیەی لە بۆلیوود بۆ ھۆلیوود کردی، پریانکا ناوی گەڕایەوە نێو گۆڤارە ئەمریکییەکان، لەگۆڤاری ناوی وەک یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ساڵ ھات. بۆ ساڵی دواتر، لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی وەک ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات. گۆڤاری فۆربیس ناوی پریانکای لەلیستی بەھێزترین ژنانی جیھان ھەڵبژارد لەساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، لالەین ڤاریتییەوە خرایە لیستی ٥٠٠ کاریگەرترین سەرکردەکانی ناو بواری بازرگانی و کار. پریانکا ناوی لەلیستی یوگۆڤ، وەک ١٢ەمین و ١٤ەمین خانمی ڕێزلێگیراوی بۆ ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ھێنا. ئەمریکا تودەی، ناوی پریانکای لە لیستی ٥٠ بەھێزترین ژنانی بواری ئینتەرتەینمێنت ھێنا بۆ ساڵی ٢٠١٩.

پریانکا یەکێکە لەو کچەئەکتەرە ھیندییانە کە زۆرترین پارە لەبەرامبەر کارەکانی پێدەدرێت. پریانکا ھەموو ساڵێک ناوی لەلیستی فۆربیسی ھیندستان بۆ ١٠٠ ناودارترین کەس ھاتووە، لەوەتەی ٢٠١٢ەوە جگە لە ساڵی ٢٠١٨ ئەوا ھەمیشە ناوی لەلیستی ١٥ کەسی یەکەمدا بووە. پریانکا ناوی لە پڕدەستکەوترین خانمەئەکتەری ھیندی بۆ ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ ھات کاتێک توانی ٧٦٠ میلیۆن ڕووپییە (١١ میلیۆن دۆلار) ھەروەھا بۆ ساڵی دواتر ٦٨٠ میلیۆن ڕووپییە (٩٫٥ میلیۆن دۆلار) کۆبکاتەوە، ھەروەھا لەناو ھەموو ئەکتەرانی ھیندیش ناوی لە لیستی ١٠ کەسدا ھات بۆ کۆکردنەوەی داھات و لە ساڵی ٢٠١٧ تاکە خانم بوو لەنێو لیستەکەدا بوونی ھەبێت. فۆربیسی جیھانی ناوی پریانکای ھێنا لەلیستی ھەشت پارەپێدراوترین کچەئەکتەری تەلەفزیۆنی لەئاستی جیھان. جگە لەکاری سینەمایی ئەوا بەشێک لەداھاتی لەڕێگای ڕێکلامی بڕاندەکانەوە بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، بەدووەم کەس دانرا لەھیندستان کە ببێتە نوێنەری زۆرترین بڕاند لەدوای شاروخ خان. بۆ ساڵی دواتر، بووە ژمارە یەک و یەکەم خانمبوو ئەوە بەدەستبھێنێت. پریانکا نوێنەری چەندین بڕاند بووە لەوانە پێپسی، نۆکیا، نیکۆن، گارنیەر و نێستل و زۆر بڕاندی دیکە. یەکەم ژنبوو لە ھیندستان ببێتە نوێنەری بڕاندی مۆتۆڕسیکلی ھیرۆ ھۆندا. لە ساڵی ٢٠١٧، فۆربێس ئەوەی بڵاوکردەوە کە پریانکا ١ میلیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت لەبوونی بەنوێنەری ھەر بڕاندێکی جوانکاری.

خەڵاتەکان

پریانکا چۆپرا خەڵاتی نیشتمانی لەپۆلینی باشترین خانمەئەکتەری بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لەفیلمی فاشیۆن، جگە لەمانەش دووجار براوەی خەڵاتی ھەڵبژێردراوی خەڵکبووە لەپۆلینی باشترین خانمەئەکتەری زنجیرەی تەلەفزیۆنی وە ھەروەھا باشترینن خانمەئەکتەری دراماتیکی تەلەفزیۆنی بۆ زنجیرەی کوانتیکۆ، چۆپرا یەکەم خانمەئەکتەری باشووری ئاسیایە ئەو خەڵاتە بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان بەھۆی چالاکییەکانی لە بواری ھونەر ئەوا خەڵاتی پادما شری پێدرا کە چوارەمین گەورە خەڵاتە بدرێتە ھاوڵاتییانی سڤیل لە ھیندستان.

خەڵاتی فیلم فەیر

پریانکا چۆپرا براوەی پێنج خەڵاتی فیلم فەیرە لەکۆی دوازدەجار پاڵێوراوبوون.

ساڵ فیلم پۆلین ئەنجام ژ.
٢٠٠٤ ئەنداز باشترین خانمەئەکتەر بۆیەکەم دەرکەوتن براوە
باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵی پاڵپشت پاڵێوراو
٢٠٠٥ ئیتراز باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی نەرێنی براوە
باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵی پاڵپشت پاڵێوراو
٢٠٠٩ فاشیۆن باشترین خانمەئەکتەر براوە
٢٠١٠ کەمینی باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو
٢٠١٢ ٧ خوون ماف باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو
باشترین خانمەئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە براوە
٢٠١٣ بارفی! باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو
٢٠١٥ ماری کۆم باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو
٢٠١٦ باجیراو مەستانی باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵێ براوە
٢٠٢٠ ئاسمان پەمەیییە باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو

فیلمۆگرافی

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

پریانکا چۆپرا سەرەتای ژیانپریانکا چۆپرا ژیانی کارکردنپریانکا چۆپرا کاکردن لە میوزیکپریانکا چۆپرا چاکەکاریپریانکا چۆپرا کارەکانی دیکەپریانکا چۆپرا ژیانی کەسیپریانکا چۆپرا لە میدیاکانپریانکا چۆپرا خەڵاتەکانپریانکا چۆپرا فیلمۆگرافیپریانکا چۆپرا تێبینییەکانپریانکا چۆپرا سەرچاوەکانپریانکا چۆپرا بەستەرە دەرەکییەکانپریانکا چۆپرا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێژەییخوازیچێ گیڤارامەولانا خالیدی نەقشبەندیدەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردقەندیلنەخشەکۆتاییی دونیای نەفرەتیبنەماڵەی بارزانیمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابئێکزیماخەتەنەکردنی کچانگاورئەورووپایارسانموزەفەرەدین کۆکبریزمانی فارسییەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانفەلسەفەی سیاسیشەکرەخەلافەتشانشینی یەکگرتووکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانقازی محەممەدسێکسگۆتیوەرزشقالەمەڕەپەخشانکوردیی ناوەندیئەندازەی کێری مرۆڤپەندی پێشینانئاسیا عەبدوڵڵاکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانکانی شەکرەسیاسای ئۆمئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیپرۆتیننەوشیروان مستەفائینسایکڵۆپیدیاعەزیز نێسینعەبدولکەریم قاسمورمێڕەمەزانخەمۆکیگۆران (تیرە)کوردی (شاعیر)بواری کارەباییناحیەی زابکریستیانۆ ڕۆناڵدۆڕێبازی کلاسیزمدەربەندیخانسوقراتزمانەوانیفەڕەنساگۆگردقەزای ماوەتپێڕستی پاشاکانی کۆریاکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانبەڕێوبردنی کاتناحیەی ڕزگاریجیھانبانکموعەمەر قەزافیشێخ ڕەزای تاڵەبانیئایسلەندوزەی نوێبووەوەقەزای شارباژێڕئێزیدی (ئایین)تۆپی سەبەتەکۆیەڕوەک🡆 More