فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی ئۆنلاینە لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمریکی مێتا پلاتفۆرم دەکات.
لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن مارک زوکەربێرگەوە لەگەڵ هاوڕێکانی کۆلێژی هارڤارد و هاوژوورەکانی ئێدواردۆ ساڤێرین، ئەندرۆ مەککۆڵم، داستین مۆسکۆڤیتز و کریس هیوز دامەزراوە، ناوەکەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەیس بووکەوە هاتووە کە زۆرجار دەدرێت بە خوێندکارانی زانکۆ ئەمریکییەکان. ئەندامێتی سەرەتا تەنها بۆ خوێندکارانی هارڤارد سنووردار بوو، وردە وردە فراوانتر بوو بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەمریکای باکوور و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی ١٣ ساڵەوە بوو. تا تەمموزی ٢٠٢٢، فەیسبووک ئیدیعای ٢.٩٣ ملیار بەکارهێنەری چالاک کردووە لە مانگێکدا، و لە پلەی سێیەمی جیهاندا لە نێوان زۆرترین سەردانیکەردا بووە تا تەمموزی ٢٠٢٢. زۆرترین دابەزاندنی ئەپی مۆبایل بوو لە ساڵانی ٢٠١٠.
جۆری ماڵپەڕ | گشتی |
---|---|
خۆ تۆمارکردن | بەخۆڕاییە (مەرجدارە) |
زمان (ەکان) | ١٤٠ زمان |
درووستکراوە لەلایەن | مارک زوکەربێرگ، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز |
خستنە کار | ٢٠٠٤/٤/٢ |
ئەلێکسا پلەبەندی | ٢ (حوزەیرانی ٢٠١٥) |
دوایین بارودۆخ | چالاک |
مارک زەکەربێرگ ھەستا بە دروستکردنیی پڕۆگرامێک بەناوی فەیسماش(Facemash)، لە ٢٨ی تشرینی یەکەمیی ٢٠٠٣، کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد بەبەکارھێنانی ڕەنگێکی سووریی تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی TheFacebook لەسەر دۆمەینیی www.thefacebook.com. دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگیان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ زانکۆی ھارڤارد. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک.
دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئازاری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمریکا بڵاو بوویەوە.
لە ناوەڕاستی ٢٠٠٤، شۆن پارکەر (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ پاولۆ ئاڵتۆ، کالیفۆرنیا. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمریکی.
لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.
١. بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووک ئەمە بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووکە کە ھەریەکەیان پشکیان ھەیە لە کۆمپانیاکە (ئاماری ساڵی ٢٠١٢):
٢. داھات زۆرترین داھاتی فەیسبووک لەڕێگای ڕێکلام و سپۆنسەرەکانەوەیە
داھات: ٥٢$ - گەشەکردن: ---
داھات: ١٥٠$ - گەشەکردن: %١٨٨
داھات: ٢٨٠$ - گەشەکردن: %٨٧
داھات: ٧٧٥$ - گەشەکردن: %١٧٧
داھات: ٢، ٠٠٠$ - گەشەکردن: %١٥٨
داھات: ٣، ٧١١$ - گەشەکردن: %٨٦
داھات: ٥، ٠٨٩$ - گەشەکردن: %٣٧
داھات: ٧، ٨٧٢$ - گەشەکردن: %٥٥
فەیسبووک ئێستا بارەگای سەرەکی لە ئەمەریکایە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا (مینلۆ پاڕک)
بەپێی چەند ئامارێک فەیسبووک زیاتر لە ١٣٠ میلیۆن سەردانکەری ھەبووە لە ئازاری ٢٠١٠. ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین جار سەردانی فەیسبووک دەکەن بریتین لە: کەنەدا، بەریتانیا، ئەمریکا ژاپۆن،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەیسبووک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەیسبووک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.