ئەبھیشەک باچان لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٧٦ لە مۆمبای - ھیندستان، کەسایەتی ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمە، کوڕی ئەکتەری بەناوبانگی ھیندی ئەمیتاب باچانـە وێڕای ناسراوی بەھۆی باوکییە بەڵام لێھاتوویی ئەبھیشەک کلیلی سەرکەوتنەکانییەتی، بەبھیشەک لەزنجیرە فیلمەکانی (Dhoom Series) ناوبانگێکی باش و ھەوادارێکی زۆری لەخۆ کۆکردەوە، کە بەشی سێیەمی ئەم زنجیرەیە (Dhoom 3) گەرچی لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو بەڵام توانی زۆرترین داھات لە بۆکس ئۆفیسی بۆلیوود کۆبکاتەوە کە داھاتی تەنیا ئەمە بەشەی کردییە نزیکەی ٨٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەو کاتەی تەواوی فیلمەکە بە نزیکەی ٢٠ میلیۆن دۆلار وەستا، لەساڵی ٢٠١٤ بە فیلمی (Happy New Year) لەگەڵ ئەکتەری شاروخ خان کە چاوەڕێ دەکرێت ئەم فیلمەش داھاتێکی زۆر و بینەرێکی زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە، ئەبھیشەک لەساڵی ٢٠٠٠ەوە تاکوو ئێستا لە کاری ئەکتەری بەردەوامە، یەکەم فیلمی بەناوی (Refugee) لەسالی ٢٠٠٠ بوو کە ئەوکات لەگەڵ خانمە ئەکتەر کارینا کاپوور بەیەکەوە یەکەم فیلمی خۆیان وەشاند.
ئەبھیشەک باچان Abhishek Bachchan अभिषेक बच्चन | |
---|---|
لەدایکبوون | |
پیشە | ئەکتەر بەرھەمھێنەر پێشکەشکار |
چالاکبوون | ٢٠٠٠– ئێستا |
باڵا | ١٫٨٨م |
ھاوسەر | ئایشواریا رای باچان (٢٠٠٧- ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ١ کچ (ئاردھا) |
باوان(ەکان) | ئەمیتاب باچان جایا باچان |
واژوو | |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبھیشەک باچان تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەبھیشەک باچان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.