کاترینا کێف: خانمەکتەرێکی ھیندی

کاترینا کێف (شێوازی دەربڕین ; لەدایکبووی ١٦ی تەمموزی ١٩٨٣) خانمە ئەکتەرێکی ئینگلیزە کە زیاتر لە فیلمە هیندییەکان دەرکەوتووە.

ئەو یەکێکە لە گرانترین خانمەئەکتەرانی بۆلیوود کە زۆرترین پارەی پێدەدرێت لەبەرامبەر بەشداریکردن لە فیلمەکان.

کاترینا کێف

A close-up shot of a woman who is wearing a strapless dress
کاترینا کێف لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
کاترینا تورگووت / Turcotte

(١٩٨٣-٠٧-١٦) ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
ھۆنگکۆنگ لەسەردەمی داگیرکاری بەریتانیا
نەتەوەبەریتانی
پیشەخانمەئەکتەر، مۆدێل فاشیۆن
چالاکبوون٢٠٠٣ تاکوو ئێستا
خزمەکانئیزابێل کێف (خوشک)

کاترینا لە هۆنگ کۆنگ لەدایکبووە و خێزانەکەی لە چەند وڵاتێک ژیاون بەرلەوەی بچنە بەریتانیا و لە شاری لەندەن جێگیر بن. ئەو هەر لە تەمەنی نەوجەوانییەوە هاتە ناو بواری نمایشکردنی جلووبەرگەوە. لە نمایشکردنێکی جلووبەرگدا لە لەندەن، کایزاد گوستاد کە فیلمسازێکی بۆلیوود بڕیاریدا کە کاترینا بکاتە ئەکتەرێکی سەرەکی لە فیلمی بووم (٢٠٠٣)، دواتر فیلمەکە شکستی هێنا لە بۆکس ئۆفیس و ڕازیکردنی بۆچوونی ڕەخنەگران. لەوکاتەی کە چووە هیندستان، کاترینا وەک نمایشکاری جلووبەرگ کارەکەی پەرەی سەند و سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لەبەرامبەردا فیلمسازەکان دوودڵ بوون کە بەشداریی پێبکەن لە فیلمەکانیان ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ناوبراو لە قسەکردن بە زمانی هیندی خراپ بوو. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤، لە فیلمێکی سینەمای تێلوگو بەناوی مالیشواری بەشداریکرد، دوای ئەم فیلمەش جارێکی دیکە لە بۆلیوود دەرکەوتەوە بە فیلمی مەینی پیار کیون کیا (٢٠٠٥) و نەمەستێ لەندەن (٢٠٠٧) کە هەردوو فیلم سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا لە بۆکس ئۆفیس. دوابەدوای ئەوە ناوبراو بەردەوام بوو لە سەرکەوتنەکانی، هەرچەندە ڕەخنە لە نواندن و دووبارەبوونەوەی ڕۆڵەکانی دەگیران. ئەمەش جگەوەی ڕەخنەش هەبوو کە ناوبراو زیاتر لەو فیلمانە دەردەکەوت کە ڕۆڵی ئەکتەری نێر زاڵن بەسەر فیلمەکان.

کاترینا لە ساڵی ٢٠٠٩، بەشداریکرد لە فیلمی نیویۆرک، ناوەڕۆک و باسەکەی لەسەر تیرۆریزم بوو، فیلمەکە توانی سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنێت هەروەها توانی بۆچوونی ڕەخنەگران بباتەوە، هاوکات کاترینا بەهۆی فیلمەکەوە بووە پاڵێوراوی باشترین خانمەئەکتەری ساڵ لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. دواتریش بەبەشداریکردن لە فیلمەکانی ئەجەب پرێم کی غەزەب کەهانی (٢٠٠٩)، ڕاجنیتی (٢٠١٠) وە زیندەگی نا میلەگی دۆبارە (٢٠١١)، ئەوا بۆ دووەمینجار بووە پاڵێوراوی باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی بوو وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی مێری برازەر کی دولهەن (٢٠١١). کاترینا لە چەندین فیلمی داهات بەرز بەشداریکردووە، کە بەشێکیان لە پڕداهاتترین فیلمەکانی بۆلیوودن ئەوانیش ئێک تا تایگەر (٢٠١٢)، دووم ٣ (٢٠١٣)، بانگ بانگ! (٢٠١٤)، دوای ئەم فیلمانەش کۆمەڵێ فیلمی کرد کە شکستیان هێنا بەڵام دواتر پێرستی فیلمە پڕداهاتەکانی زیاتر کرد بەبەشداریکردن لە فیلمەکانی تایگەر زیندووە (٢٠١٧) و بهارەت (٢٠١٩)، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی بەشداریکردنی لە فیلمی زیڕۆ ئەوا بووە پاڵێوراوی خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت.

دوور لەکارەکانیشی، ئەوا لەگەڵ دایکی بەشدارە لە کارە خێرخوازییەکان و لەچەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیش بەشداریی کردووە. کاترینا یەکێکە لەو کەسانەی کە گرنگییەکی زۆری میدیایی پێدەدرێت لە ناوخۆی هیند و سینەمای بۆلیوود بە تایبەت. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کاترینا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری بۆلیوود ڤیکی کۆشەل کرد.

سەرەتای ژیان

کاترینا کێف لەدایکبووی ١٩٨٣ لە هۆنگ کۆنگە، سەرەتا پاشناوی خێزانیی دایکی 'تورکووت' بەکارهێنا. بەپێی قسەکانی کاترینا، باوکی (محەممەد کێف) بازرگانێکی بەریتانی-کەشمیرییە هەروەها دایکیشی سوزان (هەندێکجار بە سوزانا بانگی دەکات) ئەوا پارێزەرێکی ئینگلیز و کەسێکی خێرخوازە. ئەو حەوت خووشک و برای هەیە، سێ خووشکی گەورە (ستیفانی، کریستینە، ناتاشا)، سێ خووشکی بچووکتر (مێلیسا، سۆنیا و ئیزابێل)، هەروەها برایەکی گەورەیە بەناوی مایکڵ. ئیزابێل وەک خۆی نمایشکار و ئەکتەرە. کاتێک کاترینا منداڵ بوو، دایک و باوکی لەیەکتری جیابوونەوە، باوکی چووە ئەمریکا. کاترینا لەم بارەیەوە دەڵێت، ئەوان وەک خوشک و برا نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەری باوکیان، تەنیا دایکیان گەورەی کردوون. لە بارەی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ باوکی، کاترینا وتوویەتی "کاتێک هاوڕێکانم دەبینم کە باوکێکی باشیان هەیە کە وەک پشتێک وایە بۆیان و پشتگیری خێزانەکەیان دەکات، ئەوا تەنیا ئەوەم دێتە خەیاڵ کە بڵێم خۆزگە منیش ئەوەم دەبوو. لەگەڵ ئەوەش لەبڕی دەربڕینی ناڕەزایی ئەوا پێمباشە کە سوپاسگوزار بم بۆ ئەو شتانەی کە هەمە." لە ساڵی ٢٠٠٩، کاترینا کێف لە چاوپێکەوتنێکی بۆ ئیندیا ئێکسپرێس ئەوەی ڕاگەیاند کە لەپەیوەندیدا نەبووە لەگەڵ باوکی.

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
کاترینا کێف و دایکی لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتێک، ساڵی ٢٠١١.

کاترینا لەبارەی جێگۆڕینی ماڵەکەیان بۆ چەند وڵاتێک ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەمە لەبەر کارەکانی دایکی بووە، کە دایکی خۆی تەرخان کردبوو بۆ کارکردن لە بواری کۆمەڵایەتی:

«ئێمە لەگەڵ ماڵگواستنەوە گەورەبووین - سەرەتا هۆنگ کۆنگ ئەو شوێنەبوو کە لێی لەدایک بووم، دواتر چوومە چین، پاشان ژاپۆنن و دوابەدوای ئەوە بە پاپۆڕ چوومە فەڕەنسا لەدوای ئەوەش چووینە سوویسرا، دواتریش چووینە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، دوای ئەوانیش لە پۆلەندا لە شاری کراکۆو بووین... لەدوای ئەویش چووینە بەلجیکا، دواتر بۆ هاوای، کە ماوەیەکی کورت لەوێ بووین و پاشان لەکۆتایی هاتینە لەندەن.»

لەبەرئەوەی کە ماڵیان زوو زوو دەگواستەوە، ئەوا کاترینا لەگەڵ برا و خووشکەکانی بە سیستمی خوێندنی ماڵەوە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستا وانەیان پێ گوتراوە. کاترینا ماوەی سێ ساڵان لە لەندەن ژیا، دواتر چووە هیندستان. دواتر پاشناوەکەی کردە پاشناوی خێزانیی باوکی، کاترینا ئەمەی بۆ ئاسانتر دەربڕینی ناوەکەی گەڕاندەوە.

لە ساڵی ٢٠١١، لە چاوپێکەوتنێکیدا، ئایشە شرۆف بەرهەمهێنەری فیلمی بووم (یەکەم فیلمی کاترینا) وتی "ئێمەبووین کە ناسنامەمان بۆ ئەو درووست کرد. ئەو کچێکی جوانکیلەی ئینگلیز بوو، وە ئێمە باوکێکی کەشمیریمان بۆ دۆزییەوە و ناومان نا کاترینا قازی. دواتر بیرمان کردەوە کە ناوەکە دەبێت لە هیندستان باوتر بێت، بۆئەوەی باشتر بگاتە لای بینەر... دواتر بیرمان بۆئەوە چوو کە قازای زۆر ناوێکی ئاینییە... محەممەد کێف (یاریزانی کریکێتی هیندی) لە لووتکەدابوو، هەربۆیە بۆچوونمان وابوو کە کاترینا کێف ناوێکی نایاب بێت." دواتر کاترینا ئەم لێدوانەی ئایشە شرۆفی بە لێدوانێکی ئازاربەخش وێنا کرد.

ژیانی کارکردن

نمایشکاری جلووبەرگ و دەستپێکی سینەما

لە تەمەنی چواردە ساڵیدا، کێف بووە براوەی پێشبڕکێی جوانی لە هاوایی، هەروەها یەکەم کاری نمایشکاری جلووبەرگی پێدرا لە ڕێکلامێکی خشل و جوانکاری. دوابەدوای ئەوە، لە لەندەن دەستی کرد بەکاری نمایشکردنی جلووبەرگ و کاری بۆ چەند دەزگایەکی فریلانس دەکرد و دواتریش بەدیاریکراو لە حەفتەی نمایشکاری لەندەن دەردەکەوت. لە نمایشکردنێکی لەندەن، کاترینا سەرنجی فیلمسازی هیندی کایزاد گوستاد ڕاکێشا. ئەو کاترینای هەڵبژارد بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی دزی و ئیرۆتیکی هیند بەناوی بووم، ئەم فیلمە بووە یەکەم کاری ئەکتەری بۆ کاترینا، لە فیلمەکەدا لەپاڵ هەریەکە لە ئەمیتاب باچان، گوڵشەن گروڤەر، جاکی شرۆف، مادو ساپری و پادما لاکشمی ڕۆڵی گێڕا. لەو کاتەی لە هیندستان بوو، کاترینا چەند پێشنیارێکی دیکەی کارکردنی بۆهات، ئەمەش وایکرد کە ناوبراو بڕیار بدات لە هیند بمێنێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣، وەک نمایشکاری جلووبەرگ لە هیند دەرکەوتەوە ئەمەش لەوکاتەبوو کە نمایشی بۆ جلووبەرگێکی دیزاینەری هیندی ڕۆهیت بال کرد لە حەفتەی نمایشی هیندی هەروەها لە کالێندەری کینگفیشەر دەرکەوت. کاترینا بەخێرایی سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە ئەزموونی کارکردنی وەک نمایشکاری جلووبەرگ لە هیند، ئەمەش دوای کارکردنی بۆ براندەکانی کۆکا کۆلا، ئێل گی، فێڤیکۆل و سامسونگ.

لەوکاتەی کە کێف خەریکی بەناوبانگ بوون لە بواری نمایشکاریدا، ئەوا یەکەم فیلمی بۆلیوودی بەناوی بووم لە ساڵی ٢٠٠٣ نمایشکرا. فیلمەکە نمایشیشی هەبوو لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان، فیلمەکە بەبازاڕکردن و ناساندنێکی زۆری بۆکرا لە فیستیڤاڵەکە. فیلمەکە نەیتوانی لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتووبێت، هاوکات نەشی توانی بۆچوونی ئەرێنی لە ڕەخنەگران بەدەست بهێنێت. دواتر کاترینا لە نمایشێکیدا بە خراپی دەرکەوت، زیا سەلام لە دەزگای زە هیندوو ئەمەی بۆ خراپی دەرەنجامەکانی فیلمەکەی گەڕاندەوە. هیندووستان تایمز ڕایگەیاند کە دوای نمایشکردنی فیلمی بووم، کاترینا کێف کۆتایی پێ هات، ئەمەش لەبەر خراپی ناوبراو لە قسەکردن بە زمانی هیندی و دەربڕینی شێوەزارەکەی بە ئینگلیزییەکی زاڵ. دواتر کاترینا فیلمەکەی لە ژیانی خۆیدا دەرکرد: "من بووم وەک ڕووداوێکی ژیانم نابینم. کاتێک واژووم بۆ ئەم فیلمە کرد، شتێکم نەدەزانی لەبارەی هیندستان و بینەرانی فیلم". وێڕای ئەوەی کاترینا لەم کاتەدا بەردەوام بوو لە وەرگرتنی پێشنیار بۆ کارکردن لەبواری نمایشکردنی جلووبەرگ، بەڵام فیلمسازەکان خۆیان لێی دووردەخستەوە چونکە نەیدەتوانی بەباشی بە هیندی قسەبکات. تەنانەت، ماهیش بهاتی دەرهێنەر بڕیاریدا کە تارا شارما بخاتە شوێنی کاترینا، لە فیلمی سایا (٢٠٠٣) ئەمەش لەبەرئەوەی نواندنی کاترینای بەدڵ نەبوو. دوابەدوای ئەوە کاترینا بڕیاردا بچێتە پۆلی خوێندنی زمانی هیندی.

دوای شکستەکەی لەیەکەم فیلمی بۆلیوودا، کێف لە ساڵی ٢٠٠٤ بە فیلمێکی سینەمای تێلوگۆ دەرکەوتەوە بەناوی مالیسواری. بۆ ئەم فیلمە کاترینا بڕی ١١٠ هەزار دۆلار (٧.٥ ملیۆن ڕووپییە)ی پێدرا، کە ئەمەش لەم کاتە گرانترین کار بوو بۆ خانمەئەکتەرانی سینەماکانی باشووری هیندستان. لەبارەی نواندنەوە ڕەخنە لە کاترینا گیرا، بەڵام فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەرەو سەرکەوتن

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
بەشداربوونی کاترینا لە فیستیڤاڵی ئایفا.

لە ساڵی ٢٠٠٥، کاترینا لە فیلمی سەرکار بە ڕۆڵێکی کورت وەک کچە خۆشەویستی ئەبهیشەک باچان دەرکەوت، ئەم فیلمە لە جۆری سیاسیی-هەستبزوێن بوو. دوای ئەم فیلمە، ئەوا لەپاڵ سەلمان خان، سوشمیتا سێن و سۆهەیل خان لە فیلمی مەینێ پیار کیون کیا؟ دەرکەوت، کاترینا پێی وایە ئەمە یەکەم فیلمی ڕاستەقینەی خۆیەتی لە بۆلیوود، فیلمەکە کە لەدەرهێنانی دەیڤد داڤان بوو ئەوا لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، چیڕۆکی فیلمەکە لە فیلمی کاکتەس فلۆوەری هۆلیوود وەرگیرابوو. بۆ ئەم ڕۆڵەی کاترینا خەڵاتی ستاردەستی بردەوە. بە قسەی سوکانیا ڤێرما بۆ دەزگای ڕێدیف، کاترینا وەکو خانمەشازادەیەکی دیزنی وایە، ئامادەبوونی لەسەر شاشە نەرمونیانی و خۆشەویستی دەبەخشێت. هەر لەم ساڵەدا، کاترینا جارێکی لە سینەمای تێلووگۆ دەرکەوتەوە بەڵام ئەمجارەیان بە ڕۆڵێکی کورت بوو لە فیلمی ئەلاری پیدوگو بوو.

لە ساڵی ٢٠٠٦، کاترینا بۆیەکەمینجار لەپاڵ ئاکشەی کومار ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی هەمکۆ دیوانا کار گایا، کە لەدەرهێنانی ڕاج کانوار بوو، ئەم فیلمەش شکستی هێنا، فیلمەکە باس لە کچ و کوڕێکدا دەکات کە دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکترییەوە بەڵام هەریەکەیان لەکەسێکی دیکە مارە کراوە. دەزگای سیفی لەبارەی دەرکەوتنی کاترینا نووسی، "ئەم ڕۆڵە وەک ئەوە وایە کە بۆ کاترینا دوورابێت، لە دوو دیمەن تەواو بینەری دەتواندەوە لە هەست و سۆزدا"، هاوکات بەپێی پێداچوونەوەکە بێت ئەوا ڕۆڵی کاترینا شاردرایەوە بەهۆی بەرچاوی ڕۆڵی ئەو خانمەئەکتەرانەی کە لە فیلمەکەدا ڕۆڵی پاڵپشتیان گێڕابوو. هەر لەو ساڵەدا، کێف لە فیلمێکی تاوانی-هەستبزوێنی مەلایلامی بەناوی بەلرام لەدی تاراداس لەپاڵ ماممووتی ڕۆڵی سەرەکی گێرا. بۆ ئەم فیلمە، ڕیشی ڕاج سینگ بۆ دەزگای زە هیندوو نووسی، دەرکەوتنەکەی کاترینا "سەرنجڕاکێشە".

ژیانی کارکردنی کاترینا کێف لە سینەما، لەساڵی ٢٠٠٧ گۆڕا ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند فیلمێکی زۆر سەرکەوتوو ڕۆڵی گێڕا. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ زە ئیندیان ئێکسپرێس، کێف ئەوەی ڕاگەیاند کە فیلمی نەمەستێ لەندەنی دەرهێنەر ڤیپول ئەمروتال شا بۆ ئەو وەچەرخانێکی گرنگ بوو چونکە پێی وایە یەکەمینجار بوو کە ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی پێبدرێت. لە فیلمەکە، کاترینا ئەزموونی ژیانکردنی لە لەندەن گواستەوە، بەوەی لە ناوەڕۆکی فیلمەکە ڕۆڵی کچێکی هیندی-بەریتانی دەگێڕێت کە نیازی وایە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی بەریتانی بکات، ئەمەش وێڕای ئەوەی خێزانەکەی دژی ئەو بڕیاردانەن. بۆچوونی ڕەخنەگران لەسەر فیلمەکە جیاوازبوو، سوکانیا ڤارما ستایشی ڕۆڵی کاترینای کرد و بەڕۆڵیکی گونجاوی بینی بۆ ئەو، پێی وابوو کە کاترینا بە ستایلێکی گونجاو دەرکەوت. کیمیا (کێمستری) نێوان کاترینا و ئاکشەی کومار بەباشی وەسف کرا، لەم بارەیەوە نیکات کازمی بۆ زە تایمز ئۆف ئیندیای نووسی "ئەمە دووانەیەکی تەواو نوێیە." تاران ئەدارش بۆ بۆلیوود هەنگاما نووسی، "کاترینا سەرسامکەرە. ئەو پێشتر ئێمەی سەرسام کرد بەو متمانە بەخۆبوونەی لە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی هەمکۆ دیوانا کار گایا وە ئەمجارەش بەهەمان شێوە لە فیلمی نەمەستێ لەنەدەن، ئەو جارێکی دیکە بەڕۆحیەتێکی بەرزەوە گەڕاوەتەوە بۆ نواندن. ئەو بەشێکی قورسی بە سانایی تێپەڕاند."

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
کاترینا کێف و ئاکشەی کومار لە سێتی فیلمی وێڵکەم، هەردوو ئەکتەر لە کۆمەڵێ فیلم ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە و فیلمەکانیش سەرکەوتنی باشیان بەبدەستهێنا لە بۆکس ئۆفیس.

دواتر کێف بە ڕۆڵی پزیشکێک لە فیلمی ئەپنێ بەشداریکرد، فیلمەکە لە چەشنی دراما و وەرزشییە، لەپاڵ هەریەکە لە دارمێندرا، سەنی دیۆل و بۆبی دیۆل ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. دوای نمایشکردنی فیلمی ئەپنێ، کاترینا جارێکی دیکە پێشنیاری کارکردنی وەرگرتەوە لەلایەن دەرهێنەر دەیڤ داڤان، ئەمەش بەبەشداریکردنی بوو لە فیلمی پارتنەر، کە لەپاڵ سەلمان خان لەم فیلمە بەشداریکرد، فیلمەکە وەک فیلمەکانی دیکەی دەیڤد ئەوا لە جۆری کۆمێدیایە، لە پاڵ ئەوانیش هەریەکە لە گۆڤیندا و لارا دەتا بەشداربوون بەڕۆڵی سەرەکی. فیلمەکە لە گشت جیهان توانی ١٤ ملیۆن دۆلار (١.٠٢ ملیار ڕووپییە) کۆبکاتەوە، بەمەش بووە یەکێک لە هەرە فیلمە سەرکەوتووەکانی ساڵ لە بۆکس ئۆفیسی بۆلیوود. کۆتا فیلمی کاترینا لەم ساڵەدا، فیلمی وێڵکەم بوو، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ئەنیز بەزمییە، لەپاڵ ئاکشەی کومار، نانا پاتیکار، مالیکا شێراوات و ئەنیل کاپوور ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. وێڕای ئەوەی فیلمەکە بۆچوونی نەرێنی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بەڵام بووە دووەم پڕداهاتترین فیلمی ساڵی بۆلیوود. یەکێک لەو ڕەخنانەی لە کاترینا گیرا، ئەوەبوو کە دووبارەیی لە ڕۆڵ و کارەکتەرەکانی بەردەوام لە فیلمەکانی هەستی پێکراوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، کێف لە سێ فیلمدا بەشداریکرد، سەرەتا لە فیلمێکی ئاکشن-هەستبزوێن بەناوی ڕەیس (پێشبڕکێ) بوو، ئەم فیلمە لەدەرهێنانی عەباس-مەستانە، چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر دوو زڕ برایە کە جەنگ دەکەوێتە نێوانیان لەسەر سەروەت و سامانی باوکیان، کاترینا لەپاڵ سەیف عەلی خان، ئاکشای خانا و بیپاشا باسو دەرکەوت.نیکات کازمیی ڕەخنەگر، ستایشی فیلمەکەی کرد بەتایبەت لە ڕوانگەی ئاکشن، بەڵام ڕەخنەی لە کاترینا گرت و بە زۆر کەم بایەخانە وەسفی کرد. دواتر، کاترینا جارێکی دیکە لەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوتەوە، لە فیلمێکی کۆمێدی دەرهێنەر ئەنیس بەزمی بەناوی سینگ ئز کینگ، فیلمەکە توانی ١٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (هاوتا بە ١.٢٥ ملیار ڕووپییە) کۆبکاتەوە، ئەمەش بووە شەشەمین گەورە سەرکەوتنی کاترینا کێف بەسەریەکەوە لە بۆکس ئۆفیس. هەرچەند کە بۆچوونی جیاواز لەسەر دەرکەوتنەکانیدا هەبوون، ڕەخنەگر ڕاجیڤ مەسەند کاترینا کێف وەک تەلارێکی ناڕێک وایە... نواندنەکەی زۆر لاوازە کە وات لێدەکات کە پێی بڵێی بەزووترین کات سەیری ماهوبالا بکە تاکوو مادهوری بۆئەوە شتێک فێربیت."

کۆتا فیلمی کاترینا لەم ساڵەدا، فیلمی یوڤراج بوو لە دەرهێنانی سوبهاش گای، ئەم فیلمە لە بۆکس ئۆفیس شکستی هێنا، کاترینا لەپاڵ سەلمان خان و ئەنیل کاپوور لە فیلمەکەدا دەرکەوت. بۆ بەرجەستەکردنی ئەم فیلمە، ماوەیەک کاترینا لەگەڵ گرووپێکی ئۆرکێسترا مەشقی دەکرد. لەبارەی ڕۆڵی کاترینا، سۆنیا چۆپرا بۆ دەزگای سیفی نووسی "لە فیلمەکەدا، کاترینا ڕۆڵی کچێکی دەگێڕا کە لەلایەن باوکییەوە ڕێگری لێدەکرا بۆ شووکردن بە دڵدارە هەژارەکەی. کاترینا لە ژەنینی چەلۆ نایاب و ڕازیکەر بوو". وێڕای جیاوازی لە بۆچوونی ڕەخنەگران لەسەر فیلمەکە، بەڵام فیلمەکە خرایە ئەرشیفی فیلمخانەی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕەهەنەدە هونەرییەی کە هەی بوو.

پێش فیلمی نیویۆرک، دەنگی کاترینا لەڕێگای کەسانی دۆبلێرەوە دادەنرا ئەمەش بەهۆی لاوازیی ناوبراوبوو لە قسەکردن بە زمانی هیندییەکی ڕەوان. وێڕای ئەوەی لە زنجیرە فیلمێکی سەرکەوتوودا دەرکەوت، بەڵام ڕەخنەگران تێبینییان کردبوو کە ئەم فیلمانە بەپاڵپشتیی ئەکتەرە نێرەکان بەمشێوەیە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. بەردەوام ڕەخنە لەنواندنی کاترینا دەگیرا. کاترینا لەبارەی دەستپێکی کارەکانی ئەوەی وتووە "فیلمە سەرەتاییەکانم بۆ قۆناغی فێربوون باشبوون... هیچ پەشیمانییەکم لێیان نییە."

نیویۆرک و سەرکەوتنی مەزن لە بۆکس ئۆفیس

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
کاترینا لە بۆنەیەکدا بۆ فیلمی زیندەگی نا میلەنگی دۆبارە.

دوای بەشداریکردنی لە چەندین فیلم، کە کاترینا زیاتر وەک لایەنی زیادکردنی جوانکاری بۆ فیلمەکە بەکاردەهات، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی نیویۆرک دەرکەوت، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی کەبیر خانە، جۆری فیلمەکە دراما و تیرۆریستییە، لە فیلمەکەدا کاترینا لەپاڵ جۆن ئەبرەهام و نیل نیتن موکیش بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو. چیڕۆکی فیلمەکە باس لەژیانی سێ هاوڕی دەکات کە چۆن ژیانیان تێکدەچێت لەدوای ڕووداوەکانی هێرشی ١١ی ئەیلوول. لە فیلمەکەدا، کێف ڕۆلی کەسایەتی (مایا)ی دەگێڕا، کە قوتابییەکی زانکۆیە و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ تیرۆریستێک دەکات. کاترینا ئاماژەی بەوەداوە کە مایا لەخودی خۆیەوە نزیک بوو، چونکە ڕووبەڕووی هەمان مامەڵەی خراپ دەبوویەوە بەهۆی ڕەنگی پێستی ئەمەش لەوکاتەی لە لەندەن دەژیا. نیویۆرک لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هاوکات توانی بۆچوونی ئەرێنی لە ڕەخنەگرانیش وەربگرێت. ڕەخنەگر سوبهاش کەی جها ستایشی ڕۆڵ و دەرکەوتنی کاترینا کێفی کرد. لەلایەن نووسەرێکی تایمز ئۆف ئیندیا، فیلمی نیویۆرک بەباشترین کاری کاترینا لەماوەی ئەزموونی ئەکتەریدا وێنا کرا. دوای ئەوە، بەهۆی فیلمی نیویۆرکەوە کاترینا بووە پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ساڵ لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. دواتر لە فیلمی بلو، دەرکەوتنێکی تایبەتی هەبوو. هەر لەم ساڵەدا، کاترینا لەگەڵ ڕانبیر کاپوور دەرکەوت لە فیلمی ئەجەب پرێم کی غەزەب کەهانی، لە فیلمەکەدا کاترینا ڕۆڵی کچەهەتیوێکی گێڕا کە ناچاری دەکەن بۆ ئەوەی شوو بە دەوڵەمەندێک بکات. فیلمەکە لەدەرهێنانی ڕاجکومار سانتۆشییە، تاران ئەدرەش لە بۆلیوود هەنگاما نووسی، "کاترینا بەردەوامە لە سەرسامکردنی ئێمە... ئەو لە هەردوو دیمەنی سۆزدارانە و ئاسایی نایاب بوو" هەروەها تاران پەسنی نواندنی نێوان ڕانبیر کاپوور و کاترینا کیفی کرد لەم فیلمەدا. کۆتا فیلمی ئەمساڵەی کاترینا، فیلمی دی دەنا دەن بوو. ئەم فیلمەش لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە ساڵی ٢٠١٠، کێف لە فیلمێکی هەستبزوێن-سیاسیی بەناوی ڕاجنیتی بەشداریکرد، فیلمەکە لە دەرهێنانی پراکەش جها بوو، هەریەکە لە ڕانبیر کاپوور، ئاجای دیڤگان، ئەرجون ڕامپال، نانا پاتیکار، مەنۆج بەجپای و سارا تۆمپسن بەشداربوون. فیلمەکە سەرچاوەی گرتبوو لە داستانی مەهاباراتا و ڕۆمانی گادفازەر. چیڕۆکی فیلمەکە لەناوجەرگەی شاری بۆپالە، باس لە دوو حیزبی سیاسیی دەکات کە دەیانەوێت دەستبگرن بەسەر هێز، دەسەڵات و گەندەڵی ناوچەکە. وێڕای ئەوەی کە لە میدیاکان ئەوە باس دەکرا کە کەسایەتی کاترینا کێف لە فیلمەکەدا لەسەر ژیانی سۆنیا غاندی وەرگیراوە، بەڵام خودی کێف ئەمەی ڕەتکردەوە. کاترینا بۆ خۆئامادەکردنی بۆ ئەم فیلمە، سەیری کەمپەینەکانی هەڵبژاردنی پریانکا غاندی دەکرد، بۆئەوەی فێری زمانی جەستەی سیاسییەکان بێت. دوای نمایشکردنی فیلمەکە، ڕەخنەگران بۆچوونی ئەرێنییان لەبارەی فیلمەکە وەشاند. نیکات کازمی پەسنی دەرکەوتنی کاترینای کرد لەبەردەم کامێرا و بە کەسایەتییەکی بەهێز وەسفی کرد. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەوەی توانی ٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (١.٤ ملیار ڕووپییەی هیندی) کۆبکاتەوە.

کاترینا کێف بۆ شەشەمین جار لەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوتەوە، ئەمەش هەر لە ساڵی ٢٠١٠ بوو کاتێک بەیەکەوە لە فیلمی کۆمێدی (تیس مار خان) دەرکەوتن، فیلمەکە لە دەرهێنانی فەرەح خانە. لەم فیلمە کاترینا بەشداربوو لە گۆرانییەکی سەمائامێز بەناوی (شیلا کی جەوانی)، ئەم گۆرانییە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ گۆرانییەکە ئەوا کاترینا کێف لەگەڵ سەماکەر ڤیرۆنیکا دی سوزا مەشقی دەکرد. وێڕای دەنگدانەوەی گۆرانییەکان، تیس مار خان شکستی هێنا لە بۆکس ئۆفیس هەروەها نەیتوانی ڕەخنەگران لەخۆی ڕازی بکات. ڕینوکا ڕاو بۆ دەیلی نیوز ئەند ئەنەلایزس نووسی "کاترینا زۆر نواندن ئامێزانە دەردەکەوێت... بەخراپی." هاوکات لەلایەنی دەرکەوتنی لە گۆرانییەکان پەسنی کاترینای کرد.

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
سێیانەی فیلمی جەب تەک هەی جان؛ لە ڕاستەوە کاترینا کێف، شاروخ خان وە ئەنوشکا شارما.

بۆ ساڵی دواتر (٢٠١١)، کاترینا کێف بۆیەکەمینجار لەگەڵ ڕیتیک ڕۆشان دەرکەوت لە فیلمی زیندەگی نا میلەگی دوبارە. فیلمەکە باس لە سێ هاوڕێ دەکات کە دەچنە گەشتی وڵاتی ئیسپانیا وەک کورتەگەشتێکی زوگورتیانە، یەکێک لەو کوڕانە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵ لەیلا (کاترینا). فیلمەکە هەر لەلایەنی ڕەخنەگرانە و هەمیش لەلایەنی بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هاوکات دەستیگرت بەسەر زۆربەی خەڵاتەکانی ناوخۆی ئەم ساڵە. ڕیچارد کویپەر بۆ ڤارایتی نووسی، "کاترینا ئەوەندە جوانە کە دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بەخشی بۆ هەمووان تاکوو بچنە بەردەم ئاوێنە و شتێک بۆخۆیان بکەن."

دوای ئەوە هەر لە ساڵی ٢٠١١، کاترینا لە فیلمێکی ڕۆمانسی-کۆمێدی بەناوی مێری برازەر کی دولهەن بەشداریکرد، ئەم فیلمە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز و دەرهێنانی عەلی عەباس زەفەر بوو، کاترینا لەپاڵ هەریەکە لە عیمران خان و عەلی زەفەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. لە فیلمەکەدا، کاترینا ڕۆڵی کچێکی دەگێڕا بەناوی دیمپل دیکشت، کچێکی زۆربڵێ و پێشبینیی نەکراو بوو، بەشێک لە ڕەخنەگران پێیان وابوو کە کاترینا ئالینگاریی کردووە بۆ وەرگرتنی ئەم ڕۆڵە. وێڕای ئەوەی فیلمەکە بۆچوونی جیاوازی لە ڕەخنەگران وەرگرت، بەڵام بەگشتی ڕەخنەگران ستایشی دەرکەوتنی کاترینایان کرد، بەشێکیان کارەکتەری دیمپل دیکشت بە یەکێ لە سەرنجڕاکێشترین کارەکتەرە مێینەکانی ساڵیان دانا. گۆرەڤ مالانی بۆ ئێکەنۆمیک تایمز نووسی، دەتوانین سەیری فیلمەکە بکەین بەهۆی دەرکەوتنەکەی کاترینا کێفەوە. بۆ ئەم فیلمە، کاترینا بۆ دووەمینجار پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ساڵ لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر.

لە ساڵی ٢٠١٢، کاترینا لە گۆرانی چیکنی چەمیننی دەرکەوت، گۆرانییەکی سەما ئامێز بوو لە فیلمی ئەگنیپات. ئەم گۆرانییە لەماوەی دە ڕۆژ وێنەی گیرا. بەقسەی کاترینا، ئەمە یەکێک بووە لە کارە قورسەکان بەوەی لەسەر ئەو شێوازە نەبووە کە ئەو پێی ڕاهاتبوو، هەروەها کارکردنی لەم گۆرانییە وەک ئالنگارییەک بۆخۆی دانا. هەر لە هەمان ساڵدا، کاترینا لە فیلمی ئێک تا تایگەر بەشداریکرد، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی کەبیر خانە، کێف لەپاڵ سەلمان خان بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، لەفیلمەکەدا کێف ڕۆڵی کەسایەتیی زۆیای گێڕا کە بریکاری هەوڵگیریی پاکستانییە و دەکەوێتە داوی خۆشەویستی تایگەر کە بریکاری هەواڵگیریی هیندییە. فیلمەکە توانی سەرکەوتنی مەزن لە بۆکس ئۆفیس و وەرگرتنی بۆچوونی ئەرێنی ڕەخنەگران بەدەست بهێنێت، فیلمەکە توانی ٤٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٣.١ ملیار ڕووپییەی هیندی) لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، بەمەش بووە پڕداهاتترینن فیلمی بۆلیوود بۆ ئەو ساڵە.

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
کاترینا لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی بهارەت.

هەر لەو ساڵەدا، کاترینا لە فیلمی جەب تەک هەی جان دەرکەوت، لە فیلمەکە لەپاڵ هەریەکە لە شاروخ خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، ئەم فیلمە کۆتا فیلمی دەرهێنەری بۆلیوود یاش چۆپرا بوو، فیلمەکە لە چەشنی ڕۆمانسی و دراما بوو. لە بارەی کارکردنی لەگەڵ یاش چۆپرا، کاترینا وتی، "بێگوومان ئەو پاشای ڕۆمانسە وە هەمیشە حەزم بەوە کردووە کە چۆن کچەپاڵەوانەکانی پشان دەدات. هەمیشە خەونم ئەوەبووە کە لەگەڵ ئەودا کاربکەم، بەڵام ئەوەی لە ژیانی ڕاستەقینە بۆم هاتە پێشەوە ئەوا تەنانەت لەو خەونەش باشتر بوو." لە فیلمەکە کاترینا ڕۆڵی کچێک دەگێڕێت بەناوی میرا، ئەم کچە بەڵێن بەخودا دەدات کە واز لە خۆشەویستەکەی بهێنێت ئەگەر لە کۆما بگەڕێتەوە بۆ ژیان. هەرچەندە فیلمەکە پەسن و ستایشی ڕەخنەگرانەی وەرگرت، بەڵام بۆچوونی ڕەخنەگران لەسەر دەرکەوتنی کاترینا لەیەکتری جیاوازبوون. دەزگای سی ئێن ئێن-ئای بی ئێن نووسی، "ڕۆڵی میرا دژوار بوو، کاترینا لە دیمەنە سۆزدارییەکان شکستی هێنا، پێدەچێت کاترینا هێشتا لە کارکردن لەبەردەم کامێرادا ڕانەهاتبێت وە زەحمەتی بینیوە لە ڕۆڵگێڕان لە دەربڕینی لە دیمەنە سۆزدارییەکان." فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنی باشی بەدەستهێنا، توانی ٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢.١١ ملیار ڕووپییە) کۆبکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣، دەرکەوتنی هەبوو لە فیلمی دووم ٣ لەپاڵ عامر خان، فیلمەکە لە دەرهێنانی ڤیجای کریشنا ئاچاریا بوو. بۆ ڕۆڵگێڕانی کارەکتەرێکی سێرک، کاترینا ماوەی ساڵێک دەستیکرد بە مەش کردن کرد. فیلمەکە بۆچوونی جیاوازی وەرگرت، کاترینا ڕەخنەی ئەوەی لێگیرا کە ماوەی دەرکەوتنی کورت بوو. فیلمەکە توانی ٧٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٥.٤٢ ملیار ڕووپییەی هیندی) کۆبکاتەوە، ئەم فیلمە بووە پڕداهاتترین فیلمی مێژووی بۆلیوود، تاکوو ساڵی دواتر فیلمی پیکەی توانی ئەم ڕیکۆردە بشکێنێت.

دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، کێف لە فیلمی بانگ بانگ! بەشداریکرد، ئەم فیلمە لەدەرهێنانی سیدارت ئەناند بوو، کاترینا لە پاڵ ڕیتیک ڕۆشان ڕۆڵی سەرەکی گێرا، فیلمەکە دووبارەی فیلمی نایت ئەند دەی هۆلیوود بوو. ڕەخنەگر ڕاجا سێن بە "قبووڵنەکراو" وەسفی ئەم دەرکەوتنەی کاترینای کرد. وێڕای ئەوەی فیلمەکە سەرکەوتنی باشی بەدەست هێنا لە بۆکس ئۆفیس، بەڵام شیکەرەوەکان پێیان وابوو هێشتا لەئاست چاوەڕوانییەکەیاندا نەبوو. هەریەکە لە فیلمەکانی ئێک تا تایگەر، دووم ٣ و بانگ بانگ! هێشتا لە پێرستی پڕداهاتترین فیلمەکانی ناوخۆی هیندستان دان، هاوکات فیلمی جەب تەک هەی جان لە لیستی پڕداهاتترین فیلمەکانی دەرەوەدایە.

گۆڕانکاریی لە کارەکانن (٢٠١٥-ئێستا)

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
کاترینا[بەستەری مردوو] لەگەڵ ئادیتیا ڕۆی کاپور، لە ساڵی ٢٠١٦ بەیەکەوە لە فیلمی فیتوور دەرکەوتن.

لە ساڵی ٢٠١٦، کاترینا کێف لەگەڵ سەیف عەلی خان لە فیلمی فانتۆم دەرکەوت، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی کەبیر خانە، باس لە ڕووداوەکانی هێرشی ٢٦ی ١١ی مومبای دەکات. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس ناوەند بوو. لە ساڵی ٢٠١٦، کاترینا لە دوو فیلمدا دەرکەوت، سەرەتا لە فیلمی فیتوور لەپاڵ ئادیتیا ڕۆی کاپوور دەرکەوت، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ئەبهیشەک کاپوورە، ناوەڕۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی چاوەڕوانییەکی مەزنی چارڵز دیکنز وەرگیراوە، فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس و ڕازیکردنی ڕەخنەگران شکستی هێنا. دوای ئەم فیلمە، کاترینا لە فیلمی بار بار دێکۆ لە پاڵ سیدهارت مەلهۆترا دەرکەوت، فیلمەکە لە چەشنی ڕۆمانسی و درامایە و نیتیا مێهرا کاری دەرهێنانی بۆ کرد. ئەم فیلمەش بەهەمان شێوە لە بۆکس ئۆفیس و بەدەستهێنانی بۆچوونی ئەرێنی ڕەخنەگران شکستی هێنا. ڕەخنەگر نامراتا جۆشی لەبارەی کاتریناوە نووسی، "کاترینا باشە کە وەک خۆی بێت، سەما بکات، پێبکەنێت و گاڵتە بکات، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر دیمەنی دراماتیک ئەوا شکست دێنێت."

لە ساڵی ٢٠١٧، کێف لەپاڵ ڕانبیر کاپوور دەرکەوتەوە، ئەمجارەیان لە فیلمی جاگا جاسووس بوو، ئەم فیلمە ماوەیەکی زۆر کاتی نمایشکردنی دواخرابوو، فیلمەکە لە چەشنی کۆمێدی-سەرکێشی بوو، ڕا و بۆچوونی ڕەخنەگران لەمەڕ فیلمەکە جیاوازبوو هاوکات فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس تووشی شکستێکی گەورە هات. مایناک شێخەر لە میددەی نووسی، "ڕاستگۆیانە، هیچ دوو ڕووخساری گەشتر نابینم لە بۆلیوود لەبەرامبەر ڕانبیر و کاترینادا، ئەوان بەیەکەوە لەبەردەم کامێرادا دەگەشێنەوە." لەکۆتایی ئەم ساڵەدا، کاترینا و سەلمان خان بەیەکەوە گەڕانەوە بەبەشی دووەمی تایگەر، ئەمجارەیان لەژێر ناوی تایگەر زیندووە، لەم بەشەیان عەلی عەباس زەفەر شوێنی کەبیر خانی گرتەوە وەک دەرهێنەری فیلمەکە، فیلمەکە تەنیا لە سێ ڕۆژی یەکەمیدا توانی ١.١ ملیار ڕووپییەی هیندی کۆبکاتەوە، لە کۆتاییشدا توانی زیاتر لە ٥ ملیار ڕووپییە کۆبکاتەوە بەداهاتی گشت جیهان. ڕاچیت گوپتە بۆ فیلم فەیر نووسی، "سیناریۆی فیلمەکە بۆ کاترینا ئاسانکرابوو بەوەی کەم دوو بوو، لەبەرامبەردا زیاتر بەدیمەنی ئاکشن و تەقەکردن توانی قەرەبووی بکاتەوە."

لە ساڵی ٢٠١٨، کاترینا لە فیلمی چەتەکانی هیندوستان دەرکەوت، لە فیلمەکەدا کاترینا وەک ئەکتەری پاڵپشت لەپاڵ عامر خان، ئەمیتاب باچان و فاتیمە سەنا شێخ دەرکەوت. فیلمەکە لەدەرهێنانی ڤیجای کریشنا ئەچاریا بوو. هەر لەو ساڵەدا، کاترینا لە فیلمی زیڕۆ دەرکەوتەوە، بەهەمان شێوە وەک ئەکتەری پاڵپشت لەپاڵ هەریەکە لە شاروخ خان و ئەنوشکا شارمادا دەرکەوت، فیلمەکە لە دەرهێنانی ئەناند ئێل رای بوو، کێف ڕۆڵی ئەکتەر و کەسایەتییەکی بەناوبانگی دەگێڕا لە فیلمەکە کە ئاڵوودەی مەی ببوو. ناوەڕۆکی فیلمەکە بۆچوونی جیاوازی ڕەخنەگرانی لێکەوتەوە، بەڵام دەرکەوتنی کاترینا ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستهێنا. ئودیتا جونجونوالا بۆ دەزگای مینت نووسی، "لەوە زیاتر چاوەڕێی چیتر بین، باشترین دەرکەوتنیەتی." بۆ ئەم فیلمە، کاترینا پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. هەردوو فیلمی ثەگز ئۆف هیندوستان و زیڕۆ لە بۆکس ئۆفیس شکستیان هێنا. لە ساڵی ٢٠١٩، کاترینا جارێکی دیکە لەگەڵ سەلمان خان دەرکەوتەوە، ئەمجارەیان بە فیلمی بهارەت بوو، فیلمەکە لەدەرهێنانی عەلی عەباس زەفەر بوو، ناوەڕۆکی فیلمەکە لە فیلمی ئۆد تو مای فازەری کۆرییەوە وەرگیرا بوو، سەرەتا وا بڕیاربوو کە پریانکا چۆپرا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە وەربگرێت، بەڵام دوای کشانەوەی ناوبراو ئەوا کاترینا کێف هەڵبژێردرا. دواتر فیلمەکە بووە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی ئەو ساڵە.

بڕیارە لەداهاتوودا کاترینا لە فیلمی سووریاڤانشی لەگەڵ ئاکشەی کومار هەروەها لە فیلمی فۆن بهووت، لەپاڵ هەریەکە لە ئیشان خەتەر و سیدانت چاتورڤێدی دەربکەوێت.

دوور لە شاشەکان

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
ئامادەبوونی کاترینا لە بۆنەی کۆمپانیایەیەکی خشڵ، ساڵی ٢٠١٠.

کاترینا کێف لەگەڵ دایکی دامەزراوەیەک بەڕێوەدەبەن بۆ ڕزگارکردن و لەخۆگرتنی ئەو منداڵە کچانەی کە لەلایەن خێزانەکانیانەوە بەخێو ناکرێن و فڕێدەدرێن هەروەها کار بۆ بنبڕکردنی لەناوبردنی منداڵی ساوای کچ دەکەن لە هیند. کاترینا دوای ئەو خەڵات و پارانەی لە بەرنامەکانی ١٠ کا دەم و کۆن بانێگا کەرۆرپاتی بەدەستیهێنا بەخشییە دامەزراوەکەی دایکی بۆ یارمەتیدانی هەتیوان. لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠، کاترینا بەشداریکرد لە کاری نماشیکردنی خێرخوازی لەپاڵ سەلمان خان. لە ساڵی ٢٠١٠، بۆ کۆکردنەوەی داهات لەپێناو کردنەوەی قوتابخانەیەک لە مادورای، کاترینا ئەلبوومێکی لەگەڵ ئاوازدانەر ئەی ئار رەحمان ئەنجامدا. لە ساڵی ٢٠١٢، لە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک بەشداریکرد.

لە ساڵی ٢٠٠٨، کاترینا لەپاڵ هەریەکە لە شاروخ خان، کارینا کاپوور و ئەرجون ڕامپال بەشداریکرد لە کۆنسێرتێکی میوزیکی-گەشتیاری کە لە ئەمستەردام دەستیپێکرد، دوای چوار مانگ لە دوبەی کۆتایی پێهات، ئەمەش لەوکاتەی لەوێ لەبەردەم ١٥ هەزار ئامادەبوو نمایشی ئەنجام دا. لە ساڵی ٢٠١٣، لەهەمان بۆنەدا لەگەڵ شاروخ خان بەشداریکردەوە، لە کۆنسێرتێک لە مەسقەت لەبەردەم ١٨ هەزار کەس نمایشی سەماکردنی پێشکەش کرد. لە ساڵی ٢٠٠٩، کێف لەگەڵ گۆرانیبێژی سەنیگالی-ئەمریکی، ئاکۆن بەشداربوو لە ڕێوەڕەسمی کۆتایی خوولی نایابی هیندی کە لە جۆهانزبێرگ لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو. لە ساڵی ٢٠١٣، لەپاڵ شاروخ خان، دیپیکا پادوکۆن و پیتبول بەشدارییان کرد لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی خوولی کریکێتی هیندی (ئای پی ئێل)، ئەم ئاهەنگە لە شاری کەلکەتا بەڕێوەچوو. لە ساڵی ٢٠١٦، بەشداریکرد لە "گەشتی تیمی خەونەکان"، کە کۆمەڵێک ئەکتەر و دەرهێنەری بۆلیوود بەشداریان تێداکرد و گەشتی کۆنسێرتییان بۆ چەند شارێک لە ئەمریکا ئەنجامدا.

ژیانی کەسی

ژیانی تاکەکەسی کاترینا گرنگییەکی گەورەی میدیاکانی لەسەرە. کاترینا لەبارەی ژیانی ڕۆمانتیکی خۆی وتی، "هەمیشە بڕوام بەژیانی پێش و دوای هاوسەرگیری هەبووە. پێش هاوسەرگیری... کە ئێوە ناوتان لێی ناوە ژنێکی سەڵت وە بەلای منەوە ئەو بەشەی ژیان بریتییە لە شکۆمەندی و شانازی." وێڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣، دەنگی پەیوەندی ئەوینداری کێف لەگەڵ سەلمان خان بەڵام تاکوو جیابوونەوەیان لە ساڵی ٢٠١٠، کاترینا بەهیچ جۆرێک باسی وەک پەیوەندییەکی جیددی باسی لێوەنەدەکرد. دواتر هەر وەک هاوڕێی نزیکی یەکتر مانەوە، بۆئەوەش کاترینا ئەمە بە چاکەی سەلمان خان دەزانێت.

هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هۆکاری جیابوونەوەی سەلمان و کاترینا بەهۆی نزیکی کاترینا و ڕانبیر بوو لە فیلمی ئەجەب پریم کی غەزەب کەهانی. هەرچەند کاترینا ئەمەی ڕەتکردەوە، بەڵام دواتر کاترینا و ڕانبیر کاپوور کەوتنە پەیوەندی خۆشەویستییەوە. لە ئابی ٢٠١٣، وێنەی ڕانبیر و کاترینا لە گەشتێکی پشوویان بۆ دوورگەی ئیبزا لە ئیسپانیا لەلایەن گۆڤاری ستاردەست دزەی پێکرا. دواتر کێف دانی بەوەدانا کە لەپەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ ڕانبیر. دوای دزەکردنی وێنەکانی، کاترینا نامەیەکی کراوەی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە کە ناوبراو دڵگرانە بە هاتنە ناو ژیانی کەسیی خۆیەوە. کاترینا ئاماژەشی بەوەدا کە ڕانبیر بەشێکی زۆر گرنگە لە ژیانی ئەودا. لە شووباتی ٢٠١٦، میدیاکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە کاترینا و ڕانبیر جیابوونەتەوە.

لەبەر ئامادەنەبوونی باوکیان، ئەوا کاترینا گرنگی زیاتر بە خێزانەکەی دەدات و زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات. لەبەرئەوەی باوکی موسڵمانە و دایکیشی کریستیان، ئەوا کیف بڕوای بە هەموو بیرووباوەڕەکان و بوونی خودا هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٩، زە تایمز ئۆف ئیندیا هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە کاترینا پێش نمایشکردنی فیلمەکەی بۆ نزاکردن سەردانی پەرستگای سییڤینیایەک (هیندوو)، کڵێسای ماونت ماری و مەزاری سووفییەکانی لە ئەجمەر شەریف دەرگا کردووە.

لە میدیاکان

کاترینا کێف: سەرەتای ژیان, ژیانی کارکردن, دوور لە شاشەکان 
پەیکەری مۆمیی کاترینا لە مۆزەخانەی مەدام توسو، لەندەن.

کاترینا لە پێداچوونەوەی فیلمەکانیدا، هەمیشە داوای لێدەکرێت کە ئالینگاری زیاتر بنوێنێت لە هەڵبژاردنی فیلمەکانیدا، هەروەها ڕەخنەگران هانی دەدەن کە بەڕۆڵی کەسایەتی زاڵ دەربکەوێت لەوەی تەنیا ببێتە هاوکارێکی بچووک بۆ ئەو فیلمانەی کە ئەکتەری نێرینە زاڵ بەسەریدا. ئەنویا جاکاتدەر بۆ فێرستپۆست نووسی، "توانای سەماکردنی کاترینا زۆرباشترە بەراورد بە ڕۆڵگێڕانی. لەلایەکی دیکەوە، مینا لیەر بۆ زە تایمز ئۆف ئیندیا نووسیوە، "کاترینا یەکێکە لە باشترین سەماکەرانی بۆلیوود." سەرکەوتنی کێف لە سینەمای بۆلیوود، ئومێدی بەخشی بە کەسانی بیانی و دەرەوەی هیندستان بۆئەوەی بێن لە ناو بۆلیوود سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

لەلایەن هەندێک میدیاوە، کێف بەیەکێک لە جوانترین خانمە کەسایەتییە بەناوبانگەکان هەڵبژێردراوە. بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە نێوان ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٣، کاترینا ناوی لە ورووژێنەرترین ژنی جیهان هات لەلایەن دەزگای ئێف ئێچ ئێم ئیندیا. لە ساڵی ٢٠٠٩ وە ٢٠١٠، کاترینا ناوی لە پێرستی بەهێزترین ژنان هات کە لەلایەن گۆڤاری ڤێرڤی هیندییەوە بڵاوکرابوویەوە. لە ساڵانی ٢٠٠٨، ٢٠١٠ و ٢٠١٣ لەلایەن گۆڤاری بەریتانی ئێستەرن ئای، کاترینا بە ورووژێنەرترین خانمی ئاسیا هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن پێگەی زە تایمز ئۆف ئیندیا، کاترین بە دڵخوازترینن خانم دیاری کرا. لە ساڵی ٢٠١١، گۆڤاری پیپڵ (وەشانی هیندی) کارتینای وەک جوانترین خانمی هیندی دیاری کرد.

کێف نوێنەری کۆمەڵێک براندە لەوانە سلیک، ناکشاترا، لەکس، پاناسۆنیک، لاکمێ و لۆریال. زە ئیکۆنۆمیک تایمز، کاترینای بەدووەم کەسایەتی ساڵ لەبواری ڕێکلامدا. بەپێی ڕاپۆرتێکی هیندوستان تایمز، کاترینا بڕی ٧٠٠ بۆ٠ ٨٤٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ هەر ڕێکلام یان نوێنەرایەتیکردنێک، ئەمەش وایکرد ببێتە گرانترین ئەکتەری هیندی لەبواری ڕێکلامدا. بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٣، داهاتی ساڵانەی کاترینا ٨.٩ ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها ناوی لە لیستی هەرە گرانترین ئەکتەرەکانی هیندستان هات. لە ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١١، کۆمپانیای ماتێل دوو بووکەشووششەی باڕبی خستە بازاڕەوە، کە بۆ دیزاینی شێوەیان ئیلهامیان لە کاتریناوە وەرگرت. زۆرجار لەلایەن میدیاکانیشەوە بە باربییەکەی بۆلیوود ناوی دەهێنرێت. لە ساڵی ٢٠١٥، کاترینا بووە هەشتەمین ئەکتەری بۆلیوود، کە پەیکەری مۆمی بۆ درووستکرابێت لە مۆزەخانەی مەدەم تسوود لە لەندەن. کاترینا کیف یەکەمین ئەستێرەی بۆلیوودە کە لەبەرهەمەکانی فۆتۆگرافەری پێروویی ماریۆ تێستینۆوە دەرکەوتبێت.

فیلمۆگرافی

ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٣ بووم Rina Kaif (Popdi / Chinchpokli) فیلمێکی ئینگلیزی / ھیندی
٢٠٠٤ Malliswari پرینسس مالیسواری فیلمی تێلوگو
٢٠٠٥ سەرکار پووجا
٢٠٠٥ Maine Pyaar Kyun Kiya? سۆنیا
٢٠٠٥ Allari Pidugu سواتی فیلمی تێلوگۆ
٢٠٠٦ Humko Deewana Kar Gaye Jia A. Yashvardhan
٢٠٠٦ Balram vs. Tharadas سوپریا فیلمی مەلایلامی
٢٠٠٧ Namastey London Jasmeet "Jazz" Malhotra
٢٠٠٧ Apne ناندنی
٢٠٠٧ Partner پیریا
٢٠٠٧ Welcome سانجانی شیتی
٢٠٠٨ Race سۆفیا
٢٠٠٨ Singh Is Kinng سۆنیا
٢٠٠٨ Hello وەک چیڕۆکخوان دەرکەوتنی کورت
٢٠٠٨ Yuvvraaj ئانوشکا
٢٠٠٩ نیویۆرک (فیلم) مایا شێخ پاڵێوراو بۆ باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠٠٩ Blue نیکی دەرکەوتنی کورت
٢٠٠٩ Ajab Prem Ki Ghazab Kahani جێنیفەر پینتۆ
٢٠٠٩ De Dana Dan ئەنجەلی
٢٠١٠ Raajneeti ئیندو ساکسێریا / پراتەپ
٢٠١٠ Tees Maar Khan ئانیا خان
٢٠١١ Zindagi Na Milegi Dobara لەیلا
٢٠١١ پاسەوانی تایبەت (فیلم) خۆی دەرکەوتنی تایبەت لە گۆرانی پاسەوانی تایبەت
٢٠١١ Mere Brother Ki Dulhan دیمپل دیکشیت پاڵێوراو بۆ باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠١٢ Agneepath چکنی چەمیلی دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Chikni Chameli"
٢٠١٢ ئێک تا تایگەر زۆیا
٢٠١٢ جەب تەک ھەی جان میرا
٢٠١٣ Main Krishna Hoon خۆی دەرکەوتنی کورت
٢٠١٣ Bombay Talkies خۆی دەرکەوتنی کورت
٢٠١٣ دووم ٣ ئالیا
٢٠١٤ Bang Bang! ھارلین سانھی
٢٠١٥ فانتۆم (فیلمی ٢٠١٥) TBA
٢٠١٦ فیتوور فیردۆس
٢٠١٦ بار بار دێکۆ (ھەندێکجار سەیرکە) دیا ڤارما
٢٠١٧ جاگا جاسووس شرووتی
٢٠١٧ تایگەر زیندووە زۆیا
٢٠١٧ وێلکەم تو نیویۆرک خۆی (کاترینا کێف) دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٨ چەتەکانی ھیندوستان سورەیا جان
٢٠١٨ فیلمی زیڕۆ بابیتا کوماری
٢٠١٩ بھارات کومود
نەزانراو سوریاڤانشی ھاوسەری ڤیر نمایشنەکراوە

تێبینییەکان


سەرچاوەکان


Tags:

کاترینا کێف سەرەتای ژیانکاترینا کێف ژیانی کارکردنکاترینا کێف دوور لە شاشەکانکاترینا کێف ژیانی کەسیکاترینا کێف لە میدیاکانکاترینا کێف فیلمۆگرافیکاترینا کێف تێبینییەکانکاترینا کێف سەرچاوەکانکاترینا کێفبۆلیوودخەڵکی ئینگلیز

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئادەمشڤان پەروەرمەلای جزیریعیساشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریعومەر کوڕی خەتتابوەلی دێوانەدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)٢٠٢٤قەڵای ھەولێرئاسیاڤایرۆسکۆچەر بیرکارناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستانخەمۆکیڕەوشەن بەدرخانشکانی ئێسکئیسماعیل سەردەشتییاسامەلای گەورەڕەوشتڕەخنەی ئەدەبیقەزای سۆرانژمێریاریما دۆنگ سیۆککونەڕەشھۆڵەنداجەنگی ئوحودپەروەردەلەیلا قاسمماددەھێمنشێخ مەحموودی حەفیدڕۆژژمێرمیرنشینە کوردییەکانجگەرخوێنڕینێسانسوزەکیو.ئی.دی.ئەشق و خەیاڵفۆبیاتیکابگووگڵ ستریت ڤیوفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەکاتژمێرمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیمۆسیقای کوردیمافنامەی مرۆڤفاشیزمزاگرۆسنۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانشا سولەیمانی یەکەمسەید ڕەزانوێژی تەراویحچیچانشا تەھماسبی یەکەمھەوکردنی گوێی ناوەڕاستمینشیعەشیعرئیسپانیاجەلال تاڵەبانیکەنگرئەفغانستانعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمایکرۆسۆفت ئەکسێسڕەگەزپەرستیویکیمانیاسەقززەریای ھێمنڕاپەڕینی ١٩٩١گۆران (تیرە)کووزەڵەچێشتی کوردیئیبراھیمھەڵەبجە🡆 More