ئاجای دیڤگان (بە ئینگلیزی: Ajay Devgan؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٦٩) ئەکتەر، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ھیندییە.
ئاجای دیڤگان کوڕی دەرھێنەری فیلم و دەرھێنەری دیمەنە ئەکشنەکان (ڤیرو دیگان). لەماوەی کارکردنی چەندین خەڵاتی گرنگی بردووەتەوە لەنێوانیان دوو جار خەڵاتی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards).
ئاجای دیڤگان | |
---|---|
بە هیندی: अजय देवगन | |
لەدایکبوون | نیوودێلھی، ھیندستان | ٢ی نیسانی ١٩٦٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | विशाल वीरू देवगन |
باوک | Veeru Devgan |
ھاوسەر | کاجۆل |
منداڵ | Nysa Devgan |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ھیندی |
پیشە | دەرهێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری فیلم، خاوەن کارەکان، ئەکتەر |
پەروەردە | Mithibai College |
دانیشتووی | مومبای |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٥ |
نەژاد | |
ئایین | ھیندوویزم |
فیلمۆگرافی | Ajay Devgn filmography |
خەڵاتەکان | Padma Shri in arts، National Film Award for Best Actor |
وێبگە | http://ajaydevgn.com/ |
لە ساڵی ١٩٨٥ لەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی لەفیلمی (Pyari Behna) بۆیەکەمینجار دەردەکەوێت بەڵام خۆی بەشێوەیەکی دیار یەکەم فیلمی بۆساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کەفیلمەکە ناوی (Phool Aur Kaante) بوو ناوبراو بەڕۆڵی «ئاجای»یش بەشدرابوو کەبەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین یەکەمین دەرکەوتنی لەزنجیرەی دابەشکرندی خەڵاتەکانی فیلمی نیشتمانیدا بردەوە. لەدوای ئەو فیلمە لەچەند فیلمێک سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا لەوانە لە ساڵی ١٩٩٢ لەفیلمی Jigar و فیلمی Dilwale لە ساڵی ١٩٩٤ و فیلمی Suhaag لەھەمانساڵدا و فیلمی (Ishq) لە ساڵی ١٩٩٧ بوو. لەم دواییانەش چەند فیلمێکی لەگەڵ دەرھێنەری بۆلیوود ڕۆھیت شیتی ئەنجامدا، لەوانە سینگھام و گۆلمال کە سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا.
ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود (کاجۆل) پێکھێنا، کەپێش ئەو ھاوسەرگیرییە چەندین فیلمییان بەیەکەوە دەرکەوتبوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاجای دیڤگان تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاجای دیڤگان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.