گاور یان گاڤر لە زمانی کوردیدا مانای جۆربەجۆری ھەیە.
کۆنترین مانای گاور بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتیەکان بووە بەڵام دواتر بە فەلەکانیش وتراوە. ئەم وشەیە بە مانای کافریش (خوانەناس) بەکارھاتووە.
وشەی گاور لە زمانی کوردیدا وەکوو «گەور»یش بەکارگیراوە و بە مانای زەردەشتی ھاتووە و ناوی ھۆزێکی کوردیشە. لە زمانی پاڵەویدا وشەی «گەبر» بە مانای پووچ، قووڵکە و منداڵدان ھاتووە. پاش سەردەمی ساسانییەکان، ئەم وشەیە بە سووکایەتی بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتییەکان بەکارگیرا. لە زمانی ئارامیدا «گەبرە» بە مانای پیاو و لە بەرامبەر ژندا ھاتووە. ئێستا زەردەشتییەکان بە پیاو دەڵێن «گەور» و بە زمانی خۆشان دەڵێن «گەوری».
عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد ناوی ھۆزی گەورەی کورد گۆران دەباتەوە بۆ وشەی گاور و «گاوران» و سەبارەت بۆ ھۆزی گەورکیش دەڵێ: «ھۆزێک لە مەڵبەندی موکری لە نزیک سەردەشت نیشتەجێن، ئەویش گەورکیان پێ دﻩڵێن؛ ئاخۆ ئەم دوو ناوﻩ خزمن؟ ئەگەر خزمن ئەم ھەموو دﻩشت و کێوانە بۆچی کەوتۆتە نێوانیان؟ پرسێکە وﻩرامی دﻩوێ.»
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گاور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.