مەدینە (بە عەرەبی:المدينة المنورة) یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سەعوودییە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە كهتیایدا ئیسلام پهرهی سهندوه و گهشهی كردوه و بڵاو بووەتهوه، وە شاری مەدینە بە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی دادەنرێت، شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری مەککەوە دوورە.
مەدینە المدینة المنورة | |
---|---|
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١،٣٠٠،٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام |
پێشت ١٦٠٠ ساڵ لەهاتنی پێغەمبەری ئیسلام ناوی ئەم شارە یەسریب بوو کەبەمانای مانگا دێت ، دواتر پێغەمبەری ئیسلام ناوەکەی گۆڕی بۆ مەدینە کەبەمانای شار دێت
شاری مەدینە لەکۆندا زۆر لە بیرووباوەڕی لە خۆ گرتبوو لەوانە بتپەرستی و بێ باوەڕی لە ئایین یان پەیڕەوکردنی ئایینی یەھوودییەت بەڵام دوای هاتنی ئیسلام بۆ شار و گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامیەکانەوە چەند یاسایەک دەرچوو بۆ گشت بیرو باوەڕەکان کە ئەوان پشتگیریان لێ دەکەن و دەیانپارێزن دواتر کۆمەڵەی یەهوودیەکان سەرپێچی یاساکانیان کرد بەمەش دوورخرانەوە لە شاری مەدینە ، لە ئێستادا مەدینە شارێکە زۆرینەی دانیشتوانی پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن.
بەوەی مەدینە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام بوو بۆتە شارێکی گرنگ لەلایەن مووسڵمانانی ئێستا و ڕابردوو وە ساڵانە بە چەندەها مووسڵمان سەردان شارەکە دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی حەج و عەمرە ، ئەمەش بە یەکێ لە بنچینەکانی داهاتی شارەکە دادەنرێت
شاری مەدینە چەند شاخێکی تیایە لەوانە:
ئەو گۆڕستانەیە کە گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکان ڕایشیدین و زۆرینەی شوێنکەوتوانی ئیسلام کە لەسەر دەمی پێغەمبەری ئیسلام کە مووسڵمان بوون ، وە لەئێستا و ڕابردوودا ئەو کەسانەی لە مەدینە کۆچی دوایی دەکەن لەم گۆڕسانە دەنێژرێن وەک ڕێزێک بۆیان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەدینە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەدینە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.