حەج بنەمای پێنجەمە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام بە پێی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر؛
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کۆڵەکەکانی ئیسلام | |
|
بنِي الإِسلَام عَلَى خمس: شَهادة أَن لَا إِلَه إلَا اللَّه وَأَن مُحَمَّدا رَسُول اللَّه، وَإِقَام الصَلَاة، وَإِيتاء الزَكَاة، وَالحَج، وَصَوم رَمَضَان
— پێغەمبەر موحەممەد (ﷺ)
واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە الله و محەممەد پێغەمبەری خوایە، و نوێژکردن و زەکاتدان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
وحەج پێویستە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە تواناییدا بێت وەک لە قورئاندا ھاتووە ﴿وَأَذِّن فِی النَّاسِ بِالْحَجِّ یَأْتُوکَ رِجَالا وَعَلَی کُلِّ ضَامِرٍ یَأْتِینَ مِن کُلِّ فَجٍّ عَمِیقٍ (٢٧)﴾، واتە: وە جاڕ بدە بە ناو خەڵکیدا بابێن بۆ حەج، ئەوانیش بە پیادە بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بە سواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە ھەموو ڕێگەیەکی دوورەوە ھەر دێن... وحەج تەنھا یەک جار پیویستە لە تەمەندا بەجێبھێنرت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە حەج سودێکی ڕۆحی زۆر و فەزڵی گەورەی ھەیە.
حەج لە لایەنی زمانەوانییەوە نیاز و مەبەست دەگەیەنێت، بەڵام لە ڕووی ئاینیەوە ڕۆیشتن و بەڕێکەوتنە بەرەو ماڵی خودا (بیت اللە الحرام) و چەند شوێنێکی دیکە بۆ بەجێھێنانی چەند پەرستنێکی تایبەتی لە کاتێکی سنووردار و بە شێوەیەکی دیاریکراو. خوای گەورە دەفەرموێ: [إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَکَّةَ مُبَارَکًا وَھُدًی لِّلْعَالَمِینَ ﴿٩٦﴾ فِیھِ آیَاتٌ بَیِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاھِیمَ وَمَن دَخَلَھُ کَانَ آمِنًا وَلِلّھِ عَلَی النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَیْھِ سَبِیلاً وَمَن کَفَرَ فَإِنَّ اللە غَنِیٌّ عَنِ الْعَالَمِینَ].... آل عمران ﴿٩٦﴾﴿٩٧﴾
واتە: بەڕاستی یەکەم خانەیەک ک ەبۆ خەڵک دانراوە ئەو خانەیە کە لە مەککەی پیرۆزە، وە ھۆی ڕێنمایی جیھانیانە، لەو شوێنەدا نیشانەی ڕون و ئاشکرای خودای تێدایە، ئەویش شوێنی وەستانی ئیبراھیم (علیە السلام)ە، وەھەرکەس بچیتە ناوی لە ئەمن و ئاسایشدا دەبێت، وە خودا لەسەر خەلک دایناوە چوون بۆ ئەوخانەیە بۆ حەج ھەر کەس کە لە توانای دا ھەبێت، وە ھەر کەس باوەڕی بەوە نەبێت و بێباوەڕ دەبێت، بەڕاستی خودای گەورە دەوڵەمەندە و بێ نیازە لە جیھانیان.
حەج چوونە بۆ مەکک بەمەبەستی بەجێ ھێنانی پەرستنی (تەواف) واتە؛ سوڕانەوە بەدەوری کەعبە، وبەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان سەفا و مەروە (سعی)، و ڕاوەستان لە (عەرەفە) و ھەموو کردەوەو پەرستەناکانی دیکەی حەج، بۆ وەڵام دانەوە و بەجێ ھێنانی فەرمانی خودای گەورە و بۆ ڕەزامەندی بوونی.
زانایان ھەموویان کۆن لەسەر ئەوەی کە حەج دووبارە ناکرێتەوە، و لەتەمەندا یەکجار پێویستە، مەگەر کەسێک نەزر بکات ئەوە دەبێت نەزرەکەی بەجێ بھێنێ، و ئەگەر یەکێک لە جارێک زیاتر بە جیی بگەیەنێت ئەوە خۆبەخشانەیە. وەک لەم فەرموودەیەی پێغمبەر محەمەد دا ھاتووە لە ئیبن عەبباسەوە پێغەمبەر ووتاری بۆ دەداین فەرموی: ((یاأیُھا النَّاسُ کُتِبَ عَلَیکُم الحجّ))، واتە: ئەی خەڵکینە حەجتان لەسەر فەرز کراوە. ئەقرەعی کوڕی حابس ھەڵسا گوتی: ھەموو ساڵێک ئەی نێرراوی خودا؟ فەرمووی: حەج یەکجارە، ھەرکەس زیاتر بکات ئەوە (خۆبەخشانەیە).
حەجکردن فەرزە لەسەر ھەموو پیاو و ژنێک کە تەکلیفی شەرعییان لەسەرە؛ بەومەرجەش کە توانایان ھەبێت و تەنھا جارێک لە ژیانیاندا واجیبە لەسەریان. ھەروەھا بنەمایەکە لە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام.
زانایان بۆ پێویست بونی حەج لەسەر ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕێک کەوتون:
ھەرکەس ئەو مەرجانەی تێدا نەبوو حەجی لەسەر پێویست نابێ. چونکە، ئیسلام و بالغی و ئاوەز مەرجی بەدی ھێنانی ئەو شتانەیە کە خودا لەسەر بەندەکانی داناوە لە ھەموو خودا پەرستیەکدا.
لەفەرموودەدا ھاتووە: پێغەمبەر فەرمویەتی: ((رُفِعَ القَلَمُ عَن ثَلاث: عَنِ النَّائِمِ حَتَّی یَستَیقِظَ، وعَنِ الصَّبیّ حَتَّی یشبَّ، وَعَنِ المَعتوھِ حَتّی یَعقِلَ)). واتە: پێنوس لەسەر سێ کەس ھەڵگیراوە: لەسەر نوستو ھەتا ھەڵدەستێ، وە لەسەر منداڵ ھەتا گەورە دەبێت، وە لەسەر شێت ھەتا ھۆشی دێتەوە. وە ئازادیش مەرجە بۆ واجب بونی حەج، چونکە حەج خودا پەرستی یە پێویستی بە کات ھەیە، وە بە مەرج گیراوە تێیدا کە ئەو کەسە بتوانێ، بەڵام خزمەتکار و کۆیلە مەشغوڵە بە کاری گەورەکەیەوە، کە واتە توانای نیە.
کارەکانی حەج و عومرە پێک ھاتووە لە (٤) چوار پایە دەبێ ھەمووی جێ بەجێ بکرێت بەڕای سەرجەمی زانایان ، بەنەکردنی یەک لەو کارانە حەج یا عومرە قەبوڵ نابێت وە ھیچ کارێکی دیکە جێگەی ئەو کارانە ناگرێتەوە. ئەو چوار پایەیە ئەوانەن:
ئەم ئامارانەی خوارەوە تایبەتە بە ژمارەی حاجیەکانی ناوەوە و دەرەوەی شانشینی سعودیەی عەرەبی؛
وەرزی حەج | ژمارەی حاجیەکانی ناوخۆ | ژمارەی حاجیەکانی دەرەوە | کۆ |
---|---|---|---|
١٤٢٩ ک (٢٠٠٨) | ٦٧٩,٠٠٨ | ١,٧٢٩,٨٤١ | ٢,٤٠٨,٨٤٩ |
١٤٣٠ ک (٢٠٠٩) | ١٥٤,٠٠٠ | ١,٦١٣,٠٠٠ | ٢,٥٢١,٠٠٠ |
١٤٣١ ک (٢٠١٠) | ٢٥٠.٠٠٠ | ١.٧٩٩.٦٠١ | ٢.٠٤٩.٦٠١ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەج تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.