نەرگس دات ناوی لەدایکبوونی فاتیمە ڕەشید کە لەفیلمەکان بە نەرگس ناسرا.
(ماوەی ژیان: ١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاوەکوو ٣ی ئایاری ١٩٨١). نەرگس خانمەئەکتەرێکی ناسراوی سینەمای بۆلیوود بوو و زۆرجار ناوی لەباشترینەکانی مێژووی بۆلیوودیش دەھێنرێت. لە ساڵی ١٩٣٥ بۆیەکەمینجار لەفیلمی (Talash-E-Haq) دەرکەوت کە ئەمەش لە تەمەنێکی بچووکیدا بوو دواتر لە ساڵی لە ساڵی ١٩٤٢ لەفیلمی تەمەنا (Tamanna) دەردەکەوێتەوە. لەماوەی ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٦٠ نەرگس بەشداری لەچەندین فیلمی سەرکەوتوو لەڕووی داھات (بازرگانی) و ڕەخنەگرانە دەکات کە بەشی زۆری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود ڕاج کاپوور بووە.
نەرگس | |
---|---|
لەدایکبوون | فاتیمە ڕەشید ٠١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ |
مەرگ | ٣ی ئایاری ١٩٨١ مومبای، مەھارشترا، ھیندستان | (٥١ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ھیندی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٣٥, ١٩٤٢–١٩٦٨ |
ھاوسەر | سونێل دات (١٩٥٨–١٩٨١) |
مناڵ(ەکان) | سانجای دات، پریا دات، نامرەتا دات |
باوان |
|
خەڵاتەکان | پادما شری (١٩٥٨) |
باشترین کاری نەگس لەفیلمی دایکی ھیند بوو لە ساڵی ١٩٥٧ کە یەکەم فیلمی ھیندستانبوو بۆ خەڵاتی ئۆسکاری بنێرن بۆ وەرگرتنی باشترین فیلمی بیانی و لەنێو ڕیزی پاڵێوراوانی کۆتایش خۆی بینییەوە لەدوای دایکی ھیند تەنیا دوو فیلمی دیکە لە ھیند گەیشتنە ئەم پلەیە، ھەر لەھەمان فیلم نەرگس خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری بردەوە لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ ئەکتەری بۆلیوود سونێل دات ھاوسەرگیرییان کرد کەبەیەکەوەش ڕۆڵی سەرەکییان بینیبوو لەفیلمی دایکی ھیند.
لە ساڵی ١٩٦٧ لەفیلمی شەو و ڕۆژ (Raat Aur Din) بەشداریکرد و خەڵاتی نیشتمانی بۆ باشترین کچەئەکتەری پێدرا. نەرگس لە ساڵی ١٩٨١ بەھۆی شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دواییکرد، کەچەند ڕۆژێک لەپێش مردنی کوڕەکەی سانجای دات یەکەم کاری نواندنی دەستپێکرد لەبۆلیوود کەئەویش لەئێستادا یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بۆلیوود.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەرگس دات تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەرگس دات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.