ئۆتیزم (بە ئینگلیزی: Autism) جۆرێکە لەپەشێوی و ئاڵۆزی تێکچوونی گەشەی مێشک، ناسراوە بە دژواری کارلێککردن و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، و لەلایەن ھەڵسوکەوتی دووباریی سنووردار کراو.
زۆربەی کات دایک و باوک لە ماوەی یەکەم دوو یان سێ ساڵی ژیانی منداڵیان ئاگاداری نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەن. زۆرجار ئەم نیشانانە بەرەبەرە دەر دەکەون. ئۆتیزم بریتییە لە: شێوان و تێکچوونی شێواز ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیی و پەیوەندیکردنی منداڵ لەگەڵ کەسانی دەوروبەر و ڕێژەی تووش بوونەکەش لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، ھەندێکێیان نیشانەکانیان لاوازە، ئەم جۆرەیان دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژیان بەسەر ببەن و ھەندێکی دیکەشیان نیشانەکان یان ڕاستتر کاریگەری نەخۆشییەکە (ڕێژەکەی) زیاترە، ئەم جۆرەیان پێویستیان بە کەسانی دیکە ھەیە بۆئەوەی بتوانێت درێژە بەژیان بدات.
مێژووی دۆزینەوەی نەخۆشی ئۆتیزم زۆر کۆنە، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٣ (لیۆکارنەر)ی پسپۆڕی نەخۆشی دەروونی منداڵان زۆرینەی خەسڵەت و نیشانەکانی دیاریکرا، بووە سەرەتای دیاریکردنی نەخۆشییەکە، وشەی ئۆتیزم کە لە بنچینەدا وشەیەکی یۆنانییە بەمانای (گۆشەگیری) دێت و لە کوردیشدا پێی دەگوترێت (تەنھایی).
ھۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە تاکو ئێستا دیارنییە، بەڵام کاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە ٧٠–٩٠٪ دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەیییە و کۆمەڵێک بۆھێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە. ھەروەھا دەگوترێت ھۆکاری ژینگەیی وەک بەرکەوتن بە ڤایرۆس و ماددە ژەھراوییەکان لەماوەی دووگیانی ئەگەری تووشبوونی ئۆتیزم زیاددەکەن.
ئۆتیزم یەک جۆر نییە، شارەزایان پێیان وایە تا ئێستا پێنج جۆری دۆزراوەتەوە و بە دووریشی نازانن لە داھاتووش دا جۆریی دیکە بدۆزرێنەوە یان ئەوانەی ئێستە بخرێنە ژێر ڕیزبەندی ترەوە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا زانستی پزیشکی پەی پێبردبێت دەکرێت بگوترێت پێنج جۆرە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆتیزم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆتیزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.