دیڤاناگەری یان دیڤاناگاری ( /ˌdeɪvəˈnɑːɡəri/ DAY-və-NAH-gər-ee ; देवनागरी , IAST ، دەربڕین بە سانسکریت: )، ھەروەھا Nāgarī - ناگاری پێدەوترێ (بە زمانی سانسکریت)، سیستەمێکی نووسینی ئابوگیداییە کە لە چەپ بۆ ڕاست دەنوسرێت (جۆرێکە لە سیستەمی نووسینی بەشەکی)، لەسەر بنەمای ڕێنووسی کۆنی براھمی داڕێژراوە، و لە باکووری نیمچە کیشوەری ھیندستان بەکارھاتووە و لە ئێستادا یەکێکە لە سیستەمە فەرمییەکانی نووسین لە کۆماری ھیندستان و نیپاڵ، لە سەدەی حەوتەمی زایینی پەرەی پێدراوە و بە بەردەوامی بەکاردەھێنرێت ڕێنووسی دیڤاناگەری لە ٤٧ پیتی سەرەتایی پێکھاتووە، لەنێویاندا ١٤ بزوێن و ٣٣ نەبزوێن ھەیە، چوارەم سیستەمی نووسینە کە زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە لە جیھاندا، بەکاردێت بۆ نووسینی زیاتر لە ١٢٠ زمان.
دیڤاناگەری देवनागरी | |
---|---|
جۆر | ئابوگیدا |
زمانەکان | ئاپابراشما، ئانگیکا، ئاوادیی، باجیکا، بھیلی، بوجپوری، بۆرۆ، براج، چاتیسگاری، دۆگری، گارھوالی، ھاریانڤی، ھیندی، کەشمیری، کاندێشی، کۆنکانی، کوماۆنی، ماگاھی، مایسیلی، ماراتی، مارواری، مونداری، ناگپوری، نێواری، نیپاڵی، پاڵی، پاھاری، پراکیت، ڕاجەستانی، سانسکریت، سانتالی، سەرائیکی، شێرپا، سیندی، سوراجپوری، وە چەندین زمانی تر. |
سەردەمی بەکارھێنان | سەدەی حەوتەم تا ئێستا |
وەرگیراوە لە | ھیرۆگلیفی میسری
|
سیستەمە خوشکەکانی | ناندینگەری کایسی گوجەراتی مۆدی |
ISO 15924 | Deva, 315 |
ئاڕاستە | چەپ بۆ ڕاست |
ناسناوی لە یوونیکۆد | Devanagari |
سنووری لە یوونیکۆد | U+0900–U+097F Devanagari, U+A8E0–U+A8FF Devanagari Extended, U+11B00–11B5F Devanagari Extended-A, U+1CD0–U+1CFF Vedic Extensions |
تێبینی: ئەم پەڕە ھێما فۆنەتیکییەکانی IPAی تێدایە. |
دیڤاناگەری بەشێکە لە بنەماڵەی براھمی شێوە نووسینی ڕێنووسەکانی ھیندستان و نیپاڵ و تبت و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە سەدەی سێیەمی پێش زایینەوە بنەچەکەی لە ڕێنووسی براھمیەوە پەرەی سەند بۆ ڕێنووسی ناگاری کە لە ئەنجامدا شێوە نووسینی دیڤاناگەری و ناندیناگەری دروستبوون، Devanāgarī بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تەواوی ھیندستان و نیپاڵ بەکارھاتووە بۆ نووسینی سانسکریت، ماراتی، ھیندی، زمانەکانی ناوەڕاستی ھیندو-ئاری، کۆنکانی، بۆرۆ، وە زمانە جیاوازەکانی نیپاڵ.
० | १ | २ | ३ | ४ | ५ | ६ | ७ | ८ | ९ |
٠ | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ |
ستانداردی یونیکۆد چوار بەش بۆ دیڤاناگەری پێناسە دەکات: دیڤاناگەری ئاسایی لە (U+0900–U+097F)، دیڤاناگەری درێژکراوە لە (U+A8E0–U+A8FF)، دیڤاناگەری درێژکراوە-ئەی لە (U+11B00–11B5F)، وە درێژکراوەی ڤێدی (U+ 1CD0–U+1CFF).داڕێژە:Unicode chart Devanagari
Wikibooks has a book on the topic of: دیڤاناگەری |
ویکیمیدیا کۆمنز میدیای پەیوەندیدار بە ئەمانەی تێدایە: |
ویکیگەشت ڕێنوێنی گەشتی ھەیە بۆ فێربوونی دیڤاناگەری. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دیڤاناگەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.