ھیرۆگلیفی میسری (بە ئینگلیزی: Egyptian hieroglyphs) سیستمێکی نووسینە کە بۆ یەکەم جار لەلایەن میسرییەکانەوە بە مەبەستی نووسینی بابەتەکانیان داھێنرا.
ھیروگلیفی میسرییەکان یەکێک لە کۆنترین شێوازەکانی نووسینە کە ھەندێک لەم نووسراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ ھەزار ساڵ پێش زایین. ڕێنووسی ھیرۆگلیف ماوەی زۆرتر لە ٣٠٠٠ ساڵ زمانی نووسینی میسرییەکان بووە کە پیشەکاران بۆ دیواری گۆڕستانەکان، کۆڵەکەکان، پەیکەرەکان و مۆرەکان کەڵکیان لێی وەرگرتووە، ئەم سیستمە نووسینە کە نزیک پێنج ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە پیکتۆگرام وەرگیراوە نزیک بە ٥٠٠ ھێمای وێنەیی ھەبوو و شێوەی نووسینی بە دوو شێوازی ستوونی و ئاسۆیی بووە، کە لەسەرەتادا ھیروگلیفی ستوونی و ئینجا ھیرۆگلیفی ئاسۆیی بەدی ھێنراوە.
ھیرۆگلیف (Hieroglyph) بەواتای «ھەڵکۆڵراوی پیرۆز»، یان «حەککاکی پیرۆز» وشەیەکی یۆنانییە لە دوو بەش پێکھاتووە : hieros بە واتای «پیرۆز» و glupho بەواتای «ھەڵکۆڵین». بەڵام ئەم ناوە، بۆ نووسراوەکۆنەکانی میسر ناوێکی دروست نییە و تەنیا بەم ھۆیەوە لەسەر ئەوە (ھیرۆگلیف) نراوە، چونکە کاتێک کە یۆنانیانی کۆن بۆ یەکەم جار ئەوەیان بینی، پێیان وابوو ئەم نووسراوانە بۆ مەبەستگەلی پیرۆز لەلایەن کاھینانەوە ھەڵکۆڵراوە.
لە سەرەتادا مسرییەکان لە سەرانسەری دونیا وەکوو مرۆڤەکانی تری ئەو سەردەمە شێوەیەک وێنەی کاڵ و سەرتاییان بۆ نووسین بەکار دەبرد. پیتە ھیرۆگلیفییەکان تەنیا شرۆڤە لە وێنەگەڵێک بوو کە ھەرکامیان نیشاندەری شتێکی سرووشتی بوو: ھەتاو بە ڕووتەختێکی بازنەیی، مانگ بە کەوانێک، ئاو بە ھێڵگەلی شەپۆلدار، مرۆڤ بە کێشانی وێنەی مرۆڤ و.... نیشان دەدرا، بەڵام ئەم وێنەگەلە نەیاندەتوانی واتاگەلی ئەبستراکت و بەگشتی ئەوەی کە بەچاو نەدەبینرا یان شیاوی کێشران نەبوو، وەکوو ھزر و بیر، ڕووناکی، ڕۆژ و ... شرۆڤە بکەن.
نموونەی پیتێکی ھیرۆگلیف:
|
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیرۆگلیفی میسری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھیرۆگلیفی میسری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.