ئەلفوبێکانی کوردی: ئەلف و بێی زمانی کوردی

ئەلفوبێکانی کوردی ئەم ئەلفوبێیانەن کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێت.

ئەلفوبێکانی کوردی: ئەلفوبێی عەرەبی, ئەلفوبێی لاتینی, ئەلفوبێی کیریلی  ئەم وتارە سەبارەت بە ئەلفوبێکانی کوردی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).

تا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی ئەلفوبێی جۆراوجۆر بەکارھاتووە. بەکارھێنانی ئەم ئەلفوبێیانە لە ژێر کاریگەریی زمان و ئەلفوبێی ئەو حکوومەتە ناوەندییانە بووە کە کوردەکان تێیدا ژیاون. ئەمڕۆکە بۆ نووسینی زمانی کوردی دوو جۆر ئەلفوبێ بەکاردێنن کە لێک جیاوازن: ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینی، پێشتر ئەلفوبێی کیریلیش بەکار دەھات بەڵام ئێستا نەماوە.

ئەلفوبێکانی کوردی: ئەلفوبێی عەرەبی, ئەلفوبێی لاتینی, ئەلفوبێی کیریلی
چێشتخانەیەک لە بەریتانیا، تابلۆکەی بە ئەلفوبێکانی کوردی ئارامی و ئینگلیزی نووسراوە.

ئەلفوبێی عەرەبی


لەم ئەلفوبێیە بۆ نووسینی شێوەزاری کوردیی ناوەندی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان و ھەروەھا بنشێوەزاری بادینی لە باشووری کوردستان و شێوەزارەکانی ھەورامی، کوردیی باشووری و لەکی کەڵک وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە لە ۳۷دەنگ و ٣٤ پیت پێکھاتووە و بە پێچەوانەی ئەبجەدی عەڕەبی پیتە بزوێنەکان بە حەرەکەت نانووسرێن بەڵکوو بۆ ھەموویان پیتێکی جیاواز ھەیە. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:


۲۹پیتی بێدەنگ و ۸پیتی دەنگدار،


🔴پیتە بێدەنگەکان( نەبزوێنەکان ):


(ئـ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ،↵ ڕ ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ،↵ ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هـ ، ی)

🔴 پیتە دەنگدارەکان( بزوێنەکان ):

بزوێنەکان لەڕاستیدا ٨ دەنگن، بەڵام بە ئەلفوبێی ئارامیدا تەنیا ٧ دەنگیان پیتی بۆ دانراوە و دەنووسرێن؛ کە بریتین لە:

(ا ، ە ، ێ ، ۆ ، و ، ی ، وو ، بزرۆکە)


بۆ نووسینی شێوەزارەکانی کوردیی ھەورامی و کوردیی باشووریش ھەتا ڕادەیەک لەم ئەلفوبێیە کەڵک وەردەگیرێ؛ ھەر لەبەر ئەمە زۆر جاران دوو پیتی «ڎ»، «ۋ» (تایبەت بە کوردیی ھەورامی) و «ۊ» (تایبەت بە کوردیی باشووری) بەم ئەلفوبێیە زیاد دەکرێت.

کێشەکان ( بزرۆکە )

  • بۆ بزرۆکە پیتێک دابین نەکراوە. ھەندێک لە نووسەران وەک مامۆستا ھەژار لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا ھێمای زەنەیان ( ْ ) بەکارھێناوە بۆ ئەم پیتە.

ئەلفوبێی لاتینی

ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە:

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

ئەلفوبێکانی کوردی: ئەلفوبێی عەرەبی, ئەلفوبێی لاتینی, ئەلفوبێی کیریلی 
ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی ١٩٢٨دا بە دەستی ئیسحاق مارۆگولۆڤ و عەرەبێ شەمۆ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا ئامادەکرا. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

A a B b C c Є є Ç ç D d E e Ә ә
F f G g Ƣ ƣ H h I i Ь ь J j K k
Ⱪ ⱪ Q q L l M m N n O o P p Ҏ ҏ
R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u Y y V v
W w X x Z z Ƶ ƶ Ħ ħ Ә́ ә́

ئەلفوبێی ھاوار (بەدریخانی)

لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە ٣١ پیت پێکھاتووە کە بریتین لە:

A a B b C c Ç ç D d E e Ê ê F f
G g H h I i Î î J j K k L l M m
N n O o P p Q q R r S s Ş ş T t
U u Û û V v W w X x Y y Z z

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی بنشێوەزاری کورمانجی لە باکووری کوردستاندا کەڵک وەردەگیرێ بەڵام ئێستا لە ڕۆژاڤاش بۆتە نووسینی فەرمی کوردی و لە قوتابخانەکان دەخوێندرێ و تەنانەت ئێستا لە باشووری کوردستانیش دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی ئەم ئەلفبێیە. یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ کوردیی ناوەندی بەکارھاتووە نەبوونی پیتی جیاوازی ستاندارد بۆ «ح»، «ع»، «غ»، «ڕ» و «ڵ» یە.

ئەلفوبێی یەکگرتوو

ئاکادێمیی زمانی کوردی (کال) ئەلفوبێیەکی لاتینی بە ناوی ئەلفوبێی یەکگرتوو بە ئامانجی یەکبوونی نووسینی کوردی ئامادە کردووە کە لە ٣٤ پیت پێکھاتووە:

A a B b C c D d E e É é F f G g
H h I i Í í J j Jh jh K k L l ll
M m N n O o P p Q q R r rr S s
Sh sh T t U u Ú ú Ù ù V v W w X x
Y y Z z

ئەلفوبێی کیریلی

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی زمانی کوردی لە سۆڤیەتی پێشوودا کەڵک وەردەگیرێ. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

А а Б б В в Г г Г' г' Д д Е е Ә ә
Ә' ә' Ж ж З з И и Й й К к К' к' Л л
М м Н н О о Ö ö П п П' п' Р р Р' р'
С с Т т Т' т' У у Ф ф Х х Һ һ Һ' һ'
Ч ч Ч' ч' Ш ш Щ щ Ь ь Э э Ԛ ԛ Ԝ ԝ

ھەڵسەنگاندنی ئەلفوبێکانی کوردی

ھاوار (بەدرخانی) یەکگرتوو کیریلی ئارامی (سۆرانی) IPA
جیا سەرەتایی ناوینی کۆتایی
A,a A,a A,a ا ئا ـا a:
B,b B,b Б,б ب بـ ـبـ ـب b
C,c J,j Щ,щ ج جـ ـجـ ـج d͡ʒ
Ç,ç C,c Ч,ч چ چـ ـچـ ـچ t͡ʃ
D,d D,d Д,д ـد d
ڏ ـڏ ð
E,e E,e Ә,ә ە ئە ـە æ
Ê,ê É,é E,e (Э э) ێ ئێـ ـێـ ـێ e:
F,f F,f Ф,ф ف فـ ـفـ ـف f
G,g G,g Г,г گ گـ ـگـ ـگ ɡ
H,h H,h h,h ھ‎ ھ ـھ ـھ h
(Ḧ,ḧ) (H',h') h’,h’ ح حـ ـحـ ـح ħ
(E' e') Ә’,ә’ ع عـ ـعـ ـع ʕ
I,i I,i Ь,ь ɯ
Î,î Í,í И,и ی ئیـ ـیـ ـی i:
J,j Jh,jh Ж,ж ژ ـژ ʒ
K,k K,k K,k ک کـ ـکـ ـک k
L,l L,l Л,л ل لـ ـلـ ـل l
ll Л’,л’ ڵ ڵــ ـڵـ ـڵ ɬ
M,m M,m M,m م مـ ـمـ ـم m
N,n N,n Н,н نـ ـنـ ـن n
O,o O,o O,o ۆ ئۆ ـۆ o:
P,p P,p П,п پ پــ ـپـ ـپ p
Q,q Q,q Ԛ,ԛ ق قـ ـقـ ـق q
R,r R,r P,p ر ـر ɾ
rr Р’,р’ ڕ ـڕ r
S,s S,s C,c س سـ ـسـ ـس s
Ş,ş Sh,sh Ш,ш ش شـ ـشـ ـش ʃ
T,t T,t T,т ت تـ ـتـ ـت t
U,u U,u Ö,ö و ئو ـو ʊ
Û,û Ú,ú У,у وو ئوو ـوو
Ù,ù (ۊ) (ئۊ) (ـۊ) ʉː
V,v V,v B,в ڤ ڤـ ـڤـ ـڤ v
W,w W,w Ԝ,ԝ و ـو w
X,x X,x X,x خ خـ ـخـ ـخ x
(Ẍ,ẍ) (X',x') Ѓ,ѓ غ غـ ـغـ ـغ ɣ
Y,y Y,y Й,й ی یـ ـیـ ـی j
Z,z Z,z З,з ز ـز z

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

د.ڕەحیم احمد، کوردۆلۆجی

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەلفوبێکانی کوردی ئەلفوبێی عەرەبیئەلفوبێکانی کوردی ئەلفوبێی لاتینیئەلفوبێکانی کوردی ئەلفوبێی کیریلیئەلفوبێکانی کوردی ھەڵسەنگاندنی ئەلفوبێکانی کوردی پەراوێزەکانئەلفوبێکانی کوردی سەرچاوەکانئەلفوبێکانی کوردی بەستەرە دەرەکییەکانئەلفوبێکانی کوردیئەلفوبێی سیرلیکئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیزمانی لاتینیزمانی کوردی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئایینی بەھاییمافەکانی ژنانئەحمەد ھەردیشکانی ئێسکزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزنەمساڤایرۆسی کۆرۆناتەڵعەت تاھیرفەڕەنسانوێژ لە ئیسلامکاوەی ئاسنگەردۆڵمەڕۆژژمێری ئێرانییووسف لە ئیسلامدازانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرئێن ئاڕ تیئێکزیماڕەواندزگڵاوپێستیڕێواسشاجیھانحوزەیراننەخۆشی غودەکۆنگرەی ئاشتیی پاریسکتێبخانەی گشتیی سلێمانی٢٠٢٤لۆژیکئادەم سمیتئالاسکاسماھیر زەینویلیام شێکسپیرئەحمەد موفتیزادەعومەر کوڕی عەبدولعەزیزپەردەی کچێنیھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلفێمینیزمئاژەڵمولازم تەحسین و شتی تریشکلیتۆریسبامەغریبکۆماری ئیرلەندمەدخەلیزمھەڵەبجەپلاندانانی شاریڕاپەڕینی ١٩٩١کارەباشەکرەکاغەزی داراییگووگڵئاوێتەی کیمیاییفۆلکلۆرپارێزگای ھەڵەبجەڕەوشتشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسئیدارەی گەرمیانئەبووجەعفەری مەنسوورفیرعەونسوورێژەگریگۆر مەندلبەردی زراوھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٨موعاویە کوڕی ئەبووسوفیانگەردیلەئەحمەد بارزانی.bbمەسیحییەتکازم ساھرمایەسیریمافی یاسایی و سروشتیڕووداونامەکانی سپایدەرویک (کتێب)ئەرەستووحیزبی بەعس🡆 More