یاریکردن بە سیستم بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بە مەبەستی خراپکردن و تێکدانی ئامانجی ویکیپیدیا.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: شکاندنەوەی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا و بەکارھێنانیان بۆ مەبەستی خراپ و یاریکردن بە سیستم ڕێگەپێنەدراوە. |
یاریکردن بە سیستم واتە دەستکاریی تێکدەر و خراپکاریی بەردەوام و خۆلادان لە یەکدەنگیی کۆمەڵگە بۆ تێکدانی سیستم و سیاسەتەکان. ئامانجی یاریکردن بە سیستم لەوانەیە لایەنگیری یانیش بەردەوامبوون لە شەڕە دەستکاری دروستی بکات. ھەندێک لە بەکارھێنەران لەوانەیە شێوەیەک بدۆزنەوە و سیاسەتێک بەکاربێنن بۆ پەسەندکردنی ڕەفتارێکی خراپیان لە ویکیپیدیا، ئەمە نابێت لەگەڵ دەستکاریی پاک تێکەڵ بکرێت و دەبێت ئەو بەکارھێنەرانە لە کردارەکانیان ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دوای ئاگادارییەکەش ھەر لەو ڕەفتارانە بەردەوام بوون، ئەوە واتای ئەوە دەدات کە بۆ مەبەستی خراپ بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن و لەژێر سیاسەتەکانی بەربەستن پێویستە بەربەست بکرێن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:یاریکردن بە سیستم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.