ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٨ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە.
شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.
حەمدی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٧٨ |
مەرگ | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
حەمدی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش ھەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
حەمدی لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدییەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندوویەتی. لە خوێندندا زۆر زیرەک بووە. ھەر لە منداڵیەوە ئارەزووی شیعری ھەبووە و حەزی لە شیعروتن کردووە و ساڵی ١٨٩٢، لە تەمەنی ١٦ساڵیدا یەکەم شیعری وتووە و بەردەوام بووە لە سەری تا ساڵی ١٩١٥ کە ساڵی داگیرکردن بووە.
ئەی وتەن ڕۆم عەجەم موشتاقی کوردستانتە | ئیفتیخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە | |
بەستە سەربەرزی ئێواران، سبەینان مانگ و ڕۆژ | وەک نیشانی ئیفتخاری سنگ و نەجمەی شانتە |
ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش | وەک کڕیدارە بە خەندە یا بە غەمزە خۆفرۆش | |
ئەم شەکەرگوفتارە وەک تووتی منی خستە قسە | نوخشە بێ ئەمجا لە غونچە، موژدە بێ بولبول لەتۆش | |
ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕک | نەمدەزانی ئەو کە بێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و ھۆش | |
دڵ پڕ و خاڵی دەروونن عاشقانت میسلی نەی | گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش | |
تۆ کە پڕمەغزە برا کاسەی سەرت دەست ھەڵگرە | نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللـەبۆش | |
من کە مەیخارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر | نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادەنۆش | |
ئەو دەمە دەرکەوت و ڕۆژئاوا دەزانی بۆچی بوو؟ | عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش | |
حەمدیا ئەمڕۆکە کە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتن | دەس بە دمتا بگرە تۆ دنیایە نابێ قەت خەمۆش |
حەمدی ژمارەیەکی دیار پێنج خشتەکی لەسەر شاعیرانی بەرلە خۆی وەک سالم، مەحوی و کوردی نووسیوە. ئەم پێنج خشتەکییەی خوارەوە لەسەر ھەڵبەستی کوردی، مستەفا بەگی ساحێبقران، نووسراوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەمدی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.