ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی شاعیرێکی کوردە لە گوندی بەردەسپی لە ناوچەی مەریوانە.
کە لە ساڵانی ١٧٩٣-١٨٧٦ی زاینیدا ژیاوە و ھۆنراوەی ھەورامیی لێ بە جێ ماوە. وا دیارە ئەحمەد بەگی کۆماسی پەیوەندیەکی گەرمی لەگەڵ مەولەویدا بووە و مەولەوی لە شێعرەکانیدا بە خاڵۆ ناوی دەبات. بۆیە ئەحمەد بەگ بە خاڵۆی کۆماسیش ناسراوە. بۆ نموونە مەولەوی بۆ دوورکەوتنەوەی ئەحمەد بەگی کۆماسی، بۆ ڕەشت، ئەم شێعرەی داناوە کە دەڵێت:
جەرگت لەت لەت بۆ، چەواشەی چەپگەرد | خاڵۆت جیا کەرد، ئی کار بی تۆ کەرد؟ |
یان دەڵێت:
ملان، سەربەرزان، کۆساران، ھەردان | بێ شەرتان جە داخ وەفاتان مەردان | |
چێشەن ئارایش سەر تا وە دامان | مەر "خاڵۆم" وە عەزم سەیرتان ئامان |
وا دیارە ئەحمەد بەگ لەگەڵ پاشایانی قاجاڕدا یا دەسەڵاتدا ناکۆکی بووە و ھۆی دوور خستنەوەکەی ھەر ئەوە بوە.
ناسراوترین ھۆنراوەی خاڵۆی کۆماسی ھۆنراوەی گڵکۆی تازەی لەیلە، کە بە بۆنەی مەرگی ھاوسەرەکەی خۆیەوە وتوویەتی. ئەمە بەشێک لە ئەو شێعرەیە:
گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل | ئارۆ شیم وەسەیر گڵکۆی تازەی لەیل | |
نە پای مەزار لەیلەکەی پـڕ مەیل | جە دیدەم واران ئەسرینان چون سەیل | |
شیم وەسەرینش بەو دڵەی پڕ جۆش | سەنگێ مەزارش گرتم نە ئاغۆش | |
واتم ئەی دڵسۆز قەیس پۆس نە کۆڵ | موبارەکت بۆ یانەی تەنیای چۆڵ | |
کۆچی بێ وادەت کارێ پێم کەردەن | بێزارم جە گیان، ڕازی وە مەردەن | |
گڕەی نار عەشق دووری باڵای تۆ | کارێ پێم کەردەن نەونەمامی نۆ | |
نە بە رۆژ ئارام نە شەو خەومەن | چون چەم گل کەران گلاراومەن | |
جەو اوە گەردش ئەو چەرخ چەپ گەرد | من و تۆ وە زۆر جە ھەم جیا کەرد | |
تۆ بەردەن وە خاک سیای تەنگ و تار | من مام پەی عەزاب جەفای رۆزگار | |
ھەر رۆ چوون مەجنوون خاتر جە غەم کەیل | ھەر لەیل لەیلمەن جە ھەردی دووجەیل | |
شەوان تا وە رۆ شیو و رۆڕۆمەن | گشت پەژارەیی تەنیایی تۆمەن | |
ستارەم شوومەن بەختم لێویان | چوون ئاھووی تەنیا سەر لێم شێویان | |
یە حاڵی منەن شای وەفاداران | ھەمرازی تۆ کێن سوب تا ئێواران | |
لە جیاتی باھووی قەیسی غەمگینت | کام سەنگی سیا شەو جە باڵینت | |
سا پەی چێش سۆمای دیدەم تار نەبۆ | زیندەگی جە لام زەھری مار نەبۆ | |
ئەو دیدە مەخموور ئاھووبێزی تۆ | ئەو زولفی قەتران شەڕەنگێزی تۆ | |
وە مەودای چل چەنگ تۆ تاتات مەکەرد | ئێستە پەشێوەن چون رەیحانەی ھەرد | |
ئەلحاسڵ ھەر چەن شین و زاریم کەرد | نە پای قەبری لەیل بێ قەراریم کەرد | |
نەدای جەوابم نە زەڕە دەنگ کەرد | ئەمجا بڵێسەم وە گەردوون ویەرد | |
دیسان ھەم جە نەو واتم ئەی دڵسۆز | حەکیمی زامان دەردی مەجنوون سۆز | |
ھام نە سەرینت زارزار مەناڵم | خاک یانەی نەوت وە چەم مەماڵم | |
پەی چێش مەیلی وێم جە لات کەم بیەن | مەر عەھد و پەیمان جە یادت شیەن | |
دیم دەنگێ ئاما نە تۆی خاکەوە | نەو یانەی تاریک حەسرەتناکەوە | |
ئاما نە گۆشم چون رازی جاران | واتەش ئەی مەجنوون وێڵی کۆساران | |
خاک وە دەستی زۆر زەنجیرەم کەردەن | یادی ھەمڕازان جە یادم بەردەن | |
ھێندە خاک و سەنگ نە جەستەم بارەن | نە جاگەی جەواب نە رای گوفتارەن |
لە بڕواری ٢٥ و ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا کۆنگەرەیەک بە ناوی کۆنگەرەی نێونەتەوەیی ئەحمەد بەگی کۆماسی بۆ ئەم شاعیرە لە شاری مەریوان ساز کرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەحمەد بەگی کۆماسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.