عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی (لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە کرماشان - کۆچکردووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە کرماشان) شاعیرێکی کورد بوو.
پەرتەو کرماشانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ |
مەرگ | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٨٨ ساڵ ژیاوە) کرماشان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
پەرتەو کرماشانی کوڕی ئەسەدووڵڵا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ی زایینی (٦ی ڕەزبەری ١٣١٠ی ھەتاوی) لە گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لە دایک بوو و ھەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە. بابەگەورەی عەلی ئەشرەف لە کوردەکانی بەختیاری بوو کە لە سەردەمی حکوومەتی بەھرام میرزای موعیزەددەولە ھاتبوون بۆ کرماشان. ھەر لە منداڵییەوە لە ڕێگای بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەدەب ئاشنا بووە. جگە لە شیعرەکانی ھەروەھا کەسایەتییەکەی پەرتەو کرماشانیش زۆر بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی ناوچە و بەردەنگەکانی.
پەرتەو کرماشانی بە دوو زمانی کوردی و فارسی خاوەنی بەرھەمە و زیاتر لە ٣٠٠٠ بەیت شێعری ھەیە؛ ھەرچەندە ڕێژەی شیعرە فارسییەکانی زیاترن بەڵام ئەو شیعرە کوردییانەی کە ھۆنیویەتەوە لە ئاستێکی بەرز دان و لەناو ئەدەبی کوردیدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. عەلی ئەشرەف نەوبەتی بە زاراوەی کوردیی باشووری شیعر دەڵێت و ھەوڵ دەدات پاراو بنووسێ و لە شیعرە کوردییەکانیدا وشەی فارسی دەرھاوێژێ. بەرھەمەکانی پەرتەو کێشی عەرووزییان ھەیە و زۆربەی قاڵبەکانی تاقی کردووەتەوە، بەڵام لە غەزەلدا زۆر لێھاتووە. کاکڵی شیعرەکانیشی ئەوین و خۆشەویستیی و ھەستی نەتەوەیییە. ھۆنراوەکانی پەرتەو کرماشانی بە ڕواڵەت کلاسیکن بەڵام زمان و ناوەرۆکیان تازە و سەردەمیانەیە و لەگەڵ مرۆڤی ئەمڕۆدا دەدوێن.
٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی ھەتاوی (١٧ی ئایاری ٢٠١٥ی زایینی) لە ڕێکخراوەی فەرھەنگیی (دەنگی پەڕاو) بڕیار درا بە مەبەستی ڕێز لێنان لە کەسایەتی و تەمەنێک خزمەتی مامۆستا ئەم ڕۆژە، بە ڕۆژی "پەرتەو کرماشانی" ناودێر بکرێ.
شیعری بەناوبانگی ئەرمەنی بەرھەمی پەرتەو کرماشانییە، کە لەلایەن زۆریەک لە گۆرانیبێژان بەتایبەت عەلی زەندی و حەمید حەمیدییەوە کراوەتە بە گۆرانی:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەرتەو کرماشانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.