حەسەن کوڕی مەلا عەبدوڵڵا کوڕی مەلا حەسەنی زەردەڕوو ناسراو بە جەوھەری (لەدایکبووی ١٨٧٥ – مردووی ١٩٥٨) شاعیرێکی کورد بوو.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ساڵی ١٨٧٥ لە گوندی زەردەڕوو — کە گوندێکە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت — لەدایک بووە. لە پاشاندا ماڵیان گوێزراتەوە گوندی کوێرەگوێز لە ناوچەی سەقز، ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت تەواو کردووە. ژیانی فەقێیەتی لە زۆر جێگەی کوردستان بردووەتە سەر لەوانە لە ناوچەی جامەرد خەریکی خوێندن بووە، دواتر ھەر لەو ناوچەیەدا ماوەتەوە لە گوندی عەمبار ھەندێکی دیکەی خوێندووە مەھاباد و لە مزگەوتی سوور نیشتووەتەوە. ئینجا بۆ خوێندن بەرەو سلێمانی کەرکووک و ھەولێر کەوتووەتە ڕێ، زۆر لەوێ نەماوەتەوە، وا دەردەکەوێ ھۆی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە و ژیانی ئەو ناوەی بەدڵ نەبووە. لەبەرئەوە ئەم جارەیان بەرەو ڕووی شاری سنە دەبێتەوە و لە مزگەوتی دارولئیحسان نیشتەجێ دەبێ و لەوێ خوێندنی تەواو دەکات. بەم جۆرە خەریکی پیشەی مەلایەتی دەبێ و لە ماوەیەکی زۆر لە ژیانیدا لە لە ئاوایی گوندەکانی ناوچەی بۆکان، مەھاباد دەباتە سەرو مەلایەتی بۆ خەڵکەکە دەکات.
جەوھەری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٧٥ |
مەرگ | ١٩٥٨ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
حەسەن بۆ جیھانی شیعر نازناوی جەوھەری ھەڵبژاردووە، شیعری بەم ناوە تۆمار کردووە. خۆی بە موریدی بنەماڵەی سەیدانی نەھریی شەمزینان زانیوە بەتایبەتی شێخ عەبدوڵڵای نەھری. بەپیری تووشی ئازارێکی جەرگبڕ بووە بەھۆی مردنی مەلا عەلی کوڕی، لە تەمەنی لاویدا جوانەمەرگ بوونی ئەم کوڕە تاقانەی زۆر کاری لێ دەکات، بیر و ھۆشی تێک دەچێت، واز لە خۆشی سەر ڕووی زەوی دێنێ. ناچار خۆی دەگەیەنێتە نزیک شێخ عەبدوڵڵای نەھری لە سایەی ئەودا خۆی گۆشەگیر دەکات. لێرەشدا ئۆقرە ناگرێ و پێش مردنی دەگەڕێتەوە گوندی کوێرەگوێز و لە ماڵی ساڵحی برای دەژی تا کۆتایی تەمەنی. لە ساڵی ١٩٥٨ لەو گوندە کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
شیعری جەوھەری لە ڕووی ناوەڕۆکەوە، ھەندێ تەسکە، بۆ ھەموو مەبەستەکانی شیعری کلاسیکی نەچووە. بابەتە بنچینەیییەکانی شیعری بریتین لە:
نە حیزبی کۆمەڵە و توودە، نە پابەندی دیموکڕاتم | نە جوزوی نەھزەتی میللی، نە ئەربابی سیاساتم | |
لەسەر ئەم عەرزە پانە مالکی یەک بستە خاکێک نیم | عەمامە و خەرقە و بەرماڵە ئەسباب و موھیمماتم | |
ئەمن پیرێکی حەفتاساڵە عومر و پێ لەسەر تابووت | ھەمیشە قەبر و کفن و مردنە فکر و خەیاڵاتم | |
لە حەد بانگم دەکا ئەی جەوھەری زوو وەختی ھاتنتە | لە جوابدا پێی دەڵێم تۆ مونتەزیر بە وا منیش ھاتم |
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەوھەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.