جەستن بیبەر (ئینگلیزی: Justin Drew Bieber)، (لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٩٤، کەنەدا)، جەستین بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جیھانی گۆرانی ناسرا و بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە گۆرانی چڕین کردووە، پاشان دایکی جەستن بیبەر گۆرانیەکانی لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاو دەکردەوە کە بینەریکی زۆری لێوە پەیدا بوو تاوای لێھات ڤیدیۆکانی لەو ماڵپەڕە گەیشتە میلیاردێک بینەر، پاشان کەسێک بە ناوی کە لە بواری میوزیک کاری دەکرد زۆر سەرسام بووە بە دەنگی جەستن وە راستەوخۆ پەیوەندی پێوە کردووە تا بێت بۆ ئەمریکا، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن پاڵپشتی کۆمپانیایەکی میوزیکی بروفیشنال بەدەست بێنن.
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (June 2016) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بەڵام ئەوکات ھیچ کۆمپانیایەک پاڵپشتی نەکردووە، ناو براو جگە لە شارەزابوون لەگۆرانی چڕین شارەزایشی لە ئامێرە میوزیکەکانی جیھانی ھەیە لەوانە گیتار و پیانۆ و تەپڵ وە ئامێرەکانی کە بەدەم لێ دەدرێن، وێڕای سەرقاڵی بوونی بە جیھانی میوزیک جەستن بیبەر کاری خێرخوازیش بە ئەنجام دەگەیەنێت.
جەستن بیبەر | |
---|---|
لەدایکبوون | Justin Drew Bieber ١ی ئازاری ١٩٩٤ [[London, Ontario|London, Ontario, کەنەدا]] |
نیشتەجێی | Los Angeles, California, U.S. |
نەتەوە | کەنەدی |
پیشە |
|
چالاکبوون | 2007–تاکوو ئێستا |
ھاوسەر | Hailey Baldwin (ھاوسەرگیری ٢٠١٨) |
خەڵاتەکان | List of awards and nominations |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | justinbiebermusic |
جەستن بیبەر لە شاری [لۆندۆن]سەر بە ویلایەتی Ontario ی کەنەدا لەڕۆژی ١ی ئازاری ساڵی ١٩٩٤ لەدایک بووە، ئەو کات دایکی بیبەر [Patricia "Pattie" Mallette پاتریشیا]تەنھا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە پاش دە مانگ لەدوای لەدایک بونی جەستن لە ھاورێ کورەکەی [واتە باوکی جەستن] جیابۆتەوە کە ناوی [Jeremy Jack Bieber جیرمی بیبەر]، دایکی جەستن، منالە تاقانەکەی بە تەنیا گەورە کردووە بە یارمەتی داپیرەی جەستن، جەستن زۆربەی ژیانی لەگەل داپیرە و پاپیری بەسەر بردووە. جەستن بیبەر لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە لەگەل گۆرانی بێژ و ئەکتەری ئەمریکی سلینا گۆمێز لە کانوونی یەکەمی سالی ٢٠١٠ ھەتاوەکوو مانگی یەکی سالی ٢٠١٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەستن بیبەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەستن بیبەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.