خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی

خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی (بە فارسی: خلیفە کیخسرو امامی) شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە و موشاعیرەیان بوو.

شیعری تەڕ و بەتامی زۆری بووە بەڵام ھێچی لێ نەماتەوە.

خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی
گۆڕی خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی (بەئیحتیمالی زۆر) یان کوڕەکەی خەلیفە یانی خەلیفە هۆمەری ئیمامی (بەئیحتیمالی کەم) لە نزیکیی و ناوبەینی دو گوندی کولور و کانی سالار سەر بە بەشی کڵاشی شارستانی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان. لە دواهەمین سنووری ئێران و عێراق و لە گۆی دوو ڕووباری لێڵە و سیروان.

خەلیفە کەیخەسرەو لە تیرەی ئیمامی و مەولەوی لە تیرەی تاوگۆزی، دو تیرەی ھاوسێ لە دەڤەری ڕووباری لێڵە، زمکان و سیروان بوون، و ھەروەھا خەلیفە لە گەل مەولەوی دۆست و ھاوسێ بوون و بۆ یەک شیعریان وتووە و ھناردووە. مەولەوی لەم پارچەھەڵبستەی خوارەوە وەڵامی نامەیێک خەلیفە کەیخەسرەو دەداتەوە. لە ساڵانی شەستەکاندا، مەلا سەعید زمناکۆیی لە ڕۆژنامەی «ژین»ی کاکەی فەلاح ئەم قەسیدە بڵاو دەکاتەوە. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەم ئەم ھەڵبەستە:

خاڵۆی سەردەفتەر، نازک خەیاڵاتدیباچەی کتاو، ساحیب کەماڵات
سەواد نامەی سورمەسات یاوادڵ وە مێڵ مەی وە دیدە ساوا
بیناییم وە چەم باز ئاوەردەوەمەردەبیم دیسان ئیحیام کەردەوە
تەن زەلیل، دڵ دیل، بەدەن عەلیلەنچەمەڕای ڕاگەی ڕای ئیزرائیلەن
ڕا تاریک و دوور، مەنزڵ خار و سەنگبێ تۆشە و چرا بێ ڕەفیق دڵتەنگ
مەر وە بۆی نەفەس خاڵۆی گیانیوەیا بە سۆز پیر «تاڵەبانی» وە
بویەروون وەرنە ڕای گوزەر تەنگەنقافڵەم تا قام قیامەت لەنگەن

ئەمیش وەڵامی خەلیفە کەیخەسرەوە بۆ نامەکەی مەولەوی. ئەم نامە گۆڕینەوەی مەولەوی و خەلیفە کەیخەسرەو لە ڕێکەوتی ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی مانگیدا روویداوە، کە لە ئەو کاتە مەولەوی مردووە و لەوانەیە کە ئەمە دواھەمین نامە نووسینی بووبێ. خەلیفە کەیخەسرەو ٣ ساڵ پێش مردنی خۆی، لەم ھەڵبەستە خوارەوە، وشەی «غەرقاب» ئەکا بە مێژووی ساڵی مردنی خۆی، کە بە پێتەکانی ئەبجەد ئەکاتە ١٣٠٣، واتە خەلیفە کەیخەسرەو سێ ساڵ دوای مردنی مەولەوی لە ساڵی ١٣٠٣ی کۆچی مانگی، مردووە.

خاڵۆکەی گیان...! خاڵۆکەی گیانی!نازک خووی خەیاڵ خاڵۆکەی گیانی!
بێ ڕەیب و ڕیا دور جە نەفسانییسەوی ئەنفاس بەحری مەعانی
شوورای سینە ساف گەنجینەی ئەبیاتجەواھیرفرۆش بەخشنەی نەجات
سەر مەست بادەی ڕۆی «یَوْمُ‌الاست»دور جە واتەی نەفس پەلیدی سەرمەست
پەی نێکی ھوشیار پەی بەدی خامۆشمەی نۆش! مەی فرۆش! دەرون پڕ خرۆش
سەر حەڵقەی جەرگەی تاعەت گوزارانئوستاد سەرمەشق دەرون ئەوگاران
نامەی پڕ سەفات وە لام کیاستەنسەد شوکر اللە ئاواتم واستەن
ماشەڵڵا جە بەزم نەزم ئەبیاتتجە سۆز نامەی پڕ فتووحاتت
دووریت دیارەن مەدۆ ئازارمخاڵۆ! وەگیانت جە گیان بێزارم
تەماشای باڵای شۆخ شیرینتسکەی سەفابەخش شەیب نورینت
دیگ دەروونم ئاوردەن وە جۆشگا مات، گا مەجزوب، گا جۆش، گا خرۆش
گا فەوت، گا فانی، گا سۆز، گا نەجاتھام نە خۆف و بیم حەیات و مەمات
«لێڵە» وەھەر حاڵ، «سیروان» نادا پەیھاوار وە ماڵم وەی وە یانەی وەی
من نە گەردەلوول گێجی «وڵوەر»دادوو دەست حەسرەت مدوو وە سەردا
ھام نە کەف و کوڵ قەڵوەزەی «سیروان»تووتیای فەرقم بەحر بێ سامان
ئاخم پەی فەردت داخم پەی دەردتئاھم پەی حەسرەت ھەناسەی سەردت
بە سەندن نی یەن تا وێم وە دڵتەڕجوانیت جە نۆ بسانوو وە زەڕ
وە جەستەم ھاوار دەسەڵات چێشەن؟مەبۆ ببەرۆش پەرواش جە کێشەن؟
سەد ڕەحمەت لە ڕۆح ساف بێ عەیبتوە باقی ئەوساف نە پەردەی غەیبت
چ وەسوەسەی خۆف ئیمان وێشەنبەو دڵە قایم دەروێشەن
«کەیخەسرەو» «غەرقاب» عیسیان وێشەننە گەرداب گێج بێ حەد ئەندێشەن

سەبارەت چۆنیەی مردنی خەلیفە کەیخەسرەو، ڕۆژێک خەلیفە ئەیەوێ بە سەر ڕووباری لێڵە تێبپەڕێت و بەرەو ئەو دێوی بچێتم، یەک دوو داری پردەکە ئەشکێت، خەلیفە ئەکەوێتە خوار و ئاو دەیبات و ئەکەوێتە ناوی ڕووباری سیروان. دوای ئەمە کە ھەواڵ ئەدەنەوە خەڵکی سێ ھۆزی ئیمامی، تاوگۆزی و نەوڕۆڵی بە شوێن تەرمی خەڵیفە ئەڕۆن تا بیدۆزنەوە. دوای دوو ڕۆژ گەڕیان کە نایدۆزنەوە، خزمێکی مەولەوی کە لەم ڕووداوە ئاگا دەبێتەوە، ئەڵێت بە شوێنم کەون تا بە گێژی «وڵوەر» دەگێن و لەوێ ئەیدۆزنەوە. دوای ماوەیێک کە لە خزمەکەی مەولەوی ئەپرسن کە چۆن زانیوتە تەرمی خەلیفە لەو گۆمەدایە، وەڵام دەداتە: سێ ساڵ ئەم ڕۆژە، خەلیفە خۆی لە نامەیێکدا بۆ مەولەوی نووسیوەتی:

«لێڵە» وەھەر حاڵ، «سیروان» نادا پەیھاوار وە ماڵم وەی وە یانەی وەی
من نە گەردەلوول گێجی «وڵوەر»دادوو دەست حەسرەت مدوو وە سەردا

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ئیمامیتیرەی ئیمامیزمانی فارسیشاعیرشێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانیمەولەوی تاوەگۆزیکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەلی حەسەن ئەلمەجیدکۆیەمێژووپارێزگای کەرکووکئایارئێسکی ئیسفەنجیزەویگڵاوپێستیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەناوخەلافەتی عەباسیزێوەرکیمیای ئەندامیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانسلێمانینەبەز گۆرانڕۆژنامەوانگرانەتائوسترالیاڤایرۆسنیشتیمانپەروەریمیتۆدبڕبڕەشیعەئاشتیوەلی دێوانەدابەشکردن (ئابوورناسی)توخمی کرۆمۆسۆموڵاتانی ئەندامی ناتۆئایینعەرەبئازادیدادپەروەریوەیبەک مەشینکوردی (شاعیر)چێ گیڤاراپێڕستی ویکیپیدیاکانمێزۆپۆتامیاڕانیەفێرمین لۆپێزپەروەردەڕاستیبرنجئازادیی دەربڕینڕەزا شادارستانی ئەمازۆنمەسیحتۆپی دەستئەندازەی کێری مرۆڤمافەکانی ژنانئەلقاعیدەکوردماکسشەبەنگی کارۆموگناتیسیمافی مناڵانئەرەستووناپۆلیۆن بۆناپارتئەورووپاگالیلێو گالیلەیپرۆتینجەمال غەمبارکارەبانەخشەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکالامین یەمالمەلا مەحموودی بایەزیدیژان ژاک ڕوسۆئینتەرنێتزانکۆی سلێمانیجامی کیشوەرەکانی فیفاسوارە ئیلخانیزادەنۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانفەلەستینشێوازی وانەگوتنەوەژمێریاریپلاندانانی شاریکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا🡆 More