مەلا ئەحمەدی نۆدشی

فانی نۆدشەیی ناوی تەواوی حاجی مەلا ئەحمەدی نۆدشەیی کە بە حاجی مامۆستا ناسراوە و نازناوی فانییە، کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی مەلا ئەحمەدی نۆدشەییە، بنەماڵەکەیان زانای ناودار و ئایینپەروەری تیا هەڵکەوتووە.

لە ساڵی ١٨١٣ لە گوندی نۆدشە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٨٤ کۆچی دوایی کردووە.

ژیاننامە

بە منداڵی لای باوکی دەستی داوەتە خوێندن، ھەر ئەو سەردەمە قورئانی پیرۆز و سەرچاوە فارسییەکانی تەواو کردووە و بۆ پەیدا کردنی شارەزایی زیاتر زۆربەی ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە، لە ڕواندز ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ماوەیەکی زۆر لە سلێمانی و سنە ژیاوە. حاجی مەلا ئەحمەد لە بواری مەسەلە ئایینییەکاندا یەکێک بووە لە مامۆستا ھەرە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی و لەم بارەیەوە مەولەوی شاعیر بە سەرچاوەیەکی گەورەی لە قەڵەم داوە. مەلا ئەحمەدی فانی گەلێ مامۆستای پایەبەرزی پێگەیاندووە و چەند بەرھەمێکی گرانبەھاشی بە ھەردوو زمانی عەرەبی و فارسی بۆ بەجێ ھێشتووین. ئەم زانا بەناوبانگە لە بواری شیعر و ئەدەبیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە. بە زمانی کوردی و فارسی کۆمەڵێ شیعری بەرزی نووسیوە.


پاشان بۆ پێگەیاندنی منداڵانی کورد لە مزگەوتەکانی "مەڵکەندی"ی سلێمانی مزگەوتی "قووڵە"ی نۆدشە و مزگەوتی "مەولانا"ی شاری سنە وانەی وتۆتەوە و بۆ ماویەکیش موفتی گەورەیی شاری سلێمانی بووە و لە ماوەی ژیانیدا بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی دینی سەردانی عێراق، شام (سووریا) و حەلەب و میسر و عەرەبستانی کردووە. عەلامە ئەحمەد نۆدشی خاوەنی پێگەیەکی بەرزی ئایینی و کۆمەڵایەتییە و کەسانێکی وەک مەولەوی شاعیری گەورەی کورد، میرزا عەبدولمەجید مەجدی ناسراو بە مەلەکولکەلام سەقزی و مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس لە باری زانست و پێگەی ئەو زاتەوە ڕای خۆیان دەربڕیوە.

لە ماوەی ژیانیدا گەلێک قوتابیی پەروەردە کردووە و کەسانێکی وەک: (عەلامە عەبدولڕەحمان پێنجوێنی، مەلا عەبدولقادری بیارە، سەید ئەحمەد فایز بەرزنجی، مەلا مەجید مینبەری، مەلا عەبدوڵڵا موفتی، مەلا مارف نۆدشی، شێخ سەلیم تەختەیی، مەلا عەبدولعەزیم مەجتەھدی و مەلا عسامەدەین نۆدشی..هتد) لە لای پەرەوەردە کراون و ئیزنیان وەرگرتووە. عەلامە ئەحمەد نۆدشی لە بوارەکانی: فەلسەفە، ئەدەبیاتی عەرەب، بیرکاری، ئەستێرەناسی و کەلامدا ٍشارەزاییەکی باشی ھەبووە و لە بواری عیرفان و مەعنەوییەتدا ھیندە شارەزا بووە کە بە "زولجەناحەین" ناوبانگی دەر کردووە، گلکۆی ئەو زاتە بەرزە لە شاری سنە و لە تەپۆڵکەی "شەرەفەلەلمولک"ە.

سەرچاوەکان

زیاتر بخوێنەوە

کۆنگرەی مەلا ئەحمەدی نۆدشی ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

Tags:

نۆدشە١٨١٣١٨٨٤

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نامەی داواکارییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدناکۆکیی تورکیا و پەکەکەجووشەبەنگی کارۆموگناتیسیمەھابادبەرزنجەڕاستیسەبری بۆتانیکارڵ مارکسکەریم کابانکوردمەلا مستەفا بارزانیتەکنۆلۆژیای زانیارییۆنانتەختەکلیلی کۆمپیوتەرھەورامانڕۆژژمێری کۆچیئەحمەد ھەردیدەرگای گەڕەک (دراما)تریگلیسێردگەریلاپاراسایکۆلۆژیتورکیایاساکانی داینامیکە گەرمیشازادە دایاناخوێندەواریداگرتنیەکەکانی پاراستنی گەلکۆڵەکەکانی ئیسلامناحیەی سیروانشەقڵاوەکلیتۆریسقانعسووڕی کارەباباشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیاناسیۆنالیزمئەشکەوتی قزقاپانلەیلا و مەجنوونڕۆژی دوایی لە ئیسلامدائاوات بۆکانیمحەممەد ساڵح دیلانئێکوادۆریانەی تۆپی پێی بارسێلۆناکەلارمێزۆپۆتامیازاخۆمزگەوتی گەورەی سلێمانیئەفریقازنجیرەچیای ئاپۆقەڵای شێروانەمادمیرنشینە کوردییەکانجابانی کوردینەخشەکیشوەرپارێزگای دھۆکشەڕی دێرینچیلیکاردانەوەی کیمیاییگەردیلە ژمارەپەردەی کچێنیزارەکانی زمانی کوردیزەکەریا عەبدوڵڵاڤایرۆسئاوی ژێرزەویخەلافەتبابلچێشتی مجێورمایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتئێن ئاڕ تیژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبئایدیۆلۆجیفاتیحەنیکۆلا تێسلا🡆 More