فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (لەدایکبووی ١٥٦٣ – مردووی ١٦٤١) ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.
فەقێ تەیران | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥٩٠ Bahçesaray |
مەرگ | ١٦٦٠ (بە تەمەنی ٧٠ ) Bahçesaray |
پیشە | نووسەر، شاعیر |
فەقێ تەیران زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە، گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە، ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا،
مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە، بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.
ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. نموونەیک لە ھەلبەستی ھای ئاڤ
فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. ئەحمەدی خانی لە شێعری خۆیدا ئاماژە بە ناوی فەقێی تەیران دەکات. بڕێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەقێ تەیران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.