ئەحمەدی خانی: شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد بووە

ئەحمەدی خانی (١٦٥١ – ١٧٠٦) شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد بووە.ڕووناکبیران ئەحمەدی خانی بە یەکەم کەس دادەنێن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی.

بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شی کورمانجی نووسراوە.

ئەحمەد کوری ئیلیاس کوڕی ڕۆستەم

ئەحمەدی خانی: ژیان, کوردایەتی و زمانی کوردی, بەرھەمەکان
لەدایکبوون١٦٥٠ – ١٦٥١
مەرگ١٧٠٦ (تەمەن ٥٥ – ٥٦)
شوێنی گۆڕشاری بایەزید
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر، فەیلەسووف
چالاکبوونسەدەی حەڤدە
ئایینئیسلام
باوان(ەکان)گولنیگار (دایک)، شێخ ئیلیاس (باوک)

ژیان

ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرامبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ی زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە ھۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت:

لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بووتەئریخ ھەزار و شەست و یەک بوو

وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.

شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی کە شاری بایەزیدە، لە ساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش لەقەدپاڵی چیای ئارارات (ئاگری) دا، نێژراوە.

کوردایەتی و زمانی کوردی

لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لە سەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە.

ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەنە دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسوار، وەفادار، جێی متمانە بوون، بەڵام ئەوە بە دەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەی خودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش نەتەوەیەکن و ھەروەھا ھانی کوردانی داوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکەران ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت:

گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەکڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک
روم و عەرەب و عەجەم تەمامیھەمیا ژ مە را دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەتتەحصیل دکر مە عیلم و حیکمەت

بەرھەمەکان

  • عەقیدەیا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە شەش کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سوید چاپ کراوە.
  • نووبەھارا بچووکان، ١٦٨٣، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی – کوردی کە بە شیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەم جار لە ١٩٢٦ لە ڕەواندز چاپکراوە.
  • مەم و زین، ١٦٩٢، یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە.
  • دیوانی ئەحمەدی خانی کە بریتییە لە غەزەل و قەسیدە. ئەم کتێبە لە لایەن عەبدوڕەحمان دوڕڕەوە شەرح کراوە.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

ئەحمەدی خانی لە ڤەژینبوکس

Tags:

ئەحمەدی خانی ژیانئەحمەدی خانی کوردایەتی و زمانی کوردیئەحمەدی خانی بەرھەمەکانئەحمەدی خانی پەراوێزەکانئەحمەدی خانی سەرچاوەکانئەحمەدی خانی بەستەرە دەرەکییەکانئەحمەدی خانیمەم و زینکوردایەتیکوردیی باکووری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سیاسەتوانکار (ڕێزمان)دەوڵەتی سەلجووقیئەشکەوتی شانەدەرسووڕی ئاوفرانتس کافکاھەولێریارانی ئەشکەوت (زنجیرە)زەید کوڕی حاریسەپزیشکفەلەستینزمانی گورجیڕووناکیڤایرۆسھاوڕەگەزخوازیعەبدوڵڵا گۆرانئینسایکڵۆپیدیابالەئیسحاقپارتی دیموکراتی کوردستانمووسائینتەرنێتسەعید نوورسیئەشق و خەیاڵسەددام حوسێنقەرەزیائەددینشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریحەجعەلی شەریعەتیمەلا عەبدولکەریم مودەریسپیرەمێردشارستان سیرواننیشتیمانپەروەریدەوڵەتی ئەمەویئیمپراتۆریەتیی ساسانینەخۆشییەکانی مەمکئاڵای کوردستانلیۆناردۆ دا ڤینچیماڵ بە کۆڵبەکتریاکۆڵۆمبیاجەنگی جیھانیی دووەمڤیتینیاکەلووی شێرسۆفییایەتیتەکنۆلۆژیاشیزۆفرێنیائارین مەسروور بارزانیعەلی حەریریقوزترێترسئامێدیپێشڕەو دزەییکۆمپیوتەرچەمکنەورۆزئایینی زەردەشتینەکەرۆزھەڵگوردپۆکیمۆن گۆماوسنالیشەڕی چاڵدێران١٩٨٨دڵزاربابلمەحویقەد (ڕووەک)خشتەی خولیدامەزراوەی ویکیمیدیا🡆 More