ئەڵماس خان کوڕی ئەحمەد خانی کەندووڵەیی خان ناسراوە بە «ئەڵماس خانی کەندوولەیی(کەنووڵەیی)»، «ئەڵماس خانی کوردستان»، «سەرھەنگ ئەڵماس خان»، «میرزا ئەڵماس خان» و «ئەڵماس خانی کەڵھوڕ».
(لەدایکبووی ١٧٠٢ لە کەندووڵە، کرماشان — مردووی ١٧٧٦ لە کەندووڵە) شاعیر، مۆسیقا ژەن و کەسایەتییەکیی سەربازیی بە ڕەگەز کوردیی ئێران بووە لە سەدەی ھەژدەمی زایینی. کۆکردنەوە و نووسینەوەی شانامەی کوردی دراوەتە پاڵی. لە فەرماندارانی سوپای نادر شای ئەفشار پاشای ئێراندا بووە جێگەیەکی تایبەتیی لای ھەبووە. پلەی سەرھەنگی (کۆلۆنیلی) ھەڵگرتووە. وەک مێژوو دەیگێڕێتەوە بەشداری لە جەنگەکانی نادر شادا کردووە. لە جەنگێکدا لە ساڵی ١٧٣٢ لە نێوان نادر شا و تۆپاڵ عوسمان پاشا ڕوویداوە، بەھۆی دواکەوتنی ئەڵماس خان تیپی سنە شکاوە، ئەمە کاری کردووەتە سەر شکانی سوپای نادر شا، ئیتر نادر شا ئەڵماس خانی لە سوپا لابردووە و گوایە خستوویەتییە بەندیخانەشەوە.
ئەڵماس خان لە ساڵی ١١١٨ کۆچیی (١٧٠٢ زایینی) لە گوندی کەندووڵە لەدایکبووە. لەسەر پەیڕەوی خوێندنی ئەو سەردەمە بە منداڵیی خوێندوویەتی و فێری زمان و وێژەی فارسی و عەرەبی و خەتخۆشی بووە و لە پاشاندا چووەتە کرماشان، ئەسفەھان و شیراز و خوێندنەکەی تەواو کردووە و ئەوسا چووەتە ناو لەشکر و فێری ھونەری شەڕ بووە و لە دەوری نادر شای ئەفشاردا بووەتە سەرۆکی ھەنکێک و پاشان لە شەڕی نادر و عوسمان تۆپاڵدا ھاوبەشیی کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی تێک شکاوە، نادر تەمبێی کردووە و ئەویش گەڕاوەتەوە زێدی خۆی و پاشماوەی ژیانی بە کاری کشتوکاڵی و ھۆنینەوەی ھۆنراوە بردووەتە سەر تا لە ساڵی ١١٩١ کۆچیی (١٧٧٦ زایینی) مردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.