وشەکانی حکوومەت و دەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاند دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت.
ئەرکەکانی حکوومەت
بەگشتی، لە حکوومەتەکان چاوەڕوان دەکرێ ئەم ئەرکانە بەجێ بھێنن:
دانانی یاسا و پیادەکردنی پاراستنی سامان کۆمەڵگە دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشکردنی باری ژیان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە. جۆرەکانی حکوومەت
شێوەی حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیھاندا کە بە ڕەنگ نیشاندار کراون. بۆ ئەوەی بزانی مەبەست لە ھەر ڕەنگێک چ شێوازێکی فەرمانڕەوایییە، لەسەر ئەم وێنەیە کلیک بکە. بشێوەخوازی یان ئانارکیزم - فەلسەفەیەکی سیاسی کە دەوڵەت بە ناپێویست، پڕزیان، یان لانی کەم بە نەخوازراو دەزانێ و ھۆگری کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەوتە. دەسەڵاتخوازی - حکوومەتگەلی دەسەڵاتخواز جەخت لەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت لە کۆمار یان کۆمەڵگە دەکەن. دەسەڵاتخوازی سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا فەرمانڕەواکان بەبێ ھەڵبژاردن دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، بەڵام زیاتر وایە کە ئەو فەرمانڕەوایانە ڕێگە بە ھەندێک لە ئازادییەکانی تاکەکەس دەدەن. کۆمۆنیزم - پێکھاتەیەکی سیاسی-کۆمەڵایەتییە کە ھەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەت و بێچین دەدا کە ھەموو ئەندامانی ھاوبەش بن لە خاوەنایەتیی ساماندا. پادشایی - تەنیا یەک کەس بە پێی میکانیسمی میراتبەری فەرمانڕەوایی دەکا کە ئەوەشی بە میرات پێ گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێ ئەویش بە میرات بیدا بە میراتبەرانی. دیموکراسی - حکوومەت بە ھەڵبژاردن دەستنیشان دەکرێ، ھەڵبژاردنێک کە زۆرینەی خەڵک بۆیان ھەبێ بەشداریی تێدا بکەن. کۆماری دەستووری - حکوومەتێک کە بە دەنگی لانی کەم چەند بەشێک لە ئاپۆرەوە ھەڵبژێردرابێ و ھێز و تواناشی بەھۆی قانوون یان دەستوورەوە سنوودار کرابێتەوە. دیکتاتۆری - حکوومەتی تاکەکەسێک کە زۆری بەسەر ھەموو وڵاتدا دەشکێ. دیکتاتۆر کە فەرمانی گرت بە دەستەوە، ئیتر بەری نادا و بە زەبر و زۆر لە دەستی خۆیدا ڕای دەگرێ. ئۆلیگارشی - گرۆ یان تاقمێکی بچووک ھەوساری حکوومەتیان بە دەستەوەیە. دینسالاری - پێشەوا ئایینییەکان حکوومەت دەکەن. وتارە پێوەندیدارەکان
سەرچاوەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حکوومەت تێدایە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حکوومەت , which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0") ; additional terms may apply (view authors ). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0 دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses. ®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.