ژیریی دەستکرد: ژیریەک کە بەهۆی ئامێرەکانەوە دەردەکەوێت

ژیریی دەستکرد یان زیرەکیی دەستکرد (Artificial intelligence) ژیریی ئامێرەکانە؛ ھەروەھا ئەو لقەی زانستی کۆمپیوتەریشە کە مەبەستی ئافراندنی ئامێرە ژیرەکانە.

پەرتووکەکانی وانەبێژیی تایبەت بە ژیریی دەستکرد بوارەکەیان وەھا پێناسە کردووە: "شیکردنەوەی بریکارە کۆمپیوتەریە ژیرەکان و دیزاینکردنیان". بریکاری ژیر (Intelligent agent) بە سیستەمێک دەوترێ کە بە دەوروبەری خۆی بزانێ و جۆرێک دەسبەکاری ئەرکەکانی بێ کە بەختی سەرکەوتنی خۆی زۆرینە بکا. جۆن مەککارتی کە خۆی زاراوەی ژیریی دەستکردی داھێناوە لە ١٩٥٦دا، بەم جۆرە پێناسەی دەکا: "زانست و ئەندازیاریی دروستکردنی ئامێرگەلی ژیر".

ژیریی دەستکرد لەسەر ئەو بانگەشەیە دامەزرا کە دەیگوت ژیری ئەو سامانەی مرۆڤە کە بۆی ھەیە ئەوەندە بەوردی بگێڕدرێتەوە کە بتوانرێ بەھۆی ئامێرەکەوە میناکسازی و ھاوشێوەسازی بکرێ. ئەم بانگەشەیە بوو بە ھۆی سەرھەڵدانی بابەتگەلی فەلسەفی سەبارەت بە سروشتی ھزر و سنوورەکانی بەرزەفڕیی زانستی، بابەتگەلێک کە ھەر لە ڕۆژگارانی کۆنەوە چیرۆکەکان و ئوستوورەکان و فەلسەفە گرنگییان پێ دابوو. ئەوڕۆکە، ژیریی دەستکرد بووە بە پاژێکی بنچینەیی لە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیادا و بووە بە ڕێگەچارەیەک بۆ زۆرێک لە کێشە ھەرە قورسەکان لە زانستی کۆمپیوتەردا.

سەرچاوەکان

Tags:

جۆن مەککارتیزانستی کۆمپیوتەرژیری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کرماشانکێڵگەی ئاژەڵانمیچالیس چارالامپیدسشیعرجێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانزەردەشتمحەممەد مەلا فایەقبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانپارکینسۆنقەزای چەمچەماڵکێری مرۆڤمەزھەر خالقیگەشتیاریئەحمەد موختار جافویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکامەولەویپەپوولەئارنی سلوتسیکس ناینمۆبایلپشیلەسەلام کۆییڤیێتنامعومەر کوڕی خەتتابھەولێرپەروەردەئەندەلوسپیرەمەگروونعەزیز نێسینقورئانناسیۆنالیزمشێخی سەنعانڕەواندزنووحمۆرزێی بچووکھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقئەیووبتۆم کلانسی ڕەینبۆو سیکس سیجکرداری جنسیی دەمیعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبخەلافەتی ڕاشدینکەمال میراودەلیعەباس کەمەندیتۆپی پێجەلال تاڵەبانیمێژووی کورددوالیزمی زەین-لەشعوسمان کوڕی عەفانورمێ١٩٩٧کۆمەڵگەتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیمێکوتەکامەران عومەرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیدەزگای چاپ و پەخشی سەردەمقازخولی پلە دووی کوردستانگرێبەستئایزک نیوتنئیتاڵیاھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١دیدامیرنشینی بۆتانپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیمایەسیریڕیاڵی ئێرانیتووسێکسی خێراشنگالشێخ ڕەزای تاڵەبانی🡆 More