فێربوونی مەکینە

فێربوونی مەکینە یان فێربوونی ماشین (بە ئینگلیزی: Machine learning) بریتییە لە زانستی بەکارھێنانی ئەلگۆریتمەکانی شیکاریی دراوە و ئامار بۆ مەبەستی فێرکردنی کۆمپیوتەر بە کردنی کارێکی تایبەت بێ ئەوەی پێویستی بە چاودێریی مرۆڤ ببێت.

فێرکاریی مەکینە پەیوەندییەکی شانبەشانی لەگەڵ ژیریی دەستکرد ھەیە و بە لقێکی ئەم زانستە دادەنرێت. ھەروەھا سنووری نێوان فێربوونی مەکینە و بڕێک لقی تر وەکوو ئاماری کرداری و شیکاریی دراوەدا لە بڕێک شوێندا لێڵە یا تەواو دیار نییە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی مەکینە سەرەتا لەسەر بڕێک دراوە ڕادەھێنرێن. ئینجا لەسەر بڕێک دراوەی تر تاقی دەکرێنەوە. بە یەکەم کۆمەڵی دراوەکان دەوترێت دراوەی ڕاھێنان و بە دووھەم کۆمەڵ دراوەی تاقیکردنەوە بەناوبانگە. فێربوونی مەکینە لە گەلێک شوێندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت بۆ نموونە لە پاڵاوتنی ئیمەیلی سپەمدا، یا بۆ دۆزینەوەی ڕوومەتی کەسان لە کامێرای وێنەگرتندا. ھەروەھا لە باقیی بوارەکاندا وەکوو ئەندازیاری و بەڕێوەبەریدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

فێربوونی مەکینە
فێربوونی مەکینە
لقیژیریی دەستکرد
بەشێکە لەژیریی دەستکرد، ماتماتیک
کورتەناوML
پاشکۆpattern recognition، computational learning theory
بوارەکانی خوێندنmachine learning model
پەرەپێدەرArthur Samuel
جێبەجێکارmachine learning engineer، artificial intelligence researcher
بەکاردەھێنێتcloud computing
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stats.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://datascience.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://ai.stackexchange.com/tags/machine-learning، https://stackoverflow.com/tags/machine-learning
بەرامبەرmachine unlearning
فێربوونی مەکینە
پێویستە دوای ئەوەی دراوەکان لە بنکەدراوە دەرھێنران بکرێن بە دوو بەشەوە: دراوەی ڕاھێنان و دراوەی تاقیکردنەوە

مێژوو

یەکەم کەس کە وشەی فێربوونی مەکینەی بەکار ھێنا ئارتوور ساموێل، کارمەندێکی کۆمپانیای ئای بی ئێم، بوو کە لە ١٩٥٠کاندا کەڵکی لەم وشەیە وەرگرت. ھەروەھا ئەم وشەیە دواتر لە زستانی ژیریی دەستکرددا کەڵکی زیاتر لێ وەرگیرا، واتە لەو ماوەیەدا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ژیریی دەستکرد نائومێد بووبوو و کەمتر پارەی تێدا خەرج دەکرد.

فێربوونی چاودێریکراو

فێربوونی چاودێریکراو یا فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی بەشێکی گرنگە لە شیکاریی دراوە کە بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانە کە ئامانجی پێشبینییەکەیان دیارە. واتە بەرلە فێربوونی ئەلگۆریتمەکە جۆری ئامانجەکە دیارە؛ واتە ئایا ئامانجی فێربوونەکە ژمارەیەکە یا پۆلێکی تایبەتە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی دوو دەستەی سەرەکییان ھەیە: یەکەم ڕیگرشن و دووھەم پۆلبەندی. لە ڕیگرشندا ئەلگۆریتمەکە ژمارەیەک پێشبینی دەکات؛ بەڵام لە پۆلبەندیدا پۆلێک پێشبینی دەکات. نموونەیەکی ئەلگۆریتمی پۆلبەندی درەختی بڕیارە.

فێربوونی بێ چاودێری

فێربوونی چاودێرینەکراو یا فێربوونی بێسەرپەرستی بریتییە لەو ئەلگۆریتمانەی شیکاریی دراوە کە تێیان دا ئەنجامی ئەلگۆریتمەکە لە سەرەتاوە دیار نییە.

بەکارھێنان

ئەمڕۆ فێرکاریی مەکینە لە زۆر بواردا وەکوو پزیشکی، ئەندازیاری و فاینانسدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

سەرچاوەکان

Tags:

فێربوونی مەکینە مێژووفێربوونی مەکینە فێربوونی چاودێریکراوفێربوونی مەکینە فێربوونی بێ چاودێریفێربوونی مەکینە بەکارھێنانفێربوونی مەکینە سەرچاوەکانفێربوونی مەکینەئامارئەندازیاریزمانی ئینگلیزیشیکاریی دراوەژیریی دەستکرد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەریاچەماکوان کەریمنەقشبەندیدەوڵەتچینجەنگی جیھانیی دووەمموزەفەرەدین کۆکبریزمانی ئینگلیزیسی شارپنەخۆشییەکانی مەمکئێن ئاڕ تیمەلا یووسفی گڵێجاڵچارڵی چاپلنئیسلام بەپێی وڵاتجێژنی قوربانجامی جیھانیی یانەکانی فیفائۆتۆمۆبیلئەپڵپێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانیتاودانی زەویپشیلەکۆماری کوردستانشنگالکۆبانییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانشێرپەنجەفیلملا لیگاسێکسی خێراخالید ڕەشیدسلێمانیدڵزاریانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدئاسنبابلکرداری جنسیی دەمیپارێزگاکانی کوردستان١٩٩٧دەریای مردووکۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیارکەنعانپیشەسازیی خۆراکزمانی فارسیبازرگانیڕۆژژمێری کوردیلایسۆسۆممیرنشینی مەروانیفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەکێری مرۆڤزارەکانی زمانی کوردیئۆتیزمقەزای چەمچەماڵتیک تۆکمۆرکەشتیی فریشتەکانخولی نایابی پورتوگاڵسوریالیزمحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانڕەپبوونی کێرشەڕەکانی ناپلیۆنمەکسیکجامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٩ئیندۆنیزیامیچالیس چارالامپیدسمیران ئەبراھامعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئێچ تی ئێم ئێڵخالید کوڕی وەلیدقەرزگوندکیمیادەوڵەتی ئەییووبی🡆 More