باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە.
ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.
کۆماری باشووری سوودان Republic of South Sudan | |||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | جوبا 04°51′N 31°36′E / 4.850°N 31.600°E | ||||
گەورەترین | پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی | ||||
دەوڵەت | کۆماری | ||||
- | سەرۆک کۆمار | سالڤا کیر | |||
سەربەخۆیی | سەربەخۆیی لە سوودان | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ١٢٬٥٧٥٬٧١٤ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٨ | ٨،٢٦٠،٤٩٠ | |||
پاوانی ئینتەرنێت | .sd |
لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە%٩٨ دەنگیان بۆ جیابونەوە لە سووداندا و لە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠١١، لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی باشووری سوودان ٨،٢٦٠،٤٩٠ کەسە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوودانی باشوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوودانی باشوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.