پێشەکیئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و٢٣٪ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە. وڵاتێکی ئەفریقیکۆماری میسری عەرەبی (بە عەرەبی:جمهورية مصر العربية) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە. گیانلەبەرانی ئەفریقافیل یان فێڵ گیانلەبەرێکی گوانداری ڕوەکییە (گیاخۆر) کە خاوەن لاشەیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بە گەورەترین گیانلەبەری سەر وشکانی دادەنرێت. جوگرافیای ئەفریقاڕووباری نیل (بە عەرەبی: النیل، بە ئینگلیزی: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیھان دادەنرێت. ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان وە میسر. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا. نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش نیلی سپی و نیلی شینن. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە ئەفریقای ناوەندی وە ھەڵدەقوڵێ و بەناو تانزانیا، دەریاچەی ڤیکتۆریا، ئووگەندا و سوودانی باشوور دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە ئێتیۆپیا دەست پێ دەکات و دەڕژێتە ناو سوودان لە باشووری خۆرھەڵاتەوە. ھەردوو زێیەکە لە نزیک خەرتوومی پایتەختی سوودان بەیەک دەگەن. ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقاجەزائیر · ئەنگۆلا · بێنین · بۆتسوانا · بورکینافاسۆ · بوروندی · کامیروون · کەیپڤەرد · کۆماری ئەفریقای ناوەندی · چاد · دوورگەکانی قەمەر · کۆماری کۆنگۆ · کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ · کۆتدیڤوار · میسر · ئێریتریا · ئیتیۆپیا · گابۆن · گامبیا · گانا · جیبووتی · گینێ · گینێ بیساو · گینێی ئیستوایی · کینیا · لیسۆتۆ · لیبێریا · لیبیا · ماداگاسکار · مالاوی · مالی · مەغریب · مۆریتانیا · مۆریس · مۆزامبیک · نامیبیا · نیجەر · نێجیریا · ڕواندا · ساوتۆمێ و پرینسیپی · سێنیگال · سیشێل · سیەرالیۆن · سۆماڵیا · ئەفریقای باشوور · سوودان · سوودانی باشوور· ئێسواتینی · تانزانیا · تۆگۆ · توونس · ئووگاندا · زامبیا · زیمبابوی
دەڤەر و شارەکانی ئەفریقاقاھیرە گەورەترین شار و ھەروەھا پایتەختی وڵاتی میسرە کە لە لێوارەی چەمی نیلدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتوانی قاھیرە زیاتر لە ١٥ میلیۆنە و ئەمە قاھیرە دەکاتە گەورەترین شاری کیشوەری ئافریقا و گەورەترین شاری جیھانی عەرەبی. وێنەیەک لە ئەفریقاوەمێژووی ئەفریقا
پۆلەکانکەسایەتییە ئەفریقییەکاننیڵسۆن ماندێلا (بە ئینگلیزی: Nelson Mandela؛ ١٨ی تەممووزی ١٩١٨- ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣) لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە لە زنجێکدا لە گوندێکی بچووکی ھەرێمی ترانسکایی، ساڵی ١٩٤٦ دەبرێت بۆ دورگەی رۆبیبین لە ئەنجامی ھەوڵی ماندبوونی ئاشتیانەی ماندێلا و ھاورێکانی بۆ سەربەخۆی ئازادی بیرکردنەوە وتن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆخەڵکی ئەفەریقای باشوور، بۆیە ساڵی ١٩٩٠ دی کلێرک سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەفەریقای باشوور لە راگەیاندنێکی چاوەرواننەکراودا وتی دەبێت رێگا بە (ANG, PAG) پارتی کۆمۆنیست بدرێت و ٣١ رێکخراوی دیکەی سیاسی ھەموو ئەو بەندیانەی کە تاوانی توندوتیژیان نەکردووە ڕیگەیان پێ بدرێن کاری خۆیان بکەن و ھەموو لە سێدارە دانێک ھەڵبووە شێتەوە. ئەفەریقای باشوور لەو شەوەدا گۆرا و ئالای ANG لەھەوادا دەشەکایەوە و چیدی ماندێلا قەدەغەنەبوو، ماندێلا لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٩ سەرۆکی ئەفریقیای باشوور بوولە ئێستادا ماندێلا وەک سیموبووڵی ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ووڵاتان دەناسرێت، ماندێلا لە ساڵی ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە ئاشتیدا پێبەخشرا پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە:ئەفریقا/ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:ئەفریقا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.