شوتی ناوی تری
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شامی شمی، شووتی، شه‌به‌ش، شه‌به‌ز، شه‌به‌ژ، شمتی، شمتن، شمتو، جه‌به‌ژ، ژه‌به‌ش، شفتی، هه‌نی، ئه‌م گیایه له تیره‌ی “کوله‌که‌یه‌کان” Cucurbitacéesه.
میوه‌یه‌کی زلی تۆکڵ ئه‌ستووری هاوینی یه، له دیوی نێوه‌وه سووره و تامی زۆر شیرین و خۆش و ئاوداره و ناوکه‌که‌ی ڕه‌ش یان قاوه‌ییه و وه‌کو ده‌نکی کوله‌که و ڕۆزگارپه‌رست له ئاو و خوىدا ده‌یبرژێنن بۆ شه‌وچه‌ره، ته‌رزه‌که‌شی له سه‌ر زه‌وی خۆی راده‌کێشێى و گه‌لآکانی بڕاو بڕاون. شامی له زۆر ئه‌ندازه و شکڵی درێژ و خڕدا هه‌یه. ئاوی شووتی بۆ ده‌رمانی زگچوونی مندالآن باشه، به‌لآم زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی گازی نێو زگ. شکرۆک جۆرى شامی یه.
ئه‌مه‌ش شامی یه به لاتینی Cucurubita citrullus،
به فه‌رانسه‌یی Pastéque, melon on d eau. پێئه‌ڵێن.
92% ئاو + 7% ڕیشاڵ + چه‌وری + پرۆتین + کاربۆ هایدرەیت + پکتین + که‌مێ خوێی کانزایی + ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیامین سی و که‌مێ ڤیتامین ئی .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شووتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شووتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.