ئاو ئاوێتەیەکی نائەندامییە بە ھاوکێشەی کیمیاییی H2O.
بێڕەنگ و بێتام و بێبۆنە. ماددەیەکی کیمیاییی تا ڕادەیەک بێڕەنگە و پێکھێنەرە سەرەکییەکەی ئاوەگۆی زەوی و شلەکانی ھەموو بوونەوەرە زیندووە ناسراوەکانە (کە تێیاندا وەک توێنەر ھەڵسوکەوت دەکات). ئاو سەرەڕای ئەوەی وزەی خۆراکی یان وردەخۆراکە ئەندامییەکان دابین ناکات، بەڵام بۆ ھەموو شێوازە ناسراوەکانی ژین زۆر گرنگە. H2O کە ھاوکێشە کیمیایییەکەیەتی، دەرخەری ئەوەیە کە ھەر گەردێکی ئاو، یەک گەردیلە ئۆکسجین و دوو گەردیلەی ھایدرۆجینی تێدایە کە بە بەندە ھاوھێزەکان پێکەوە گرێ دراون. گەردیلەکانی ھایدرۆجین بە گۆشەی ١٠٤٫٤٥° بە گەردیلەکەی ئۆکسجینەوە لکاون. ھەروەھا «ئاو» ناوی دۆخی شلیی H2Oیە لە پەستان و پلەی گەرمیی پێوانەدا.
خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر لەسەریەک، دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون بە ئاو (بە ئینگلیزی:Water Intoxication)، بە تایبەتی لە منداڵی ساوادا کە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەگەڵ شیر وەردەگرێت (کاتێک کە شیری زۆر ڕوونی پێدەدرێت) یا لەکاتی کەشوھەوای گەرم خواردنەوەی لەسەریەکی ئاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵاوسانی خانەکانی لەش و کەمبوونەوەی خەستی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەھۆی زیادبوونی قەبارەی خوێنەوە.[ژێدەر پێویستە]
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو
ئاو لەسێ دۆخی جیادا ھەیە:
بڕوانە ئاو لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.