سورێژە (بە ئینگلیزی: Measles) یەکێکە لە دیارترین نەخۆشیە ڤایرۆسیە گوازراوەکان کە بەھۆی ڤایرۆسی سورێژە (Measles virus) دەگوازرێتەوەو تووش ئەبێت.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
ئەگەری تووشبوونی ھەیە لەھەر تەمەنێکدا، بەڵام لە تەمەنی منداڵی تایبەت لە نێوان ٩ مانگ بۆ ٥ ساڵی باوترە وەک لە تەمەنەکانیتر. ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملێون کەس تووشی ڤایرۆسی سورێژە ئەبێت بەتایبەتی لە ووڵاتەکانی کیشوەری ئاسیاو ئەفریقیا. نیشانەکان: نیشانەکان بۆماوەی ١٠–١٢ ڕۆژ دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەرئەکەون و بۆماوەی ٧–١٠ ڕۆژ ئەمێننەوە. نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (ڕەنگە بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە)، کۆکە، پەسیو، ھەوکردن و سووربوونەوەی چاو، دەرکەوتنی برینی بچووکی سپی کە پێی ئەوترێت(koplik spots) لە ناو دەم، پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست دوای نزیکەی ٣–٥ ڕۆژ لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان دەرئەکەوێت سەرەتا لە دوم و چاوو و پشت گوێ کان دەست پێ ئەکات ئینجا بەشی خوارەوەی لەش ئەگرێتەوە. چارەسەرکردن: چارەسەری ڤایرۆسی سورێژە بریتیە لە: چارەسەری نیشانە سەرەتاییەکان وەک تا، کۆکە.. ، لەگەڵ پێدانی ڤیتامین A بەتایبەت لە ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لەگەڵ چارەسەرکردنی ھەوکردنی سیەکان و گوێ و پەردەی مێشک لەکاتی ڕوودانی أن کە ڕەنگە لە ھەندێ تووشبوو ڕووبدەن. خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سورێژە: باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی سوورێژە لە ڕێگەی کوتان (vaccination) ەوەیە، کە بەشێوەیەکی بەرچاوو دراماتیکی ڕێژەی تووشبووانی بە بڕی ٨٠٪ کەمکردۆتەوە.
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوورێژە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوورێژە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.