زمانە ڕۆمانسییەکان ھەروەھا بە زمانە لاتینییەکان ناسراون زمانەکانی ڕەچەڵەکی لاتینین و یەکێکن لە لقەکانی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان.
زۆربەیان لە باشووری ئەورووپان. گرنگترینیان بریتین لە زمانی ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئیسپانی، پورتوگالی، ڕۆمانی و زمانی کەتەلۆنی. ھەروەھا زمانەکانی وەک ئۆکسیتان، گالیسی، والۆن و ڕۆمانش و کۆرسیکی کەمتر قسەیان پێدەکرێت.
لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پێش ئیسلام، زمانی لاتینی زمانێکی ھاوبەشی پەیوەندی بووە بۆ زانست و بازرگانی و پەیوەندیی نێوان گەلان کە قسە دەکەن بە زمانی جیاواز بەتایبەت لە حەوزی دەریای ناوەڕاستدا. زمانە ڕۆمانسییەکان لە زمانی لاتینی ڕەسەن وەرگیراون، کە زمانی سەرباز و کۆیلەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بووە.
بەھۆی داگیرکاری ئیسپانی و فەڕەنسییەوە، ئەم زمانانە چوونە ناو زۆر شوێنی جیھانەوە، بە تایبەت کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەفریقا، وەک زمانی دایک نزیکەی ٦٠٠ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان قسەی پێدەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانە ڕۆمانسییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانە ڕۆمانسییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.