ئۆسیتییەکان (بە ئۆسیتی: Ирон адæм) نەتەوەیەکی ئێرانین و بەزۆری لە قەوقاز دەژین و بە زمانی ئۆسیتی دەدوێن کە زمانێکە لە باکووری ڕۆژاوای زمانە ئێرانییەکان و پەیوەندی بە زمانی کوردییەوە ھەیە.
خەڵکەکەی مەسیحین، بەڵام کەمینەیان موسڵمانن لە تورکیا و سووریادا. ئۆسیتییەکان وڵاتەکەیان بە «ئیریستۆن-Îriston» ناودەبەن (بە گورجی: oseti).
ئۆسیتییەکان | |
---|---|
بەشێکە لە | گەلانی ئێرانی |
زمانی زگماکی | زمانی ئۆسێتی، ڕووسی |
ئایین | مەسیحییەت، ئیسلام، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس |
دانیشتووان | ٦٧٠٬٠٠٠ |
زۆربەی ئۆسیتییەکان باوەڕیان بە بە ئایینی مەسیحییەتە و باوەڕیان بە ڕێبازی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتە، کەمینە بەرچاوەکانیش باوەڕیان بە بتپەرستی یان ئیسلام ھەیە. زۆربەیان لە ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا لە ڕووسیا و لە ئۆسێتیای باشوور لە گورجستان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیان لە ڕووسیا ٥٢٨ ھەزار و لە گورجستان ٤٥ ھەزار کەسە، ھەروەھا لە تورکیا، سووریا، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، ئۆکرانیا، ئازەربایجان، تورکمانستان، کازاخستان، قرغیزستان، بیلاڕووس، ئەرمەنستان، مۆلدۆڤا، لاتڤیا و ئیستۆنیا بوونیان ھەیە، ژمارەیان لە ھەموو جیھاندا ٧٣٠–٧٥٥ ھەزار کەسە و بنەچەیان لە سەکاکانەوەیە و یەکێک لە ئۆسیتییە دیارەکان زۆرانبازی ئۆزبەکستانی ئارتور تایمازۆڤە.
ئۆسێتیا و ئالانستان ناوەکەیان لە ڕووسەکانەوە وەرگیراوە، کە ناوی گورجی ئۆسی و ئۆسیتی (وڵاتى ئۆسی ოსეთი)یان وەرگرتووە.
لە باشووری ئالانستان (ئۆسیتیا) دەژین و بە شێوەزاری ئێرانی دەدوێن. کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تایبەت بە خۆیان ھەیە وەک:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆسیتییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆسیتییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.