ئێرانی مەزن، ئێرانی گەورە، ئێرانزەوی یان ئێرانشەھر (بە فارسی: ایران بزرگ، ایران زمین یا ایرانشهر) ئاماژە بەو خاکانەیە کە پان ئێرانیستەکان داوای دەکەن.
ناسناوەکە ئاماژە بەو ناوچە کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییە بەربڵاوانە دەکات کە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئاسیا، باشووری ئاسیا، ئاسیای ناوەندی، قەوقاز و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا (بەتایبەتی شینجیانگ) دەگرێتەوە، کە ھەموویان ھەتا ئاستێک کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی گەلانی ئێرانی و زمانە ئێرانییەکان.
پان ئێرانیستەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خاکی وڵاتەکانی ھەنووکەییی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، تورکیا (باکووری کوردستان)، سووریا (ڕۆژاوای کوردستان)، عێراق (باشووری کوردستان)، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، گورجستان (ئۆسێتیای باشوور) و پاکستان (پەشتوونستان و ڕۆژھەڵاتی بەلۆچستان) بەشێک لە خاکی داواکراوی ئێرانی مەزنە.
پان ئێرانیزم بزاڤێکی سیاسیی و نیشتمانییە کە داوا دەکات ھەموو نەتەوەکانێک کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ڕۆژاوادا لە ڕەگەزی سامی و ئالتایی نین، دەبێت بە ئێرانی بزانرێن و لەژێر دەسەڵاتی حکۆمەتێکی ناسیۆنالیستی ئێرانیدا بن. پان ئێرانیستەکان داوا دەکەن کە ئامانجیان یەکگرتنی ھەموو ئەو نەتەوانەیە کە بە ئێرانییان دەزانن. لە بیرو ڕای ئەوانە ئەو نەتەوانە لەناوی ناوچەی ڕەفەی ئێران و ناوچەکانی تر دەژێن و فەرھەنگێکیان ھەیە کە پێ دەڵێن فەرھەنگی ئێرانی. ئەم نەتەوانە لەلای پان ئێرانیستەکان بریتین لە فارسەکان، ئازەرییەکان، لوڕەکان، گیلەکەکان، تەبەرییەکان، کوردەکان، تاڵشەکان، تاجیکەکان، ئەرمەنییەکان، پەشتوونەکان، ئۆسیتییەکان، پامیرییەکان و بەلۆچەکان. لە باوەڕی پان ئێرانیستەکان ھیچ کام لەم نەتەوانە نابێت لەژێری دەوڵەتێکی سەربەخۆ بن و دەبێت دەسەڵاتێکی ناسیۆنالیزمی ئێرانی لەسەر ھەموو ئەم نەتەوانە حکوومەت بکات. یەکەم کەسێک کە بەدوای ئەم بیردۆزە کەوت دکتۆر مەحموود ئەفشار یەزدی بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێرانی مەزن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێرانی مەزن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.