ئێران، بەفەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، ساڵی ١٩٤٨ جارێکی دیکە ئێران بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد، جگە لە ساڵانی ١٩٨٠، ١٩٨٤ بەھۆکاری سیاسی بەشداری نەکرد.
ھەروەھا ساڵی ١٩٥٦ بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. ئێران تا ئێستا لە ١٨ ئۆڵۆمپیاددا بەشداری کردووە. ٩ ئۆڵۆمپیاد پێش شۆڕشی گەلانی ئێران بووە کە وەرزشوانانی ٤ مەدالیای زێڕیان بەدەستھێناوە، ھەروەھا ٩ ئۆڵۆمپیادی دوای شۆڕش کە وەرزشوانانی ٢٠ میدالیای زێڕیان بەدەستھێناوە. یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بۆ ئێران لەلایەن جەعفەر سەلیمی لە پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨ بەدەستھێنراوە کاتێک توانی لە کێشی ٦٠کگم پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنز بەدەستبھێنێت، بەگشتی وەرزشوانانی ئێران خاوەنی ٧٦ مەدالیان بەدەستھێناوە، لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ئێران لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزرا.
ئێران لە ئۆڵۆمپیاد | |
---|---|
وەرزش | Olympic sport |
بەشداربووە لە | یارییەکانی ئۆڵمپیک |
وڵات | ئێران |
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێران لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێران لە ئۆڵۆمپیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.