پارتی پان ئێرانیست (بە فارسی: حزب پان ایرانیست) پارتێکی ڕامیاریی لە وڵاتی ئێرانە کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئێرانی دامەزراوە.
ئەم پارتە ناسیۆنالیستە لە سەرەتادا لەژێر ناوی قوتابخانەی پان ئێرانیزم لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٤٧ دامەزرا و لە مانگی دەی لە ساڵی ١٣٣٠ی کۆچیی ھەتاوی (نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ ھەتا ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢) ناوی خۆی گۆڕی بۆ پارتی پان ئێرانیست. پان ئێرانیست پارتێکی بچووکی دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە پێڕستی پارتە یاسایییەکانی حکوومەتی ئێرانیش دانەنراوە. بەڵام ئەو پارتە لە ناو تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران کە نەتەوە کەمینەکان تێیدا دەژین، نووسینگە و بنکەی ھەیە و کۆنگرەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.
پارتی پان ئێرانیست | |
---|---|
وتەبێژ | مەنوچێھر یەزدی |
دامەزرێنەر | موحسین پزیشکپوور و داریووش فرووھەر |
سەرۆکی لقی گەنجان | حوجەت کەلاشی |
دامەزرا لە | ١٩٤١ |
پێگە سەرەکییەکان | تاران، ئێران |
نوێنەرایەتی پەرلەمان | گرووپی پەرلەمانی پان ئێرانیزم (١٩٦٧–١٩٧١؛ ١٩٧٨–١٩٧٩) |
ئایدۆلۆجیا |
|
جێگای سیاسی | ڕاست |
ڕەنگە فەرمییەکان | سەوز، سپی، سوور (سێ ڕەنگی ئێرانی) بۆر (ھەندێک جار) |
Parliament | ٠ / ٢٩٠ |
ھێما لە ھەڵبژاردنەکاندا | |
≠ | |
ماڵپەڕ | |
paniranist-party | |
ئاڵای حیزب | |
لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا ئەم پارتە لە پەرلەمانی ئێراندا، پەرلەمانتاری ھەبووە و وەکو نیوە دژێک لەناو ڕێژیمدا، تاوەکوو کاتی سەربەخۆییی بەحرێن ھێشتنی چالاکی پێدرابوو. پارتی پان ئێرانیست ناچار بوو چالاکییەکانی تەواو کات و لە ساڵی ١٩٧٥دا لە پارتی ئیحیادا تێکەڵ وەبێت.[ژێدەر پێویستە]
ئەم پارتە لە ھەندێک جاردا لە بەرەی نیشتمانی ھاندەری کردووە، ھەروەھا لەلایەن ئایدیۆلۆژیاوە پارتێکی ناسیۆنالیزم و فاشیزم بووە. پارتی پان ئێرانیست یەک ڕێکخراوەی دژی کۆمۆنیزم بوو و لە زۆربەی کاتدا لە شەقامەکانی تاران لەگەڵ پارتی توودەی ئێران شەڕی دەکرد.
پارتی پان ئێرانیزم لە ساڵی ٢٠٠٩دا قسەی لە بزاڤی سەوزی ئێران کرد و ئەم قسانە لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن شۆپپارێزە ئێرانییەکان زیندوو کرایەوە کە بە جۆرێکی تاکتیکی لایەنگیری خۆیان لە نێوان پێکداچوونەکانی ئێران و عەرەبستان نیشاندا.
پارتی پان ئێرانیست لە دوو دەزگا فەرمی لەناو ئێراندا چالاکیی ھەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حیزبی پان ئێرانیست, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.