جیھان گەورەترین کۆمەڵەیە کە لە بنپارولەکان یان بنوردیلەکان (بە ئینگلیسی: Elementary particle) پێک ھاتووە.
ئەم بنوردیلانە بە ھۆی ھێزەکانی ڕاکێشان، ئێلێکترۆمەگنەتیک و ناوکی پێکەوە بەسراونەتەوە. لێکدانەوەی پێکھاتە و گوورانی جیھان بە یارمەتی تایبەتمەندی و کارلێکەکانی بنوردیلەکان بووز دەخوا.
ماکی جیھان لە بنوردیلەکان پێکھاتووە. ھەموو شتەکان، لەشی مرۆڤ، ئەستێرەکان و… کۆمەڵەیەکی پێکەوەبەسراوی وردیلەکانن کە لە ژمارە و شێوەی جفت و جۆر بوونیاندا لێک جیاواز دەبن. فیزیکی بنوردیلەکان تێگەیشتنی قووڵتر و ڕوانینێکی بەرزتر لە پێکھاتە و گوورانی ئەتۆمەکان، مولکوولەکان، بلۆرەکان، گاشەبەردەکان، ئەستێرەکان، گەلەستێرەکان و جیھان بەگشتی، پێشکەش دەکا. بۆیە لێکۆڵینەوە لە بنوردیلەکان لە فیزیکی ھاوچەرخدا و بەتایبەت فیزیکی ئەستێرە و گەردوون ناسی گرنگی زۆری پەیدا کردووە.
بنوردیلەکان نابینرێن.
تەنی بنوردیلەکان زۆر بچووکە، بەم بۆنەوە دەکرێ خێراییەکەیان زۆر بەرز بکرێتەوە. وەک فۆتۆنەکان کە تەنیان نییە و تا بەرزترین خێرایی (واتە خێرایی نوور) دەڕۆن. سووکترین وردیلەی تەندار، ئێلێکترۆنە بە کێشی نزیک بە me = 9x10-28 gr. کێشی پرۆتۆن mp=1836me و کێشی نۆترۆن mn=1838.6me ە.
بنوردیلەکان یەکەی سەرەکی پێکھێنەری جیھانن. بە پێی کێشی تەنی نەجمیان بە سێ دەستە دابەش دەبن: باریۆنەکان (وردیلە قورسەکان)، نێپیۆنەکان (وردیلە سووکەکان) و مێزۆنەکان (وردیلە مامناوەندییەکان).
ئەگەر بێتو بنوردیلە سەقامگیرەکان، مسۆگەر نەبن، ھیچ شتێک لە جیھاندا مسۆگەر نابێ.
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنوردیلە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بنوردیلە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.