ھێرشی سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین ھێرشێک بوو بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لایەن لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا لە دوای گیرانی سەرۆکی پارتەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا.
لە ھێرشەکەدا ھێزە پارێزەرەکانی باڵیۆزخانەکە تەقەیان لە لایەنگرانی پەکەکە کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ١٤ی تریش برینداربوون.
ڕێکەوت | 17 شوبات 1999 |
---|---|
ناوچە | کونسوڵخانەی ئیسرائیل، بەرلین، ئەڵمانیا |
ئاراستەکان | 52.4836°N 13.2888°E |
جۆر | ناڕەزایەتی، تێکدان، هەوڵی هەڵکوتانە سەر |
پاڵنەر | تۆڵەسەندنەوەی گوماناوی موساد تێوەگلانی لە گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان |
Organised by | لایەنگرانی پەکەکە |
مردنەکان | 3 |
برینداربووان | 14 |
لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، ناچار بوو سووریا بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەجێبھێڵێت، بەڵام لەوێ ڕێگای پێنەدرا بمێنێتەوە، دواتر بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ھەڵھات، ئەگەرچی حکوومەتی ئیتالیا نەیویست ڕێگە بە ئۆجەلان بدات بمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی یاسایییەوە نەیاندەتوانی ڕادەستی تورکیای بکەن چونکە لەوێ ئەگەری ھەبوو ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدان ببێتەوە. دوای ئەوەی ڕێگەی پێنەدرا بچێتە وڵاتانی ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و فەڕەنسا، لە ١ی شوباتی ١٩٩٩ دا ئۆجەلان چووە یۆنان. ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا بە دیل گیرا لەلایەن ڕێکخراوی ھەواڵگریی نیشتیمانی تورکیاوە و بە ھاوکاری یۆنان لە کاتێکدا لە باڵیۆزخانەی یۆنانەوە دەگوازرایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری نایرۆبی. ئەگەرچی بەفەرمی ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەگوترێت سی ئای ئەی و مۆساد بەژداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون.
خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە جیھاندا دەستیپێکرد لە دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دەستگیرکردنی ئۆجەلان لەلایەن ڕێکخراوی ھەواڵگریی تورکیاوە لە کینیا. ٥٥ بۆ ٢٠٠ لایەنگری پەکەکە بە پارچە شیشی ئاسنینەوە لە ڕۆژی ١٧ی شوبات ھێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەرلین و مۆسادیان تۆمەتبار کرد بە یارمەتیدانی حکوومەتی تورکیا لە دەستگیرکردنی ئۆجەلاندا. دوای ئەوەی خۆپیشاندەران توانییان ھێڵەکانی پۆلیس تێپەڕێنن و بچنە ناو بینای کونسوڵخانەکە، ھێزە پارێزەرەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە ھێرشکەرەکان کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ١٤ کەس برینداربوون. دواتر پۆلیسی ئەڵمانیا ٣٠ لایەنگری پەکەکەی دەستگیرکرد و ناوچەکەیان بەڕووی خەڵکیدا داخست لە کاتێکدا ھەلیکۆپتەرەکان بەسەر بینای کۆنسوڵخاندا دەسوڕانەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی سەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.