هاوپەیمانی شارستانیەتەکان (بە ئینگلیزی: (Alliance of Civilizations (AoC)، ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا، بە دەستپێشخەری هەردوو حکومەتی تورکیا و ئیسپانیا، ولە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێگەیەکی جیهانی هەیە کە پاڵپشتکراوە بە شێوەیەکی گشتی، خۆی ئەبەینێتەوە لە دامەزراندنی پردێکی هاوبەش بۆ لێک تێگەیشتن و هاوکاری بنیاتنەر لە نێوان ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان لە ڕێگەی ڕیزگرتنی گفتوگۆوە.
هاوپەیمانی شارستانییەتەکان United Nations Alliance of Civilizations | |
---|---|
جۆر | ڕێکخراوی نێودەوڵەتی |
دامەزراندن | ٢٠٠٥ |
تیشک خستنە سەر | فێرکردن، لاوان، ڕاگەیاندن و کۆچکردن |
ڕێگاکان | پەیوەندییەکان، پەروەردەکردن، گفتوگۆکردن |
ماڵپەڕ | www.unaoc.org |
و دەستپێشخەرەکانی ئەم هاوپەیمانییە ئەیانەوێت کۆتایی بهێنن بە حوکمدانی پێش وەخت بەسەر نەتەوەکاندا و هەروەها چەسپاندنی لێخۆشبوون و ڕێزگرتنی بەرامبەر بۆ بنەما و بیروباوەڕەکان تا کۆتایی بە توندوتیژی بهێنرێت بە هەموو شێوەکانی. و هاوپەیمانی شارستانییەتەکان لە ماوەیەکی کەمدا وەک ئامڕازێکی سوودمەند ڕۆڵی بینیووە لە ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنی سلبی کە لە نیوان جیهانی ڕۆژئاوا و ئیسلامییدا.
لەسەر ئاستی سیاسی ئامانجی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان ئاسانکردنی دامەزراندنی پەیوەندی و گڤتوگۆیە لە نێوان کەسایەتییە ئایینی و سیاسی و ڕاگەیاندنەکان و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەی سێیەم نییە، بەڵکو لە هەموو ئاستێکدا ئیش دەکات بۆ یارمەتی باشکردنی بارودۆخەکان لە پێناو زانین و تێگەیشتنێکی گەورە لە نێوان بڕیاردەرەکانی ڕۆشنبیری و ئایینە جیاوازەکاندا.
هاوپەیمانی شارستانیەتەکان دامەزرا ساڵی ٢٠٠٥دا، بە دەستپێشخەری هەردوو حکومەتی تورکیا و ئیسپانیا، و بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا زاباتیرۆ بیرۆکەی ئەمەی خستە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەیلوولی ٢٠٠٤ بۆ سەرکەوتن بەسەر خراپ تێگەیشتن لە نێوان ڕۆژئاوا و جیهانی ئیسلامییدا. ئەم دەستپێشخەرییەش لە دوای تەقینەوەکانی مەدرید هات لە هەمان ساڵدا کە ١٩١ کەس بوونە قوربانی.
پاشان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم هاوپەیمانییە دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی جیهانی ئیسلامی بە رۆژئاواوە و ساڵی ٢٠٠٥ نەتەوە یەکگرتووەکان بیرۆکەکەی گرتە دەست، و کۆمەڵێک لە ئاستی بەرزدا پێک هێنرا لە لایەن ئەمینداری گشتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان کوفی عەنانەوە بۆ دۆزینەوەی ڕەگەکانی جەمسەرگیری لە نێوان کۆمەڵگە و ڕۆشنبیرییەکانی ئێستادا، و ڕاسپاردن بە بەرنامەیەکی چالاک بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم کێشەیە، و کۆمەڵە ئاست بەرزەکە لێکۆڵینەوەکەیان پێشکەش کرد و بڵاوکرایەوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦.
لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٧، جۆرج سامبیۆ دانرا وەک نوێنەری هاوپەیمانی شارستانیەتەکان بە یارمەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن تا سەرکردایەتی قۆناغی جێبەجێکردنی ئەم هاوپەیمانییە بکات، و ئێستا ئەم هاوپەیمانییە لەلایەن زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە پاڵپشتی ئەکرێت.
ساڵانە کۆنگرەیەکی جیهانی ئەبەسترێت بۆ یانەی هاوپەیمانی شارستانییەتەکان؛ کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆک وەزیران و سەرکردە سیاسییەکان و نوێنەری ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان و هەرێمییەکان و کۆمەڵگە مەدەنی و دام و دەزگاکان بەشداری تێدا دەکەن، لە پێناو لێکۆڵینەوەی ڕێگەکانی ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییە زیادبووەکانی نێوان دەوڵەت و ڕۆشنبیرییەکانی جیهان لەسەر ئاشتی و ئاسایشی دەوڵەتەکان، و لە پێناو لێکۆڵینەوەی ڕێگە نوێکانی لێک تێگەیشتن لە نێوان ڕۆشنبیرییە هەمەجۆرەکاندا.
؛ئەورووپا
| ؛ئەمریکا | ؛ئەفریقا | ؛ئاسیا و ئووقیانووسیا |
کۆمەڵێک لە ئاستی بەرز پێک هێنرا لەلایەن ئەمینداری گشتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دوای وتوێژ لەگەڵ هەردوو سەرۆک وەزیرانی تورکیا و ئیسپانیا، ئەم کۆمەڵە کە لە بیست کەس پێک هاتوون لە سەرکردە دیارەکانی بواری سیاسی و ئەکادیمییەکان و سەرکردەی کۆمەڵگە مەدەنییەکان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و داراییە نیودەوڵەتییەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهان، سەرپەرشتی ئاڕاستەکردنی ئیشەکانی هاوپەیمانی شارستانییەتەکان دەکەن، و ئەم کۆمەڵە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تا تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ پێنج جار کۆبۆوە و لە کۆتاییدا گەیشتە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کە لە ڕێگەیەوە ئەولەویات دانرابوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان. سەرکردایەتی کۆمەڵەکە لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری تورکی و ئیسپانی بەشداربووەوە دەکرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوپەیمانیی شارستانییەتەکان تێدایە. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (شوبات ٢٠٢٠) |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوپەیمانیی شارستانییەتەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.