کوردستان

کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن.

کوردستان کوردستان بەخێربێن بۆ دەروازەی کوردستان
Hûn bi xêr hatin portala Kurdistanê
کوردستان

کوردستان

کوردستان
کوردستان

کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیاباشوور (باکووری عێراقڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە.

زیاتر...


ھەنووکە ٦٬٤١٨ وتار لە دەروازەی کوردستاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کوردستان

کۆماری کوردستان لە ٢ی ڕێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی کوردی تەمەن کورت بوو، کە لە سەدەی بیستدا و لە دوای کۆماری ئارارات لە باکووری کوردستان دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە، کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێی کەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتدا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، ڕاپەڕینێکی مەزن جڵەوی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی میری ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەک لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی ڕامیاری بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا ڕووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کوردستان

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٣ی نیسانی ١٩٢١، مەھاباد – ٢١ی شوباتی ١٩٩١، کەرەج) یەکێکە لە نووسەرە ھەرە گەورەکان، ھەڵبەستوان، و وەرگێڕێکی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە. ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ. ک. بووە چون لە دوای ئەو ھیچ کات لە ھیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام.

زیاتر...

شۆڕشەکان

شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بە تورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لە لایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی دەکرا و، زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی، ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی.


زیاتر...

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

کوردستان
بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

وێنەی ھەڵبژێردراو

کوردستان
جەژنی نەورۆز لە پاڵنگان

دەنگی ھەڵبژێردراو

مێژوو

کوردستان

ڕەشەکوژیی دەرسیم، بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە. ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ١٣ ھەزار کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم.

زیاتر...

کارەساتەکان

کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]

زیاتر...

شارەکانی کوردستان

وتەی ھەڵبژێردراو


پۆلەکان

کوردستان(٣٣ پۆل، ١٤٥ پەڕە)
ئایینەکانی کوردستان(٥ پۆل، ٢١ پەڕە)
ئەلفوبێی کوردی(٣٧ پەڕە)
باشووری کوردستان(١٤ پۆل، ٦٨ پەڕە)
باکووری کوردستان(١٦ پۆل، ٤٤ پەڕە)
پارتی کرێکارانی کوردستان(٢ پۆل، ١٦ پەڕە)
پارێزگای کوردستان(٦ پۆل، ٤٨ پەڕە)
تۆپی پێ لە کوردستان(١ پۆل، ٤ پەڕە)
جاف(١٣ پەڕە)
جوگرافیای کوردستان(١٤ پۆل، ٨٧ پەڕە)
چاندی کوردستان(١ پەڕە)
چاندی کوردی(٢٥ پۆل، ٦٥ پەڕە)
زاخۆ(١ پۆل، ١٣ پەڕە)
زمانەکانی کوردستان(١ پۆل، ١٠ پەڕە)
ڕۆژاوای کوردستان(٢ پۆل، ١٦ پەڕە)
ڕۆژھەڵاتی کوردستان(٩ پۆل، ٨٨ پەڕە)
ڕێکخراوە کوردییەکان(٢٢ پۆل، ٩٤ پەڕە)
ژنانی کورد(٧ پۆل، ٨٣ پەڕە)
سیاسەتی کوردستان(١١ پۆل، ٧ پەڕە)
کورد(٣١ پۆل، ٢٠٠ پەڕە)
کوردایەتی(٤ پۆل، ١٦ پەڕە)
کۆلکەوتارەکانی کوردستان(١ پۆل، ١٤ پەڕە)
موکریان(١٠ پۆل، ٧ پەڕە)
مێژووی کوردستان(٤ پۆل، ٥٠ پەڕە)

چوارپارچەی کوردستان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

کوردستان
کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان
تورکیا عێراق سووریا ئێران ئەرمەنستان
کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان کوردستان
زازاکی گێڵان تاڵش تەبەرستان بەلۆچستان ئازەربایجان خۆراسان لوڕستان یارسان

دەروازەکان

Tags:

Ku-Kurdistan.ogaen:WP:IPAئێرانباشووری کوردستانباکووری کوردستانتورکیاخۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریازمانی کوردیی باکووریسووریاسەبارەت بەم پەڕگەیەعێراقفێدراڵیزمپارێزگای کوردستانڕۆژاوای کوردستانڕۆژھەڵاتی ناوینڕۆژھەڵاتی کوردستانکوردکوردستانکوردستانی سوورھەرێمی کوردستانیەکێتیی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێکەوتننامەی جەزائیرچیچانتایوانڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆسیروانکۆماری ئاراراتجۆرج ئۆروێڵکێرمەحویزەردەشت١٤٩ (ژمارە)ھێمنفەرموودەمەسیحدوورگەکانی کەناریچاکەتیەکتاپەرستی لە ئیسلامدائیمپراتۆریەتیی عوسمانی٤٣٥ (ژمارە)یویی چینیکەعبەحیزبی توودەی ئێرانفیزیکپێشمەرگەئەندازەئەمریکاکانگاوتاما بوودادوورگەی نۆرفۆلکلێستەرقەزای دووبزمیرنشینی ئەردەڵانسیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانگەورەیی (بیرکاری)پێرستی گوندەکانی بانەدەیڤد ھێربێرت لۆرێنسنەرویژڕەخنەی ئەدەبیپێڕستی شارەکانی کوردستانمێکوتەکۆمێدیای یەزدانیدەوڵەتی ئەییووبیڕاپەڕینی ١٩٩١جگەرخوێنزمانی کوردیبودیزمسریلانکادڵسلێمانی١٥ی حوزەیرانبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینانوێژ لە ئیسلامکووەیتمیران ئەبراھاممەلا کرێکارئاسیاعەلائەدین سەججادیگونکۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتسقانعترسدبلنپێنسیلڤانیاھەوکردنی گوێی ناوەڕاستزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزدژە سامییەتدڵدار١٦٩٩٣٢٩ (ژمارە)نوێژی تەراویح🡆 More