چۆنگچینگ پێشووتر وەک چونگ کینگ دەخوێنرایەوە، دەکەوێتە باشوور و ڕۆژاوای چین، بەشێوەیەکی بەڕێوەبەری یەکێکە لە چوار شارەوانیەکە کە دەکەوێتە ژێر بەرێوەبەرایەتی ڕاستەوخۆی حکومەتی ناوەندی کۆماری گەلی چین سێ شارەوانییەکەی تر بریتین لە پەکین، شانگھای، تیانجین) شارەوانی چۆنگچینگ فراوانی خاکەکەی بەنزیکەیی یان بە تەواوی ڕووبەری نەمسای ھەیە، وە لەسەر بەڕێوەبەری و شارەوانییەتی چۆنگچینگیش ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری چۆنگچینگ و شوێنە نزیکەکانی خۆشی ئەکات، ھەروەک شارەکانی تریش کە پەیوەندیدار نین بە چۆنگچینگەوە لە سەردەمی بەڕێوەبەری کۆماری چین (ROC) چۆنگچینگ دەکەوتە ناو پارێزگای سیچوان وەکوو یەکێک لە ناوەندەکانی دژە فاشیست لە جیھان.
ویکیمیدیا کۆمنز میدیای پەیوەندیدار بە: |
چۆنگچینگ بە شێوەیەکی مێژوویی پەیوەندیدارە بە ویلایەتی با، کە پایتەختە نوێیەکەی ب ۆیەکەمجار پیی ئەوترا جیانگژۆو (江州)
جیانگژۆو پێشوو تر لەژێر فەرمانرەوایی ئیمپراتۆر چین شی ئیمپراتۆریەتی چین بوو، چین شی ھوانگ کە ویلایەتی چینی کرد بە ئیمپراتۆریەتی چین، ھەروەھاش لەژێر فەرمانرەوایی ئیمپراتۆرەکانی ھان بوو، چیانگژو پێشووتر لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتەکانی باکوور و باشوور ناوی لێنرابوو پارێزگای چوو (楚州) دواتر دوبارە لە ٥٨١ی زایینی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی سوی ناوی گۆردرا بۆ پارێزگای یوو (渝州) دواتر دوبارە لە سەردەمی باکووری سۆنگ ناوی گۆردرا بۆ پارێزگای گۆنگ (恭州) ھەرچۆنێک بێت ناوی یوو تا ئەمرۆش وەک ناوی پێشووی چۆنگچینگ ماوەتەوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چۆنگچینگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چۆنگچینگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.