جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی: calculus) یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکاریەکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە.
لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر، واتە چۆن ئەندازە بریتیە لە لێکۆڵینەوەی شێوە (نەگۆڕ)، هەروا جەبریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کردارە ژمێرەییەکان، جیاکاری و تەواوکاریش بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکاری بەردەوام.
ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.
وشەی کالکیولس لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای خیز و ورکەبەرد. ناوی ئەو لقە یادگاری سەردەمێکە کە یۆنانییەکان خیز و ورکەبەردەکانیان بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی جەبر و ئەندازە بەکار دەھێنا.
Larson, R. , Hostetler, R. P. , and Edwards, B. H. Calculus with Analytic Geometry, 7th edition, Houghton Mifflin Company, 2002. ISBN 0-618-14918-X
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیاکاری و تەواوکاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جیاکاری و تەواوکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.