خێرایی (بە ئینگلیزی: Speed) لە فیزیکدا بریتییە لە ڕادەی گۆڕانی شوێن لە کاتدا.
واتە ئەوەی شتێک چەن یەکە شوێنەکەی دەگۆڕدرێ لە یەکەیەکی کاتدا. خێرایی چەندێتییەکی پێوانەییە و ئاڕاستەیەکی تایبەت پیشان نادات. یەکەی ئێس ئایی خێرایی مەتر لە چرکەدایە، کە دەردەخات شتێک چەند مەتر لە ھەر چرکەدا دەپێوێت. ھاوکێشەی پێناسەی خێرایی بریتییە لە:
کە تێیدا دووری تێپەڕکراو و کاتە.
لە فیزیک و میکانیکدا، ناوەندە خێرایی (بە ئینگلیزی: Average velocity) بریتییە لە لادانی گشتی دابەشی کاتی خایەنراوە کە لادانەکە تێیدا بڕاوە بە زمانی بیرکاری بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
و خێرایی ساتی، بریتییە لە ڕادەی ناوەندە خێرایی کاتێک یان خێرایی تەنێک لە ساتێکی دیاریکراودا و دەتوانرێت لە ڕێگەی پێوانی لێژی لێکەوتی چەماوەکە لە خاڵێکی دیاریکراوی ڕێڕەوەکەیدا دیاری بکرێت واتە گرتەی دووری بەپێی کات:
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خێرایی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خێرایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.