تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی: Association football) وەرزشێکە کە لە نێوان دوو یانە بەڕێوەدەچێت، هەریەکەیان لە ١١ یاریزان پێکدێن.
یاریزانان بە بەکارهێنانی پێیەکانیان تۆپەکە لە ناو یاریگادا دەجوڵێنن. ئامانجی یاییەکە ئەوەیە گۆڵی زیاتر لە تیپی بەرامبەر بکرێت بە بردنی تۆپەکە بۆ تۆڕی گۆڵی بەرامبەر. یارییەکان بریتین لە دوو گێمی ٤٥ خوولەکی، و بە گشتی ٩٠ خوولەک دەخایەنن. زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن خەڵک لە سەروو ٢٠٠ وڵات وەرزشەکە ئەنجام دەدەن. تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە جیهاندا.
بەرزترین بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی | فیفا |
---|---|
نازناو (کان) | دووگۆڵی، فوتباڵ، یارییە جیھانییەکە |
یەکەم یاری | ناوەڕاستی سەدەی (١٩)، بەریتانیا |
تایبەتمەندییەکان | |
بەرکەوتن | بەڵێ |
ڕەگەزی تێکەڵا | نێر و مێ (بە پێشبڕکێی جیاواز) |
پۆلێن کردن | وەرزشی تیپ، وەرزشی تۆپ |
کەرەستە | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن | یاریگای تۆپی پێ |
ئۆڵمپی | بەشێک لە پرۆگرامی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین لە ساڵی (١٩٠٠) بۆ (١٩٢٨) لە ساڵی (١٩٣٦) گەڕاوەتەوە بۆ پرۆگرامی یاریە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین تا ئێستا. |
تۆپی پێ بە پێی چەند یاسایەک هەڵدەسەنگێنرێت، ئەو یاسایانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣، و لەوەتەی ١٨٨٦ لەلایەن ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ پارێزراون. چێوەی تۆپی پێ ٦٨–٧٠ سەنتیممەترە. دوو تیپەکە ڕکابەری دەکەن تا گۆڵ لە یانەی بەرامبەر تۆماربکەن. لە کاتی یاریکردندا، یاریزان بە گشتی قاچیان بەکاردێنن، بەڵام دەتوانن هەر ئەندامێکی جەستە بۆ کۆنترۆڵکردن و شووتکردنی تۆپەکە بەکاربێنن، جگە لە شان و دەستیان. تەنیا گۆڵپارێزان ڕێگەیان پێدەدرێت دەست و شانیان بەکاربێنن، ئەمەیش تەنیا لە ناوچەی لێدانی سزا. ئەو تیپەی کە گۆڵی زیاتر تۆماربکات دەبێتە براوەی یارییەکە. لەوانەیە لە کاتی یاریدا، گۆڵێک لەبەر چەند هۆکارێک ڕەتبکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی گۆڵەکە ئۆفساید بووبێت یاخوود فاوڵێک ڕوویدابێت. ئەگەر دوو یانەکە یەکسان بوون لە ژمارەی گۆڵی تۆمارکراودا، یارییەکە بە یەکسانی کۆتاییدێ، ئەگەر فۆرماتی یارییەکە جیاواز بوو دەکریت بچێتە کاتی زیادکراو یانیش لێدانی یەکلاکەرەوە.
تۆپی پێ لەلایەن ڕێکخراوی فیفا سەرپەرشتی دەکرێت. فیفا ٦ کۆمەڵەی کیشوەری لەخۆدەگرێت؛ ئەی ئێف سی، سی ئەی ئێف، کۆنکاکاف، کۆنمیبۆڵ، یەکێتی تۆپی پێی ئۆقیانووس، و یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا. لەو کۆمەڵانەدا، کۆنمیبۆڵ کۆنترینیانە و دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩١٦ دەگەڕێتەوە. دامەزراوە نەتەوەییەکان (وەک یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا و یەکێتیی تۆپی پیی ژاپۆن) تۆپی پێ لە وڵاتی خۆیان بە شێوەی پیشەگەری و ئاسایی بەڕێودەبەن، لەگەڵ ئەوەش پاڵاوتنی تۆپی پێ دادەڕێژن. ئاست بەرزترین پاڵاوتنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ جامی جیهانیی فیفا و جامی جیهانیی تۆپی پێی ئافرەتانە. جامی جیهانیی پیاوان لە ڕووی بینەرەوە زیادترە لە یارییەکانی ئۆلمپیک، و پڕبینەرترین پاڵاوتنی وەرزشییە لە جیهاندا. دوو بەناوبانگترین پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئەورووپا بریتین لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای ئافرەتان. لەوەتەی ٢٠٠٩، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای پیاوان پڕبینەرترین ڕووداوی وەرزشییە کە ساڵانە ئەنجام بدرێت.
تا ئێستا دیارنییە یەکەمجار یاریی تۆپی پێ لە کام وڵات ئەنجام دراوە، بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یارییە لە وڵاتانی میسر و چین و یۆنان کراوە، لە وڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یارییان دەکرد و وێنەکێشە میسرییەکان وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسر کێشاوە، چینییەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ساڵ ئەم یارییەیان کردووە و ناویشیان ناوە «تشوو چوو»، ھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێک لە نووسراوەکانی باسی لە یاریکردنی سەرباز و سەرکردە یۆنانییەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یارییەیان کردووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە تۆپی پێ بۆ یەکەم جار لە کام وڵات کراوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بێت ئەوەیە کە بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کە ناوی شیفێڵد یونایتد بوو و تا ئێستا ئەم یانەیە ماوە کە لە ساڵی ١٨٥٧ی زایینی دامەزراوە، بریتانیا بە وڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە، لە سەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئینگلتەراوە دژایەتیی کرا، بەتایبەتی پاشای ئینگلتەرا ئیدوارد کە فەرمانی دا ھەر کەسێک ئەم یارییە بکات دەبێت دادگایی بکرێت، دواتریش ھەر لە ئینگلتەرا دەستکاریی یاساکانی تۆپی پێ کرا بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی یارییەکە، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٦٢ی زایینی لە قوتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگلتەرا یاساکان لەلایەن چارڵز ترینگەوە دەستکاری کران.
تا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ ھەن کە لەلایەن IFAB[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]ـەوە داڕێژراون.
یاریی تۆپی پێ بەشێوەیەکی گشتی لە ٤ ناوبژیوان پێک دێت.
یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە:
لە یاریی تۆپی پێدا ١١ یاریزان لە ھێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر یاری دەکەن. تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە لە شوێنی دیاریکراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت. لە یاریی فەرمیدا ھەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات. یاریگای تاتان لە ٦ یاریزان پێک دێت: گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر. گۆڵپارێز دەبێت بە ھەڵدانی تۆپ بۆ دەرەوەی ھێڵەکەی پاس بدات بە ھاوتیمەکانی.
ھەڵەکرن لە یاریی تۆپی پێ زۆرن لەوانە:
ئەگەر یاریزانێک ھەڵە بکات لە یاریی تۆپی پێدا، ئەگەری ئەوەی ھەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەرد یان سووری بدرێتێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆپی پێ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆپی پێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.