ئیسپات

ئیسپات بە گرۆڤ یا بەڵگەیەک دەڵێن کە خۆی بە تەنیا بەس بێ بۆ نیشاندانی ڕاستیی وتەیەک.

بە زمانێکی تر، بە بەڵگەیەک کە ئەوەندەی پێوە بێ بەشی ئەوە بکا وتەیەکی پێ بسەلمێنرێ، دەوترێ ئیسپات.

ئیسپات لە بوارە جیاجیاکاندا بە کار دەبردرێ. لە ھەر بوارێکیشدا ئەوەی کە بەڵگەکە یا پاساوەکە دەبێ چۆناوچۆن بێ تا لە گوێن ئیسپاتێ بۆ قەزیەکە قەبووڵ بکرێ، فەرق دەکا. لەو بوارانەی کە پەیوەندییان بە ڕاگەیاندنی نووسراو و زارەکییەوە ھەیە، وەک وتووێژ و دیالۆگ و ڕەوانبێژی، ئیسپات بریتییە لەو کاریگەرییەی کە قسەکانی قسەکەرێک لەسەر بەردەنگەکەی یا ھاوکەلامەکەی دایدەنێ، کاتێ کە دەیەوێ ڕاستیی قەزیەیەکی پێ بسەلمێنێ و قەناعەتی پێ بێنێ. لێرەدا، ئیسپات چەشنێ speech act یا پەیڤکرد -ە. لە لقە جیاجیاکانی ماتماتیکدا کە بناخەیان بە گریمانە و بەڵگەنەویست داڕێژراوە، ئیسپات بەڵگەیەکی لۆژیکییە (ئارگۆمێنتێکە) کە تیۆرمێک بنیات دەنێ، ئەویش بە بەکارھێنانی یاساکانی ئاکامگری و بە دەستپێکردن لەو بەڵگەنەویستانە و تیۆرمگەلی پێشتر بنیاتنراوەوە. لۆژیک و بە تایبەت تیۆریی ئیسپات لە چەمکی ئیسپاتی شێوەیی دەکۆڵنەوە. لە ھەندێ لە پانتایییەکانی ئیپیستیمۆلۆژی و تیۆلۆژیدا پاساو تەقریبەن ھەمان ڕۆڵی ئیسپات دەگێڕێ. لە بواری دادگا و قانووندا ئیسپات ھەمان گەواھ و شایەتە. دەستەواژەی باری ئیسپات چەمکێکی یەکجار باوە لە فەلسەفەی یاسادا.

ڕوونکردنەوە

لە زۆربەی بابەتەکاندا، بۆ ئیسپات و سەلماندنی شتێک بەڵگەی ئاشکرا (evidence، دەلیل، بەیینە) داوا دەکرێ. بەڵگەی ئاشکرا لە ڕێگەی ئەزموونکردنی جیھانی دەوروبەرەوە پەیدا دەکرێت، بەتایبەت زانست بەڵگە ئاشکراکانی لە سروشتەوە دەست دەخات. یاساش بەڵگەکانی لە شایەتیدانی گەواھەکان و لێکۆڵینەوەی پزیشکییەوە بە دەست دێنێ. پێچەوانەی ئەمانەی سەرەوە، زانستی ماتماتیکە، کە تێیدا بەڵگەکان لە جیھانی فیزیکییەوە نایێن، بەڵکوو لە جیھانێکەوە دێن کە ماتماتیک خۆی خولقاندوویەتی و دەکرێ پێی بوترێ جیھانی ماتماتیکی. جیھانێک کە بناخەی بە بەڵگەنەویستەکان داڕێژراوە و بەرەبەرە تیۆرمەکانی تیا دروست کراوە.

ئەوەی کە چ بەڵگەیەک بەسە بۆ سەلماندن و دەکرێ بە ئیسپات بژمێردرێ، لە بوارێکەوە بۆ بوارێکی تر دەگۆڕدرێت و ھیچ پێوەرێکی ڕەھا نییە کە دەری بخا کامە بەڵگە بەسە و بەش دەکا و، کامە بەڵگە ناتەواوە و بەش ناکا. لە یاسادا، لەوانەیە بەڵگەیەک کە بۆ دادوەرێک جێی باوەڕە، بۆ دادوەرێکی دی جێی باوەڕ نەبێ.

ئیسپات لە دێر زەمانەوە بە کار ھاتووە. ئەرەستوو، بۆ نموونە، کە دەیڕوانییە سروشت، دەیدی کە نوێنەکەکان لە سروشتدا لەو یەکشێوەیییە بێبەشن کە نوێنەکەکانی دروستکراو بە مەکینە ھەیانە و، ئەمەی وەک ئیسپاتێ بە کار دەھێنا بۆ نیشاندانی ئەوە کە بەخت و ھەڵکەوت پارچەیەکی لێدانەبڕی سروشتە. لە لایەکی ترەوە، تۆماس ئەکویناس کە دەیڕوانییە سروشت و نوێنەکە بەپیت و مایەدارەکانی سروشتی دەدی، ئەوەی وەکوو ئیسپاتی زاڵبوونی یاساکان بەسەر سروشت و نەبوونی بەخت و ھەڵکەوت بە کار دەھێنا.

لە ڕاستیدا ئیسپات پێویست ناکات زارەکی یان نووسراو بێ. بۆ نموونە، پێش کۆپەرنیک، خەڵک جووڵەی ئاشکرا و بینراوی ئەستێرەی خۆریان لە ئاسماندا بە ئیسپاتی ئەوە دادەنا کە خۆر بە دەوری زەویدا دەسووڕێتەوە. ئەو بەڵگانەش کە لە شوێنی تاواندا بە جێ دەمێنن و وردەوردە دەدۆزرێنە و لە پاڵ یەک دادەنرێن، دەتوانن ئیسپاتی ئەوە بکەن کە تاوانبار بەڕاستی کێ بووە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

بەڵگە (لۆژیک)وتە (لۆژیک)پێویستی و بەشکردووییڕاستیگرۆڤ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قەڵای شێروانەڕۆژاوای کوردستاننیلقوزکارڵ پۆپەرفەرھاد پیرباڵدەستپێکمێژووی ڕۆژنامەوانیسەددام حوسێنزمانی عەرەبیڕێکەوتننامەی جەزائیرنەمساکیمیای ئەندامیکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداپەیوەندییەکانی ئیسرائیل–سوماڵئەندازەی کێری مرۆڤمریشکعەلائەدین سەججادیدەمارپلازما (فیزیک)سەید سادققەزای بەردەڕەشدامەزراوەی ویکیمیدیاھونەرمەفتوونفوراتکاوەی ئاسنگەرکتێبخانەڤینۆسخۆشەویستیتۆڕی میدیاییی ڕووداوئۆکسجینپارێزگای ھەولێرھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)شۆڕشی شێخ سەعیدی پیراننەوشیروان مستەفاکوردی (شاعیر)تەمی سەر خەرەندمەحویپەنگوینیارسانتیشکدانی کارۆموگناتیسیعوسمان کوڕی عەفانمایکرۆسۆفت ئۆفیستێنسی سەرمێزعەرەبستانی سعوودیئەستەمبوڵبالەئامێدیجوگرافیای باشووری کوردستانجەنگی جیھانیی یەکەممزگەوتقەرەداغسەردەشتمەدینەدەریای ڕەشکێری مرۆڤشێخ سەعیدوێبگەحەسەن زیرەکشێرزاد حەسەنمێژووی ئەورووپاوزەی میکانیکیجوگرافیاسوقراتبەغدامیرنشینە کوردییەکانلەیلا قاسمچەنگیزخانزانکۆی سۆرانکەروێشکمێژووی ھەولێرحووسییەکانئامارکۆمەڵگە🡆 More