خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە ، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێکدەخرێ ، لە ساڵی ١٩٥٥ - ١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ وەرزی ڕابڕدوو لە یاریی کۆتاییی توانی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بباتەوە بە ئەنجامی ١ - ٠ لە شاری ئیستەنبووڵی پایتەختی تورکیا کە بۆ دووەم جار دوای ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە میوانداری یاری کۆتایی کردەوە.
دامەزراندن | ١٩٩٢ |
---|---|
ناوچە | ئەورووپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ |
شیاو بۆ | جامی سووپەری ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | مانچستەر سیتی (یەکەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ڕیاڵ مەدرید (١٤ نازناو) |
دروشم | No To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێك لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە تەماشای دەکەن ، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەورووپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خوولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا. هەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و تاوەکو ٢٠٢٤ بڕیار وایە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت
ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەڵگری سەرەکی زۆرترین نازناوە بەڕێژەی ١٤ نازناوە.
یانەی پاڵەوان | ژمارەی جارەکان |
---|---|
ڕیاڵ مەدرید | ١٤ جار |
ئەی سی میلان | ٧ جار |
لیڤەرپووڵ | ٦ جار |
بایڕن میونخ | ٦ جار |
بەرشەلۆنە | ٥ جار |
ئەیاکس ئەمستەردام | ٤ جار |
ئینتەر میلان | ٣ جار |
مانچستەر یونایتد | ٣ جار |
بەنفیکا | ٢ جار |
یۆڤێنتۆس | ٢ جار |
نۆتێنگهام فۆڕیست | ٢ جار |
پۆڕتۆ | ٢ جار |
چێڵسی | ٢ جار |
سێڵتێك | ١ جار |
ھامبۆڕگەڕ | ١ جار |
ستیوا بووچارست | ١ جار |
ماڕسیلیا | ١ جار |
فەیەنۆڕد ڕۆتەڕدام | ١ جار |
ئەستۆن ڤێلا | ١ جار |
پی سی ڤی ئایندھۆڤن | ١ جار |
ڕێد ستار بڵیگڕاد | ١ جار |
بڕوسیا دۆرتمۆند | ١ جار |
مانچستەر سیتی | ١ جار |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.