ھاوار مەلا محەممەد ( لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٨١) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ پێشووی عێراقە.لە هێڵی ناوەڕاست و بەریگریکار یاریی کردووە.بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق ناسرابوو, و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی جامی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٧ .برا گەورەی هەڵگورد مەلا محەمەدە ،کە بەهەمان شێوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە.
یەکەم یاریزانی عێراق و کوردە کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەشداری کردووە.ساڵی ٢٠١٥ بەفەرمی وازی لە یاریی کردن هێنا.
ھاوار مەلا محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | بابل، ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی | ١ی حوزەیرانی ١٩٨١
وڵاتی وەرزش | عێراق |
خوشک و برا | ھەڵگورد مەلا محەممەد |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | winger |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 11 |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ |
لە ساڵی ١٩٩٨ز پەیوەندی کرد بەیانەی مووسڵەوە دواتر لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو چووە شاری بەغدابۆیاریکردن لەیانەی قوەی جەویەکە لەم یانەیە ماوەی پێنج وەرز ماوە لەساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥
بەھۆی ئاست بەرزییەوە بانگێشت کرا بۆ ھەڵبژاردەی عێراق لەلایەن بەڕێوبەری ھوونەری ھەڵبژاردەی عێراق عەدنان حەمەدەوە کە یەکەم یاریشی بۆ ھەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ھەڵبژاردەی سعوودیە بوو لەمیانەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ . هەروەها لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بوو بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٤ کە پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا .١١٣ یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە و خاوەنی ٢٠ گۆڵە.
لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقدا توانیان ببن بەپاڵەوانی جامەکە ھاواریش لەم پاڵەوانییەتییە ئاستێکی بێ وێنەی نیشان دا
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوار مەلا محەممەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.